وەفایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
میرزا عەبدوڕڕە‌حیم سابڵاغی

لەدایکبوون١٨٤٤
مەرگ١٩٠٢
ھۆکاری مەرگنەخۆشی
شوێنی دۆزینەی تەرمعەرەبستان
نەتەوەکورد
ناوەکانی تروەفایی
پیشەشاعیر
ئایینئیسلام ، سوننی


  ئەم وتارە سەبارەت بە وەفایی نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە وەفایی (ڕوونکردنەوە).


میرزا عەبدوڕڕە‌حیم سابڵاغی ناسراو به وەفایی شاعیری به ناوبانگی کورد، ساڵی ١٢٦٤ی ھەتاوی (١٨٤٤) له شاری مەهاباد لەدایکبووە.

ژیان[دەستکاری]

وەفایی کوڕی مەلا غەفوور کوڕی مەلا نەسڕوڵڵا، یەکێکە لە شاعیرانی کورد زمان. خوێندنی سەرەتایی و بەرنامەی حوجرەی مزگەوتی لە زانستییەکانی ئایینی ئیسلام و زمانی عەرەبی لە مەھاباد تەواو کردووە و ھەر لەوێش مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە، بەڵام لەناو خەڵکی بە مەلا نەناسراوە و تەنیا میرزایان پێ وتوە. ھیچ بەڵگەیێک بەدەستەوە نیە مەلایەتی کردبێ، بەڵام قوتابخانەی تایبەتی خۆی ھەبوە و وانەی بە منداڵان وتوە و پێی ژیاوە.

وەفایی سەردەمی منداڵی و مێردمنداڵی لەمەڵبەندی خۆی مەھاباد بردۆتە سەر. لەم ماوەیەدا خەریکی وەرگرتنی زانست و زانیاری بووە. لەدوای ئەوە لەجێگەیێک ئۆقرەی نەگرتووە لە ھەکاری وڵاتی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری و شاری سلێمانی ژیاوە. چوونە حەجیشی لەو سەردەمانەدا کاتی زۆری ژیانی شاعیری بۆ خۆی بردووە.

زەکات و سەرفترەی وەرنەگرتووەو ، موچەی فەقێیاتی نەویستووە.

شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری شیعری وەفایی بەدڵ بووە، لەو ڕێگەیەوە ناسیویەتی، خۆشی ویستووە لەبەر ئەوە لێی نزیک بۆتەوە. ماوەیەکی درێژ لای ژیاوە، شیعری بۆ خوێندۆتەوە، سکرتێرییەتی نووسینی بۆ کردووە و کاروباری خوێندەواری بۆ بەڕێوە بردووە.

وەک لە ژیانی شاعیر دەردەکەوێ چوونە حەج لە لای جۆرە ئارەزووێکی لا درووست کردووە لەوانەیە بەھۆی ھەڵوێستی بەرامبەر ئایین و حەزکردن بەگەشت ئەم ئار‌ەزووەی لا درووست بووبێ.

لەدوا گەشتیدا بۆ سلێمانی لەساڵی ١٩٠٠ ز وا دەردەکەوێ ماوەیێک تێیدا ژیاوە و لەساڵی ١٩٠٢ ز حەجی سێیەمی کردووە. قسەی واش ھەیە لە ساڵی ١٨٩٨ ز لە گەڵ شێخ سەعید حەفید چووە بۆ ئیستانبول و لەوێوە لەگەڵی ڕووی کردۆتە وڵاتی حیجاز.

ھەرچۆنێبێ وەفایی لەگەڵ‌ کاروانی شێخ سەعیدی حەفید و سەید ئەحمەدی خانەقا و شێخ مستەفای شێخ عەبدولسەمەدی قازی و حاجی تۆفیقی پیرەمێرد چووه بۆ حەج، ئەگەر ھەمووشیان لەو کاروانە دا نەبووبن لەڕێگەی گەڕانەوە ئەو کەسانە پێکەوە گەڕاونەتەوە و هەر لەو سەفەرەدا بە پیرەمێردی شاعر دەڵێت کە شعرەکانی لە ڕێگای عەشقی پێغەمبەر دا (د.خ) و بۆ ئەو زاتە نوسیوە.

کۆچی دوایی[دەستکاری]

وێنەی خەیاڵیی وەفایی

لە سارای عەرەبستان لە سەردەمی گەڕانەوەی ئەو حاجیانە وەفایی تووشی نەخۆشی زەحیری دەبێ، مەرگ ماوەی نادا و ئەنجام لەو وڵاتە دوورەدا کۆچی دوایی دەکا و لە ناو لمی بادیەی عێراق یا بیابانی شام لە لایەن ھەواڵەکانییەوە لە ساڵی ١٩٠٢ز دوور لە نیشتمان بەخاک دەسپێردرێ.

پیرەمێرد دەڵێ: "بەدەستی خۆم لە بیابان وەفاییم ناشتووە."

بۆ یه‌كەمجار وێنه‌ی وه‌فایی شاعیر دۆزرایه‌وه‌[دەستکاری]

پاش تێپه‌ڕبوونی ١٠١ ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی شاعیری ناسراوی كورد "وه‌فایی"، بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌ی ئه‌و شاعیره‌ دۆزرایه‌وه‌.

نووسه‌ر و شاعیری ناسراوی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ساکار سۆفیزاده ناسراو به‌ "موحیبی مه‌هاباد" توانی وێنەی شاعیری گەورەی کورد بدۆزێتەوه. موحیب، ڕوونیكرده‌وه‌، وێنه‌كه‌ له‌ ئه‌لبومی "عه‌لیخانی قاجار" دا دۆزراوه‌ته‌وه‌، كه‌ وێنه‌گری تایبه‌تی هه‌ریه‌ک له‌ ناسره‌دین شا و، موزه‌فه‌ره‌دین شا، پاشای قاجار، بووه‌ و له‌ ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا سه‌دان وێنه‌ی ده‌گمه‌نی پادشا و سیاسی و ناودارانی زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێرانی گرتووه‌.

له‌ وێنه‌كه‌دا شه‌ش كه‌سایه‌تی و مامۆستای ئایینی مه‌هاباد له‌ ته‌نیشت یه‌كتر وه‌ستاون، هه‌رچه‌نده‌ له‌ ئه‌لبومه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ وێنه‌ی وه‌فایی و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌هاباده‌، به‌ڵام رووننه‌كراوه‌ته‌وه‌ كامه‌یان خودی وه‌فاییه‌.

موحیبی مه‌هابادی، كه‌ هاوكات له‌ نه‌وه‌كانی وه‌فاییه‌، وتیشی: "پاش به‌دواداچوونی ورد و سۆراخی باڵا و ڕاده‌ی ریش و ڕه‌نگی پێست و شێوه‌ و ڕووخسار و شێوازی پۆشینی جلوبه‌رگی وه‌فایی، ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ كه‌سی چواره‌می وێنه‌كه‌ له‌لای راسته‌وه‌، وه‌فایی خۆیه‌تی".

به‌پێی زانیارییه‌كانی موحیب، وێنه‌كه‌ له‌نێوان ساڵانی ١٨٩٩-١٩٠٠ له‌ خانه‌قای شه‌مزین گیراوه‌، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ چوارڕێیانی ئازادی له‌ شاری مه‌هاباد و، وه‌فایی له‌و ساڵانه‌دا، وه‌ک وانەبێژ له‌و خانه‌قایه‌ خزمه‌تی كردووه‌.

شیعری وەفایی[دەستکاری]

وەفایی لە شێعری دا شوێن کە‌وتووی نالیە وە زۆرێک لە وشە‌کان و جوانیە ئە‌دە‌بیە‌کانی شێعری نالی لە شێعری وەفاییش دا ئە‌بینین. ئارە‌زووی لە لە‌ف و نە‌شر بووە و ئە‌م خاڵە لە زۆری شێعرە‌کانی دا ئە‌بینین.

نەخۆش و مەستی دوو چاوی کاڵمحەقم بەدەستە ئەگەر بناڵم
بەغەمزەی چاوت بەخەندەی زارتبردیان بەغارەت خەو و خەیاڵم
فەرمووت چلۆنی چ بڵێم عەزیزمدوور لە زولفی تۆ، کافر بەحاڵم
سەبا دەخیلم ھە تاکو ماومبڵێ بەزاری بڕۆ بەخاڵم
دەمێکی بابێ دەوای دڵم کابە‌چاوەکانی گەلێ بێ حاڵم
"وەفایی" چی دیت لەسەر بگێڕێنەما لەسەر تۆ نە سەر نە ماڵم

شێعری کوردی وەفایی[دەستکاری]

لەو رۆژەوه دوور کەوتووه سایەت له سەری منسووتاوه له تاوت هەموو گیان و جگەری من
جەرگم هەموو لەت لەت بوو به سێڵاوی سروشکمچبکەم که به دەریا چووه لەعل و گوهەری من
دیفەرموو له سەر خاکی دەری خۆی که منی کوشتجەننەت به سه بۆ خوێنی شەهیدی نەزەری من
قەت وا دەبێ خاکی دەری تۆ تاجی سەرم بێ؟ئەو دەوڵەته بۆ من نییه ئەی خاک به سەری من
زولفت که وەکوو شامی غەریبانه، لەوێداحاڵی چییه داخوا دڵەکەی دەر بەدەری من
وەک بولبولی شەیدا به هەزار نەغمه دەناڵمجارێ گوڵەکەم گوێ بده ناڵەی سەحەری من
دیم هاته عەیادەت دەمی پڕ خەندەی بوو یەعنیروح و دڵی بێماره دەوای گوڵشەکەری من
بێ نوره دڵم هێنده له سەر یەک مەشکێنهرو وابکه شەوقێکی بدا تا فەنەری من
خۆش بەو دەمە ساقی له دەری مەیکەده فەرمووی:ئەو جامه له من بگره "وەفایی" به سەری من

شێعری فارسی وەفایی[دەستکاری]

ای به یاد زلف و خالت صد هزاران جان اسیردانه ات عنقا شکار و دام تو سیمرغ گیر
با جمالت هر چه در هر دو جهان است حسن و زیبذره و خورشید عالم قلزم و آب غدیر
یک نفس دیدار تو خوشتر ز صد خلد برینیک زمان هجران تو سرمایه صد ز مهریر
شرح حال این دل پر خون چه گویم یا علیمعرض درد جان سرگردان چه خوانم یا بصیر
چون تویی سلطان عالم چون منم کمتر گدارحمتی، لطفی، نگاهی پادشاها بر فقیر
لب فرو بستم "وفایی" از بیان حال خویشتا به کی ترک ادب در پیش دانای ضمیر

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ماڵپەری خۆزگا [١]
  • ماڵپەری خەندان [٢]
  • کتێبی تاریخ مهاباد (مێژووی مەهاباد)/سەید محەممەد سەمەدی/١٣٧٣ مەهاباد

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]