ھیوا قادر
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ھیوا قادر | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ھیوا قادر ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٦٤ چوارباخ، سلێمانی، ![]() |
پیشە |
|
زمان | کوردیی ناوەندی |
بابەت | ڕۆمان |
ھیوا قادر (لەدایکبووی ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٦٤) شاعیر و چیرۆکنوس و ڕۆماننوسی کوردە. لە گەڕەکی چوارباخ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.
ھیوا قادر لە قۆناغەکانی خوێندندا[دەستکاری]
ھیوا قادر خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی "مەولەوی" خوێندووە و قۆناغی ناوەندیشی لە قوتابخانەی "سیروان" بە تەواو گەیاندووە، لە دوایشدا ساڵێک لە "ئامادەیی سلێمانی" بەشی زانستی خوێندووە. بەڵام لە بەر ئارەزووی زۆری بۆ ئەدەبیات ڕێڕەوی خویندنی گۆریوەو ڕووی لە قوتابخانەی "ئامادەی ھەڵگوردی وێژەیی " کردووە. دوای دەرچوونی لە قوتابخانەی ھەڵگوەرد لە "پەیمانگای ئیداری کەرکوک" ناوی ھاتووەتەوە. بە بۆنەی ڕژێمی بەعس و بە زۆر ھاندانی بۆ ئەوەی ببێت بە "جەیش شەعبی" ناچار کرا کە واز لە خوێندن بھێنێت و ھەڵبێت. بەڵام دوای تەواو بوونی شەڕی نێوان عێراق و ئێران و لێبوردنی گشتی توانی بچێتەوە پەیمانگاو بە سەرکەوتووی پەیمانگا ببڕێت.
پاشان، وڵاتی بەجێھێشت و ژییانی پەناھەندەیی بۆ خۆی ھەڵبژارد. ھیوا قادر لە ساڵی ١٩٩٢ گەیشتە وڵاتی سوید و نیوەی عومری لە خەریبیدا بەسەر برد ھەتا گەیشت بەو شاعیرەی ئەمڕۆ. ھەموو دەق و نوسینەکانی غەریبی و خۆشەویستییان لێ دەبارێت بێ نازی بەشاعیربوونیان تێدا بەدی دەکرێت.

سەرەتای نوسین[دەستکاری]
ھیواقادر ساڵانی سەرەتای نوسینی زۆر بە بێدەنگ و شەرمنی دەست پێ کرد. وەک خۆی باسی دەکات و دەڵێت:
« | تا چەند ساڵێک تەنانەت خوشک و براکانیشم نەیاندەزانی ئەنووسم | » |
لە دوای بڕینی ئەم قۆناغە ھەستیارە، لە ناوەڕاستی ھەشتاکانەوە دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی بەرھەمە شیعرییەکانی.
لەگەرمەی ھوتافی شۆڕشگێڕانەو سرودەنیشتیمانییەکانی ڕۆژانی ڕاپەڕیندا، بەتابیعەیەکی عەرەبی توانی دیوانی «چاوەزەردەکان» بنووسێتەوەو کۆپی بکات، دواتریش بەکۆمەکی ھەندێک ھونەرمەندی شێوەکار بەدوو سەد بەرگی لەیەکنەچو و جیاوازەوەیەکەم دیوانی شیعریی خۆی بڵاوکردەوە.
دوای گەیشتنی بۆ وڵاتی سوید بەرھەمەکانی تری وەک کتێب بڵاوکردەوە و لەم ساڵانەی دواتریشدا لە کوردستان ھەندێک لە کتێبەکانی دی چاپکردن، ئێستا نزیکەی بیست کتێبێکن لەکایەی ئەدەبی جیاوازی وەک شیعر، ڕۆمان، سەفەرنامە، ئەدەبی منداڵان، وتار و چاوپێکەوتن، وەرگیڕانی ئەدەبی و فیکری لەزمانی سویدییەوە ھتد …

لایەنگریی سیاسی[دەستکاری]
ھیوا قادر لە ڕابردوودا لایەنگری پاسۆک بووە کە لە دەھەکانی ۷۰ و ۸۰ چالاک بوو. ھەڵویستەکانی ئەم حیزبە زۆر بە پارتی دیموکراتی کوردستان نزیک بوو. برایەکی ھیوا قادر بەناوی ئاری قادر ئەندامی پاراستن و لە ھێزە ئەمنییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانە.[١]
بەرھەمەکان[دەستکاری]
ڕۆمان[دەستکاری]
- ئاوێنە سەرابییەکان (١٩٩٦)
- منداڵێک لەسەر مانگە (٢٠٠٧)
- خەیرییە شوانۆ وەریگێڕاوەتە سەر عەرەبی، الطفلٌ فوق القمر، ٢٠١٥.
- منداڵانی گەڕەک (٢٠١٠)
- ماڵی پشیلەکان (٢٠١٨)[٢]
گەشتنامە[دەستکاری]
- سەفەرنامە (٢٠٠١)
چیرۆکی منداڵان[دەستکاری]
- دوو کلووە بەفر (٢٠٠١)
- عەشق (٢٠١١)
وتار، ڕەخنە، ھەڤپەیڤین[دەستکاری]
- بۆنی شەراب لە ھەناسەم دێ (٢٠٠٦)
- ئەوەی ژیان ڕزگار ئەکات جوانییە (٢٠٠٩)
شیعر[دەستکاری]
- چاوە زەردەکان (١٩٩٢)
- کڵاوەکەم پڕە لە باران و گوڵ (١٩٩٤)
- کیشوەرێک لە خەون (١٩٩٨)
- ھەنار (١٩٩٨)
- سێوی سوور (٢٠٠٤)
- یار لە باخە (٢٠٠٨)
وەرگێڕان[دەستکاری]
- ھاورێ نیگارکیشەکەم، لیگیا بۆینگا (٢٠٠٦)
- دوانزە شازادە سەماکەرەکە، برایانی گریم (٢٠٠٨)
- جورئەتی کوشتن، لاش ئالین (٢٠٠٩)
- ژیان جوانە (٢٠٠٩)
- گێڕانەوەیەکی شیعری لە بەندیخانەی پشووەوە (٢٠١١)
- گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەدۆنیسی باوکمدا، نینار ئیسبەر (٢٠١٢)
- ھاوینەکەی ھیرمان، ستیان ھۆل (٢٠١٣)
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ کوردستانپۆست: بە گۆڕی غەشیمان، ھیوا قادر شاعیرێکی مرۆڤدۆست نییە! (بە کوردی)، نووسینی ئازاد فایەق محەمەد، نووسراو لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١١؛ ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٣.
- ^ پێشەوا محەممەد. ""ماڵی پشیلەکان"ـی ھیوا قادر لە ڕۆژی ڤالانتایندا بڵاودەبێتەوە". ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.