سەید قادر ھیدایەتی
Jump to navigation
Jump to search
سەید قادر ھیدایەتی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٧٦ بۆکان، کوردستان ١٩٧٦ |
پیشە | نووسەر، ڕۆماننووس |
زمان | کوردی |
نەتەوە | کورد |
کارە دیارەکان | گابۆڕ، ڕۆمانی تۆقی عەزازیل، کتێبی نەسری کوردی |
سەید قادر ھیدایەتی (لەدایکبووی ١٩٧٦ لە بۆکان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان) ڕۆماننووسێکی کوردە.
ژیان[دەستکاری]
ساڵی ١٣٥٥ی کۆچی ھەتاوی (١٩٧٦ زایینی) لە بۆکان لەدایک بووە. ھەر لەوێ خوێندوویەتی و دواتر بووەتە مامۆستای قوتابخانە. ئێستاش ھەر لەوێ دەژی. ناوێکی دیارە لە نێو نووسەرانی جیددیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان. قەڵەمی سەید قادر ڕەنگی تازەگەری لێ دەدەڵێ و کوردیزانێکی لەزەبر و شارەزاشە.
بەرھەمەکان[دەستکاری]
بەرھەمە چاپکراوەکان[١][دەستکاری]
- دەنگی نوختە[٢] (نۆڤلێت) چاپی ھەوەڵ ٢٠٠٣، دوو جار چاپ بووەتەوە
- تۆقی عەزازیل[٣] (ڕۆمان) چاپی ھەوەڵ ٢٠١٢، دوو جار چاپ بووەتەوە
- گابۆڕ (ڕۆمان)، چاپی هەوەڵ 2015 تا هەنووکە شەش جار لە چاپەمەنیی خانی چاپ بووەتەوە.
- بەردێک لە بەردێک (کۆمەڵەوتار)، ٢٠١٩
- نەسری کوردی و گۆڕانی فۆڕم (ڕەخنە و لێکۆڵینەوە)، ٢٠١٩
- گۆڕەشار (ڕۆمان) چاپی هەوەڵ 2020، چاپەمەنیی خانی.
- حەقیقەت و پیاوی زانا (وەرگێڕان لە فارسییەوە) ٢٠٢١
- بەردینە (ڕۆمان) چاپەمەنیی خانی ٢٠٢٢
بەرھەمی پێوەندیدار[دەستکاری]
- سێبەری زیندووی نووسین
- گێڕانەوەناسی ھاشم ئەحمەدزادە (دوو وتاری ڕۆمان و زمان و ڕۆمان و ڕوانگە؛ وتاری ڕۆمان و زمان لەسەر تۆقی عەزازیل، وتاری ڕۆمان و ڕوانگە لەسەر گابۆڕ)بڵاوکراوەی ناوەندی غەزلنووس
- وێنە و دەق شەهلا دەباغی (دوو وتاری خوێندنەوەیەکی گابۆڕ و هەڵوەشاندنەوەی گابۆڕ) سوێد، ٢٠٢١
- گۆڤاری وانەر، ژمارە 5، مەلەفێک دەربارەی سەیدقادر هیدایەتی. حەوت وتار لەسەر بەرهەمەکانی سەیدقادر هیدایەتی.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "ڕۆمانى گۆڕەشارى سەید قادر هیدایەتی چاپ دەکرێت". بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ :: Gelawej.
- ^ ھیدایەتی، سەید قادر، دەنگی نوختە، پیام امروز، تاران ١٣٨٢
- ^ ھیدایەتی، سەید قادر، تۆقی عەزازیل، کۆڵەپشتی، تاران ١٣٩١
![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |