ئیبن حاج
ئیبن حاج یان ئیبنولحاج (بە عەرەبی: إبن الحاج) ناسراو بە ئیبنولحاجی ھەزارمێردی[١] زانایەکی ئایینیی کوردە. مەلا محەممەدی کوڕی حاجی حەسەنە کە لە سەدەی حەڤدە و ھەژدەی زاینیدا ژیاوە.[٢] ئیبنوحاج لە یەکێک لە ئاوایییەکانی شاری سەردەشت لەدایک بووە و لەبەر خاتری باوکی بەو نازناوە ناوی دەرکردووە. ئیبنولحاج شارەزایی زۆری لە زانستە ئایینییەکاندا بەتایبەت لە عیلمی کەلامدا بوە. ماوەیەکی زۆرلە دێی ھەزارمێرد ژیاوە، لەبەر ئەوە بەو نازناوەش دەناسرێت.
قوتابییەکانی ئیبنولحاج[دەستکاری]
لە ناسراوترین شاگردانی دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر شێخ مەعرووفی نۆدێ و مەلا عەبدوڵڵای بێتووشی.
بەرھەمەکان[دەستکاری]
لە ئیبنولحاج بەیتێک بە ناوی مەھدی نامە بە زمانی کوردی سۆرانی بەجێ ماوە، کە لە کۆنترین ھۆنراوە سۆرانییە بەردەستەکانە. ئەو ئەم شێعرەی لە ساڵی ١٧٦٥دا[١] داناوە.