زاری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەلا عەبدولکەریم سائێب

لەدایکبوون١٩٠٥
مەرگ١٩٨٢
نەتەوەکورد
پیشەشاعیر و وەرگێڕ
کارزاری
ئایینئیسلام (سوننە)

مەلا عەبدولکەریم سائێب یان مەلا کەریم سائێب ناسراو بە زاری (١٩٠٥ لە سەقز، ئێران–١٩٨٢) شاعیر و وەرگێڕێکی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو.[١]

ژیان[دەستکاری]

مەلا عەبدولکەریمی سائێب لە ساڵی ١٣٢٥ کۆچی لە گوندی ئاڵکەڵوو لە ناوچەی فەیزوڵڵابەگی سەقز لەدایک بوو. ئەو لە ژیانی ھاوبەشیدا دوو جار ژنی ھێناوە و خاوەنی شەش کوڕ و کچێک بەناوەکانی مەرحووم مەلا خالید، عابید، زاھید، تاھیر، ماجید، سادق و سەعدییە بووە. زاری لە ٢٧ جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٠ ھەتاوی بەرامبەر ١٩٨٢ زایینی کۆچی دوایی کردووە و لە گوندەی ئارەبوغڵوو سپاردەی خاک کراوە.[٢]

بەرھەمەکان[٣][دەستکاری]

ئو دیوانە بە ٣٠٠ لاپەڕەوە پێکھاتوە لە ٨٨ غەزەڵ و ٥٦ قەسیدە و ١٧ پێنج خشتەکی و ٢١ مەسنەوی و ١٤ شیعری نیشتمانی و ٦٦ شێعری ئایینی و ١٧ شیعریشی فارسییە وەڕگێرانی لەیلێ و مەجنوون دیوانە شیعری نیزامیی گەنجەوی کە بەسەرھاتی لەیلێ و مەجنوونە و زاری بە داڕشتنێکی دیکەوە ھۆنیویەتەوە.

نموونە شیعر[دەستکاری]

دڵی فەوتاوم
تا لە بەر چاوی، مقامت سەرگلێنەی چاومەگەر لە بەر چاوم نەبی، جێگەت دڵی فەوتاومە
گەردی ئاھم بۆ ئەوەی نەگرێت دامانی کەواتئاوپاشی ڕێ، وەزیفەی چاوی پڕخوێناومە
وامەزانە خادمێکی غایبم ھەرجێ دەچیسایەبانی سەروی قەددت ڕۆحی لێقەوماومە
دوێ لە باغا تووشی گوڵ بووم وتی: چۆنی؟ وتم:بولبولی تۆ مات، سۆزی خاتری شێواومە
پی وتم بۆ واسەری خۆڵاویە دڵبەر، وتموەی لەدووری شەمعی ڕوخسارت قوڕە پێواومە
لەم بیابانی فیراق وشارەزووری ھیجرەداروئییەتی بەرقی جەماڵت شەربەت وبەفراومە
زاری شێوابوو وەلێ ھوشیارە ئیستاکە گەلێچونکە شەوقت ھەمدەمی ئەقڵی پەری لێ داومە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • سائیب، عبدوالکریم، دیوانی زاری، تاران، ناوەندی چاپ و بلاوکردنەوەی ئازاد ئەندیشان ،١٣٨٠
  • دیوان زاری، مهاباد، انتشارات سیدان، ١٣٤٢

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]