بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سامی عەوداڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سامی عەوداڵ

لەدایکبوون١٩١٠
مەرگ١٩٨٥
نەتەوەکورد
پیشەشاعیر


سامی عەوداڵ نازناوی ئەدەبی شاعیری کورد حوسەین کوڕی بابە ڕەسوڵە. سامی عەوداڵ لەدایکبووی ١٩١٠ شاری کۆیەیە و خاوەنی ژمارەیەکی زۆر شیعرە لە ھەموو بابەتەکانی دڵداری، کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئایینی، نیشتمانی، پەند و .... شاعیر نازناوی سامی لە پاڵەوانێکی ئەفسانەیی کورد واتە سامی کوڕی نەریمان وەرگرتووە.

نموونە شیعر

[دەستکاری]

نموونە شیعرێکی کۆمەڵایەتی:

من فەقیر و دڵ حەزینم بۆ ھەژاریم خەم دەخۆمڕووت و برسی و دەردەدارم ساڵی جارێ خۆم دەشۆم
سابونم گلە حەمامم دەچمە ناو مزگەوتەوەھەر بە نینۆک پارە پارە و شەقشەقم کرد قەلبی خۆم
خۆم بسوتێنم بە سووتان با بسووتێم چاترەلەو ژیانەی وا بە تەنگی حەسرەتی یەک نانە جۆم
ڕایەخم ئەرز و سەرینە پێخەف و چەترم سەمابێ ڕێ و جێ دڵحەزین و بێ دەر و دێوانە خۆم
ڕۆژ و شەو دەرد و فیراق و دەست لەسەر دەستی بەتاڵخۆ ئەرز زۆر و فەراحە من لە کۆیێ بۆ نەڕۆم
پڕ دڵم دەرد و مەراقە ئەو مەراقە و پێ بڵێملێم گەڕێن توخوا ڕەفیقان کوشتەیی حاجی سەگۆم
غەدری مامە زاڵمەکانم داخی وان سەربارییەزوڵمی وا کەی ئەو تەریقەی بۆ دەدەی ھەی مامی خۆم
ھەژاری و دەردەداری تاکەی دەنۆشی سامییەتۆ فەقیر و بێ مەکانی قەت مەڵێ من خەڵقی کۆم
کاسبێکی فەقیر و بێ تەکلیف و گەدا خۆمکەر قوڕ و بارم سوکە کە نانی دینی ناخۆم
مامم بە خۆ بەتەکیە بە جوببە و بە ملی پانمن بە خۆم و دەستگا بە چەند پەڕێکی دیوان
چۆن سامی لەمن دەکا ئەو قوتبی عەبدالانیمن لە زانین مەحروم بووم ئەو پێشکەوت بە نەزانی[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «من فەقیر و دڵ حەزینم بۆ ھەژاریم خەم دەخۆم». books.vejin.net (بە کوردی). لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  • دیوانی سامی عەوداڵ، کۆکردنەوە و پێشەکی و لێکۆڵینەوە و ساغکردنەوەی د. کەمال مەعروف

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]