میرزای ھەورامی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

میرزای ھەورامی ناوی تەواوی محەممەد ئەمینە لە ساڵی ١٩٥٥ز لە گوندی کەماڵای ھەورامانی تەخت لەدایکبووە. لە مەریوان و خورماڵ و نەوێ خوێندویەتی، لە ساڵی ١٩٧٨ز ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە. لە چەند گوند و لادێیەکی مەریوان و سنە پێشنوێژ و وتارخوێن بووە. میرزا دەستی شیعر و نووسینی ھەیە، یەکەم دیوانی لە ساڵی ١٩٨٣ز بە ناوی (سەوزەی کۆساڵان) کە بە ھەورامییە چاپی کردووە، پاشان (زەردی خەزان) کە بە سۆرانییە.

واستوت علی الجودی لە مال ئیمە بیشکەی ھەموان ھاتە جەولان گڕوگال و ھێزو فیزیان بە ئێمە بوو کە دەسیان برد بۆ دەم خۆیان، وێنەی سپڵە کتک و رێوی، بەربوونە گیانی خاوەن ماڵ، کۆرپە و پیر و بیریان تۆران بەر لە میلاد، ھەزاران ساڵ، ھەتا ئێستە بە عەزرەتین خانە خوێ بین کەچی (ماف) و (مرۆڤ) بۆمان ھەر پڵاوی خانەقا) یە ئاخۆ تا کەی (خۆر) لە ژێری پەڵە ھەوری چڵکنا بێ؟

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • کتێبی: سەربوردێکی ھەورامان و سەردانێکی تەوێڵە، نووسینی:عبدالرزاق عبدالرحمن محمد، لاپەڕە: ٢٧٤.