شامی کرماشانی
شامی کرماشانی | |
---|---|
لەدایکبوون | شاھموراد موشتاق ١٩١٧ کرماشان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
مردن | ٢٣ی تشرینی دووەمی ١٩٨٤ کرماشان |
نازناو | شامی کرماشانی |
پیشە | شاعیر |
زمان | کوردی، فارسی |
نەتەوە | کورد |

شاھموراد موشتاق ناسراو بە شامیی کرماشانی (١٩١٧ لە کرماشان - ٢٣ی تشرینی دووەمی ١٩٨٤ لە کرماشان) شاعری کوردە، کە لە ساڵی ١٩١٧ لە شاری کرماشان لە دایک بوو. ئەو لە مناڵیدا دایک و باوکی خۆی لە دەست دەدات. لە تەمەنی ٤ ساڵیدا تووشی نەخۆشی ھاوڵە (خوریکە) دەبێت و ھەر دوو چاوی لە دەست دەدات. لەم لایەنەوە دەڵێت:
ھەنووز ھەشناسوم چەپ ڕاس دەست | دەست جەھاندار جەھانبینم بەست |
شامی زۆر جوان لە شیعری حافز، سەعدی و خەییام دەزانێت و ھەر ئەمەش دواتر دەبێتە ھۆی زاڵبوونی شامی بە سەر ھونەرەکانی شیعر گوتندا. شامی شیعری خۆی بە زمانی خەڵکی زۆر نزیک کردووەتەوە. شامی لە ڕۆژی ھەینی، ڕێکەوتی ٢٣ی تشرینی دووەمی ١٩٨٤ کۆچی دوایی کرد.
لە ڕۆژی ترسم ئەجەل بدەی زەنگ | عومرم تەمام بوو لە دونیای دوو ڕەنگ |
سەرچاوەکان[دەستکاری]
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
![]() | ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |