ژیان بەدەم زریانەوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ژیان بەدەم زریانەوە
نووسەرتەیفوور بەتحایی
وڵاتکوردستان
زمانئەردەڵانی
سۆرانی
بابەتڕۆمان
بڵاوبوونەوە١٩٩٣
جۆری کتێبچاپ
ئەلکترۆنی
لاپەڕەکان١٠٥

ژیان بەدەم زریانەوە ڕۆمانێکی کوردییە لە نووسینی تەیفوور بەتحایی. بۆ یەکەمجار ساڵی ١٩٩٣ لە ستۆکھۆڵم بڵاو کراوەتەوە.[١]

ڕووبەرگی چاپی یەکەم
بەرگی پشتەوەی چاپی یەکەم

ناوەرۆک[دەستکاری]

چیمەن کچێکی خەڵکی شاری سنە، داوی شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران و چۆڵکردنی شار لەلایەن پێشمەرگەوە لەگەڵ پێشمەرگە دەکەوێت و دەبێتە ھاوڕێی خەبات. لە ڕێگەی چیرۆکی چیمەنەوە، بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ئەوکاتی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و نەورۆزی خوێناوی سنەیش، دەکەوێتە بەر باس.[٢]


کەسایەتییەکان[دەستکاری]

  • چیمەن
  • سیامەک
  • حەمەڕەش
  • حاجی مونسوور
  • کاک شەریف
  • ئامە
  • شوانە
  • شیرین
  • مزێ
  • جەماڵ
  • حەسەن
  • خەلیل
  • نازێ
  • مرواری
  • حەمە غەریب
  • مەعسوومە
  • ژیان

چاپەکان[دەستکاری]

  • چاپی یەکەم: (بەرگی یەکەم) ١٩٩٣ لە سوید
  • چاپی دووەم: (بەرگی یەک و دوو) ٢٠١٩

وەرگێڕانەکان[دەستکاری]

  • ژیلا فەرەجی بەرگی یەک و دووی ڕۆمانەکەی بە ناوی «زندگی در باد» وەرگێڕاوەتە سەر فارسی و ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن چاپەمەنیی ناوەندی فەرھەنگیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە لەندەن بڵاو کراوەتەوە.

کورتە[دەستکاری]

ئەوەڵ دەفعە باوکم قسەی جمھووری کوردستانی بۆم کرد. ئەوایل ئینقلاب بوو. گشت شارەکان پڕ بوو لە مەقەڕ حیزب و سازمان جۆراوجۆر. منیش گەرەکم بوو بم بە ئەندامی چریکە فیدایییەکان. چەن ڕۆژ ئەچووم بۆ لایان. شەوێک باوکم پرسی "چ خەوەرە؟" منیش بە شۆخی وتم ھەر لە سفحاو ھەرتا ئێوارە یەکسەر قسە ئەکەین، وەلێ گشتی بە فارسییە. نە بەحسی کوردە و نە کوردستان. ئەیژی ئەیرە مەحەلەیەک لە تارانە. ئەو وەختە باوکم داستان شۆڕشی کورد و جمھووری بۆم گەڕانەو. ھەرتا ئەو وەختە ھەر نەمژنەفتوو چتێک بەم جۆرە بووگە. وەک بێژی مەردم ئەترسیان قسەی بکەن. " ڕۆڵە ئەگەر کەسێک گەرەکی بێ لە کورسانا موبارزە بۆ ئەوسەر دونیا بکا بۆ حقۆق مللەت کورد ھەوڵ نا، ڕۆژێک جێ تێڵێ و ئەچێ. ئەگەر گەرەکتە لە تەک ئەو خەڵکا زینگی بکەی، ئەشێ ھەوڵ بۆ ئەو بەی". کەفتمە شوێن قسەی باوکم، لەبەر ئەوەسە قاچم بە ئاسمانەو بەسیاگەسەو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "ژیان بە دەم زریانەوە". TAIFOR (بە فارسی). Retrieved 12ی Julyی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی"ئەسپەنجیر"ی تەیفوور بەتحایی، ژنەفتن، شەریف فەلاح، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠