حاجی قادری کۆیی
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
حاجی قادری کۆیی (١٨١٧-١٨٩٧) شاعیر و بیرمەندێکی بەناوبانگ و نەتەوەخوازی کورد بوو. ماوەیەکی درێژ لە ئەستەمبوڵ پایتەختی عوسمانی ژیاوە و بە ھۆی نەبوونی ڕۆژنامە و گۆڤاری کوردی و نەخوێندەواریی کوردانی ئەو سەردەمە ڕووی کردووەتە ھۆنراوە و بیروبۆچوونە سیاسییەکانی بە شیعر نووسیوە. حاجی کاریگەری زۆری لەسەر بڕێک لە شاعیران و نووسەرانی پاش خۆی وەک عەبدوڵڵا پەشێو بووە. حاجی قادر سە رە ڕای دەست نیشانکردنی دەردو ئازارەکانی کورد ، زۆر جاریش هەوڵی داوە چارەیان بۆ بدۆزێتەوە ، بۆ نمونە :
- حاجی دەردێکی کوشندەی لای کورد دەست نیشان کردوە کە دوبەرەکی و ناتەبایی و دژمنایەتی کردنی یەکترە ، دەرمانیش لای ئەو تەنها هەر ڕێکەوتن و یەک ڕیزییە .
تاڕێک نەکەون قەبیلی ئەکراد هەروا دەبنە خەرابە ئاباد .
- حاجی ، دوژمنی سەرەکی دەست نیشان کردووە کە تەماحکارو داگیرکارانی کوردستاننن ، بۆ ڕوبەڕوبوتەوەی ئەو دوژمنەش چەکی چارەسەر داناوە، چونکە وادیارە ئەوکاتش زمانی سەردەم چەک بووە .
صەلاحی ئێوە ئیستێکە سیلاحە تەماعی گەورەیی بێ چەک نەکەن نەک
- لە هموی گرنگتر ئوەیە ، حاجی وەک هەر ڕووناکبیرێکی تازە ، زانست و چەکی ، پێکەوە کردوون مەرجی سەرەکی و بنەڕەت بۆ خەبات و بەگژداچوونەوەی دوژمن ، بۆیە دەڵێت ؟
بەشیرو خامە دەوڵەت پایەدارە ئەمن خامەم هەیە، شیر نادیارە
- لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە کە حاجی پێی وابووە کە پێویستە گەل بە دەوری سەرکردەیێک کۆ ببێتەوەو ئەو سەرکردەیە وەک ڕابەر و پێشڕەوی خەباتی نەتەوەیی میللەت لە دەوری خۆیدا گردکاتەوە بەرەو ئامانج بیان بات .
هۆکارەکانی شیعر وتنی
[دەستکاری]- بەتایبەتی ئەو کاتەی کە چوەتە ئیستەنبۆل کەوتۆتە نێو ژیانێکی نوێ و تازەوە ، ئەوژیانە نویێە گۆڕانێکی سەرەکی بەسەر بیروڕای حاجی داهێنا ، چونکە شاری ئیستەنبۆڵ ئەوکاتە جێی کۆبونەوەی هەموو ئازادی خوازانی وڵاتی عوسمانی بوو ،حاجی ئاگاداری تێکۆشانی ئەو نەتەوە ژێر دەستانەی عوسمانی بوو ، بۆیە ئاوڕێکی لە میللەتەکەی دایەوەو کانیاوی شیعری نەتەوەیی لای ئەو تەقیەوە .
- لە شاری ئیستەنبۆلدا ، حاجی بە بنەماڵەی کورد پەروەری بەدرخانییان گەیشت بوو بە مامۆستای کوڕەکانیان ، دیارە ئە بنەماڵەیە کورد پەروەر بوون دەمێک بوو لە پێناو ئامانجە ڕەواکانی کورددا درێژەیان بە خەبات و تێکۆشان و بەرخۆدان دەداو کارێکی گەورەیان کردە سەر بیروباوەڕی حاجی قادر.
- حاجی قادر ، هەر لە ئەستەنبۆلدا ، مەم و زینی ئەحمەدی خانی کەوتە دەست و پێشەکیەکەی خوێندەوە ، ئەو پێشەکییەو دەیان کتێبی ڕۆشنبیری تازە بابەت کە لە ئەوروپا دەهاتن و دەکران بە تورکی و دەهاتنە بڵاوکردنەوە ، وایان کرد بیری هەستی نەتەواییەتی حاجی سەر هەڵبدات .
- دیارە ئاوارە بوون و دوورکەوتنەوەی لەزێدی باوو باپیرانی کارێکی گەورەی کردۆتە سەر حاجی و وای لێدەکات هەمیشە بیرو باوەڕو هەست و هۆشی لای وڵات و شارەکەی بێت .
ژیان
[دەستکاری]ناوی قادر یان عەبدولقادر کوڕی مەلا ئەحمەد کوڕی مەلا ساڵح کوڕی مەلا ئەحمەدی گەورەیە. حاجی قادر حەجی نەکردووە، وشەی حاجی بە مانای ئەوەیە کە لە مانگی حاجیان لە دایک بووە و ھەر لە منداڵییەوە حاجی قادریان پێوتووە. لە ساڵی ١٨١٦ لە گوندی گۆڕقەرەج لە خوارووی ڕۆژاوای کۆیە لەدایک بووە. زۆر منداڵ بووە کە باوکی مردووە و لە ٧ ساڵیدا دایکی ناویەتی بەرخوێندن لای مەلا ئەحمەدی خاڵۆزای. دوای دوو ساڵ دایکیشی دەمرێ ی خاڵۆزاکەی بەخێوی دەکات. لە ھاوینی ١٨٥٣ لەگەڵ مەلا عەبدوڵڵای جەلیزادە بۆ فەقێتی دەچن بۆ گوندی شێخ وەتمان. دوای ماوەیەک بۆ درێژەپێدانی دەرسی مەلایەتی حاجی بە تەنیا ڕوو لە شارەکانی سەردەشت و سابڵاغ و شنۆ دەکات و لە ساڵی ١٨٦٢ ئیجازەی دوازدە عیلم وەردەگرێ و دەگەڕێتەوە بۆ کۆیە.
نموونەی شیعری
[دەستکاری]- لە مەیدانی بەھارە، شارەکەی کۆ،
- قوبەی کشمیری دا بەر شەق وە کو گۆ
- کوردی ئاخر بلێ چییە عەیبی،
- ھەر کەلامی ھەققە نییە عەیبی
- یا لە گەل فارسی چی فەرقی ھەیە،
- بۆ چی ئەو راست، بۆ چی ئەم کەمییە
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی چوارەم لاپەڕەکانی ١١٩ تا ١٧٩، مارف خەزنەدار، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر، ٢٠٠٤