جەعفەر قولی زەنگلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جەعفەر قولی زەنگلی شاعیری سەدەی نۆزدەی کوردە کە بە شێوەزاری کورمانجی شێعری داناوە. مێژووی لەدایکبوون و کۆچی دوایییەکەی دیاری نەکراوە، بەڵام لە ڕووی شێعرەکانییەوە ئەوە ئاشکرایە کە لە ماوەی ساڵانی ١٨٥٠ تا ١٨٧٧ی زایینیدا ھۆنراوەی نووسیوە. جەعفەرقولی کە لە کوردەکانی خوراسان بووە جگە لە شاعیری دووتاریشی ژەندوە. ئەو زمانی کوردی، فارسی و تورکیی بە باشی زانیوە و ئەم خاڵە لە ھۆنراوەکانیدا ڕەنگدانەوەی بووە. لە ساڵی ٢٠١٣دا پەیکەرێکی سێ مەتریی ئەم شاعیرە لە شاری شێروانی سەر بە پارێزگای خوراسانی ئێراندا دانرا.

سەرچاوە[دەستکاری]