جەبار جەمال غەریب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەبار جەمال غەریب
لەدایکبوون١٩٦١
قەڵادزێ، باشووری کوردستان
پیشەنووسەر، ڕۆماننووس
زمانکوردی
نەتەوەکورد

جەبار جەمال غەریب (لەدایکبووی ١٩٦١ لە قەڵادزێ - ) نووسەر و لێکۆڵەر و ڕۆماننووسێکی کوردی خەڵکی باشووری کوردستانە. جەبار جەمال غەریب خەڵاتی حسەین عارفی وەرگرتووە.

ژیان[دەستکاری]

جەبار جەمال غەریب لە ساڵی ١٩٦١ لە قەڵادزێی سەر بە باشووری کوردستان لە دایک بوو. لە سەرەتای ساڵەکانی ١٩٨٠ دەستی کرد بە نووسین. لە سەرەتاوە چیرۆک دەنووسی، بەڵام دواتر دەستیکرد بە نۆڤێڵ نووسین و دواتریش سەرقاڵی نووسینی ڕۆمان بوو.[١]

بەرھەمەکان[دەستکاری]

  • زێبرا، ناوێک بۆسەر کێلەکەم، ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە، سلێمانی
  • پێنجەمین کتێب
  • پێنجەمین کتێبی خودا
  • کتێبێک کە بووە سیمۆرغ
  • سەردەمی گریانی بەلقیس، ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە، سلێمانی
  • کەوتنی ئاسمانەکان، ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە، سلێمانی
  • دنیا لە کتێبێکدا، یەکێتیی نووسەرانی کورد، ھەولێر، ٢٠٠٢.
  • ئەو باڵندە فڕیوانەی کە زبڵن، یەکێتیی نووسەرانی کورد، ھەولێر، ٢٠١١.
  • نەتەوەی زێرابەکان، ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە، سلێمانی

وەرگێڕان[دەستکاری]

کتێبەکانی پێنجەمین کتێب (لە فارسی: اسفار سرگردانی) و کتێبێک کە بووە سیمۆرغ بە دەستی ڕەزا کەریم موجاور وەگێڕاوەتەوە لە سەری زمانی فارسی.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]