ئەو ھاوارەی نەبیسترا
![]() | |
نووسەر | ئارام محەممەد |
---|---|
دانەری بەرگ | زاری |
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردی |
بابەت | ڕۆمان |
بڵاوبوونەوە | ٢٠٢٢ |
بڵاوکەرەوە | نووسیار |
جۆری کتێب | چاپ |
لاپەڕەکان | ٢٠٢ |
ئەو ھاوارەی نەبیسترا (بە ئینگلیزی: The unheard call) ڕۆمانێکی بایۆگرافیی کوردییە، لە نووسینی ئارام محەممەد؛ ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن وەشانی نووسیارەوە بڵاو کراوەتەوە.[١][٢]
ناوەرۆک[دەستکاری]
ئەم ڕۆمانە لە ڕێگەی گێڕانەوەیەکی مێژووییەوە ئاوەڕوویەکی لە ژیان، کەسایەتی و بنەماڵەی دڵدار داوەتەوە[٣]؛ ھەڵبەت نەک وەک دڵداری شاعیری ئەی ڕەقیب کە بۆ ھەموو کورد ناسراوە، بەڵکوو کەسایەتییەکی جیاواز و تایبەتمەندییەکانی دیکەی خراونەتە بەرباس کە ھەمان لایەنە سیاسی، کۆمەڵایەتی و فەرھەنگییەکەیەتی. بۆ نووسینی ڕۆمانەکە ھاوتەریب لەگەڵ واقیع، کەڵک لە فەنتازیایش وەرگیراوە.[٤] دڵدار قارەمانی سەرەکیی ڕۆمانەکە نییە، بەڵکوو تیشک خراوەتە سەر ئەندامانی بنەماڵەکەیشی، ھەروەھا دۆست و ناسیاوەکانی و ئەو کەسایەتییانەی لە سەردەمی ئەودا ژیاون، دەورێکی بەرچاویان ھەیە لە ڕەوتی چیرۆکەکەدا.[٥]
کەسایەتییەکان[دەستکاری]
- یوونس
- زەینەب
- مەلا ڕەئووف
- زەھوە
- ئاسەف
- سەعدی
کورتە[دەستکاری]
ھەر کاتێک لە بەرانبەر عەرەبێک دەمانگوت کوردین، دڵمان گەرم دادەھات. دەمانزانی ئەمە درێژکراوەی چیرۆک و حەقایەتی باپیرانمانە. تورک و عەرەب و فارس لەناومانن، بە یەکەوە دەژین، دراوسێمانن، کەچی ئەغلەبیان ئاوات بە سڕینەوەمان دەخوازن.[٦]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "ئەو ھاوارەی نەبیسترا". www.goodreads.com.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ محەمەد, ئارام. "ئەو ھاوارەی نەبیسترا". وەشانی نووسیار.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "نوێترین ڕۆمانی ئارام محەممەد بڵاو دەبێتەوە". www.zamenpress.com.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ ڕۆمانی ئەو ھاوارەی نەبیسترای نووسەر ئارام محەممەد بڵاو دەکرێتەوە، ئارام محەممەد، کوردسات مەگەزین، ٢ی ئازاری ٢٠٢٢
- ^ "خەونێکی بەدینەھاتوو". www.dabran.org.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ ئەو ھاوارەی نەبیسترا، ئارام محەممەد، ٢٠٢٢