یووسف بەگی ئیمامی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە یووسف بەگی جاف نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە جاف (ڕوونکردنەوە).
گۆڕستانی ب‏‏‏ە‏‏‏رمیل لە نێوان دوو گوندی دڕۆڵەی خوارن و دڕۆڵەی ژوورن سەربەشارستانی جوانڕۆ، نزیک بە دوو ڕووباری لێڵە و سیروان، کە گۆڕی یوسف بەگ لەوێ بوونی ھەیە.

یووسف بەگی ئیمامی شاعیرێک بووە لە تیرەی ئیمامیی جاف کە لە کاتی میرایەتی محەممەد پاشای کوڕی کەیخەسرەو بەگدا ژیاوە و بە شێوەزاری ھەورامی شیعری وتووە.

ژیان[دەستکاری]

سەبارەت بەم کەساییەتەوە، بۆ یەکەم جار عەلائەدین سەججادی لە کتێبی «مێژووی ئەدەبی کوردی»دا ناوی لێ بردووە و لە ڕیزی شاعیرە نەناسراوەکاندا ناوی لێ دەبات. بۆ دووەم جاریش پیرەمێرد، لە ڕۆژنامەی ژیندا ناوی دەبات و ھۆنراوەیێکی کە بە ھەورامی وتراوە بە کوردیی ناوەندی وەڕی دەگێڕێت. دیوانی ھۆنراوەکانی لە ساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن حەکیم مەلا ساڵح لە چاپ درا. زۆربەی ھۆنراوەکانی لە بابەتی خواناسی و دین و ئایینە.

نموونەی شیعرەکانی[دەستکاری]

سەبارەت بەم ھۆنراوەیە: ڕۆژێک پڵنگێک چیادا برای یووسف بەگ دەیکوژێت، یووسف بەگ کە پیاوێکی بەجەرگ بووە دەچێت بۆ کێو و لەوێ پڵنگەکە دەکوژێت و ئەم شیعرە دەڵێت. لە ساڵی ١٩٥٥دا، پیرەمێرد لە ژمارەی ١٣٠٢ی ڕۆژنامەی ژیندا دوای گۆڕین بۆ سەر شێوەزاری سلێمانی بڵاوی دەکاتەوە.

کەفتەن ئارایش، کەفتەن ئارایشنازداری جافان، کەفتەن ئارایش
دمای ئارایش، کەردش فەرمایشتەڵمیت بەندانەن پەرێ «دزیایش»
وێش پێچان وە بەرگ سەفەرنماوەبە لارە و لەنجە دڵبەر ئاساوە
شەدە و سرکەیی کێشان وەدەورارۆ شیرین تەربی نە ھاڵەی ھەورا
دەسماڵی کەتان عەنکەبووتی‌ڕەنگدەستکردی خاسەی کارخانەی فەرھەنگ
بە جامەی ڕەنگین شۆخی شیرین تەرزدڵش شێردڵان ماوەرەد ئەو لەرز
ئاھووی «شیروانە» چەم وە نیگاوەگاە گاە وە ڕووی ناز ھۆرمگێلاوە
قەد و قامەتت ھەمچو «قد قامت»کە خێزا خێزا شۆڕی قیامەت
بەو گریشمە و ناز خەرامانەوەکەفتەڕا نەڕای «دووئاوان»ەوە
پا نیا وە ڕیکاب سوار بی وەھۆشحۆریی سەماوات یاوزنگی گردت بۆش
وێش خۆرشیدێ بی بوڕاق شیرش بیبوڕاقی میعراج ئەو ئەسیرش بی
شیر و خۆرشیدی نیشانی ئێرانجەو تەرز و تەرحە ئامان وە مەیدان
کەلی «شاکەل»ش پڕ کەردەن جە نوورسەرای گەرمەسێر بێ وادەیی توور

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • مەلا ساڵح، حەکیم دیوانی یوسف بەگی ئیمامی چاپەمەنی و ئۆفسێتی پەیڤ، ساڵی ٢٠٠٩، ١٤١ پەڕە. (پەڕەی ٣-١٠)
  • ئاشنا، ئومێد. پیرەمێرد و پێداچوونەوەیەکی نوێی ژیان و بەرھەمەکانی. ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ٢٠٠١. ٤٤٨ پەڕە (بەرگی دووھەم، پەڕەی ٢٣٥-٢٣٧)
  • ھیدایەتی، فەرزانە. «کورتەیێک سەبارەت بە یووسف بەگی ئیمامی» (فارسی). دەنگی بانەوڕێ، بنکەی ھەواڵدەری شاری بانەوڕێ. ئارشیوکراو لە وتاری ڕەسەن ١٦ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٥. پێداچوونەوە لە در ٢٦ی تشرینی یەکەم ٢٠١٥.