قەدریجان
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| عەبدولقادر جان Abdulqadir Can | |
|---|---|
![]() | |
| لەدایکبوون | ١٩١١ ماردین |
| مردن | ١٩٧٢ دیمەشق، سووریا |
| شوێنی گۆڕ | گۆڕستانی مەولانا خالیدی نەقشبەندی |
| پیشە | شاعیر، ھۆنراوەنووس |
| زمان | کوردی |
| نەتەوە | کورد |
| بواری کارکردن | ئەدەبی کوردی، شیعر |
قەدری جان (١٩١١ – ٩ی ئاپی ١٩٧٢) شاعیر، ڕامیارکار، چیرۆکنووس، وتارنووس و وەرگێڕ، یەکێک لە شۆڕەسوارەکانی بوارە جیاجیاکان بوو، لە ساڵی ١٩١١ لە شارۆچکەی «دیرک» لە نزیک «ماردین» لە دایکبووە و کوردێکی زۆر نیشتمانپەروەر بووە. دوای شکانی بزاڤی شێخ سەعیدی پیران لە ١٩٢٦ چووە بۆ شام.
ھۆنراوەکانی قەدریجان بە کرمانجی کوردیی باکوورە و زۆرێکی لە گۆڤاری «ھاوار» و «ڕووناھی» دا چاپ کراوە، ئەمەش یەکیان:
دۆستێ من، دژمنێ پۆستێ من، بەگی ئاخرزەمان!
ئەو زەنبیلا تو پێ ھاتی، نەماداتێ ژ ئەزمان
بەنێ وێ ڕزیایە، لناڤارێ قەتیایە، ئوکەت
قەت ناکا دەریا سۆر، دەریاسۆر ژێرا بوو گۆڕ
دەریاسۆر، ژتیر خاوەن و خودایێ بچووک ڕا، بوو کەفەن.
مووسا و موریدێن وی ھەمی، بی پر و بێ گەمی
ژووری دەرباس بوون
ژ جەور جەفایێ ل وەر خەلاس بوون
نەمروودێ بچووک، مەبە ئاگر دترسینە
پڤ مەشکلاڤالا… ئەی کەڤنارێ ئێ سالا!
باوریا دلێ مە، تاقەتا ملێ مە، ژ ئیمانێ ئیبراھیم بێترە، نە کێمترە.
ڤێ یانبراب، ئەی پێغەمبەرێ دزان!
دۆستێ من، دژمنێ پۆستێ من، بەگی ئاخرزەمان!
ئەو زەنبیلا تۆ پێ ھاتی، نەماداتێ ژ ئەزمان
مەزناتی نە بپارە ئو مالە، نەژی بگەرما کالە
مەزناتی بجەوھەرێ ئینسانە، بعیلم و عیرفانە.
بەلێ ئەم خزانێ مالن، لێ زەنگینێ کەمالن، زەنگینێ ئیدئالن
ڕی ڕاستە، ڕیامە ئەو پێخەمبەریامە: زنجیر شکاندن، ئارمانج گھاندن.
بابیلوسکان بستان، دیرۆکا ڕاستان، دبێژە دبێژە:
گۆوە مەدە ئەفسانەیێ دێوان، بشوندا نەمینە ژ کارڤان
کارڤانێ مەدەنییەت، گرووھێ بەشەرییەت.
خولاسە، پیشی و پاشا فیلەسۆفە، فیلەسۆفیامە ئەڤە
دین، مەزھەب، ئیمان… ببە ئینسان! ببە ئینان!
دۆستێ من، دژمنێ پۆستێ من، بەگی ئاخرزەمان!
ئەو زەنبیلا تو پێ ھاتی، نەماداتێ ژ ئەزمان.
مردن
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٧٢ زایینی (١٣٩٣ کۆچی) لە شاری دیمەش کۆچی دوایی کردووە و ھەر لەو شارەدا نێژراوە.[١]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ مێژووی ناودارانی کورد - بابە شێخ مەردۆخ ڕۆحانی (شیوا)
- کتێبی مێژووی ناودارانی کورد، بابە شێخ مەردۆخ ڕۆحانی
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی کوردستان
- دەروازەی تورکیا
- دەروازەی سووریا
- دەروازەی وێژەی کوردی
- دەروازەی شیعر
- دەروازەی وێژە
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
