ڕەفیق حیلمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕەفیق حیلمی
لەدایکبوون١٨٩٨ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٩٦٠ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (بە تەمەنی ٦٢ )
پیشەشاعیر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵ

ڕەفیق حیلمی (١٨٩٨ - ١٩٦٠) ناوی یەکێک لە ڕامیار و مێژوونووس و شاعیرانی کوردە.

ژیان[دەستکاری]

ڕەفیق کوڕی ساڵح کوڕی عەبدوڵڵا لە ساڵی ١٨٩٨ لە شاری کەرکووک لە دایک بووە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە کەرکووک و سلێمانی و ئامادەیی لە بەغدا و پەیمانگای ئەندازەی لە ئەستەمبۆڵ تەواوکردووە و لە ساڵی ١٩٢٠ گەڕاوەتەوە کوردستان و بووەتە مامۆستایەکی پسپۆڕی ئەندازە و بیرکاری لە ماوەی خوێندنی لە ئەستەمبوڵ فێری زمانی تورکی و فەڕەنسی بووە جگە لە کوردی کە زمانی زگماکی خۆی بووە.

کە شێخ مەحموودی حەفید بۆ جاری دووەم لە مانگی تشرینی یەکەمی ١٩٢٢ کابینەیەکی تازەی داناوە ناوی خۆی نا مەلیکی کوردستان، مامۆستا ڕەفیق حیلمی کردە ڕاوێژکاری ‌ڕامیاری خۆی و ئەم ناودارە گەلێک وتاری ‌‌ڕامیاری لە گۆڤاری ڕۆژی کوردستان زمانی میری مەلیک مەحموود نووسی.

سیاسەت[دەستکاری]

کاتێک کە میری کوردستانی باشوور بە پیلانی بەریتانیا و بەزەبری ھێزی چەکداری لەناوبرا، مامۆستا ڕەفیق حیلمی لەو ناوچەیە دوور خرایەوەو کرا بە مامۆستای بیرکاری، بەڵام دەستی لە کوردایەتی ھەڵنەگرت و پتر لەسەر گەیشنی کورد بە مافی چارەنووسی خۆی ھەوڵیدا بووە یەکێک لە ڕێکخەرانی شەڕەکەی بەر دەرکی سەرای سلێمانی لە ساڵی ١٩٣٠ و ماوەیەک لەسەر ئەم خەباتەی گیرا.

کاتێک دەستەیەک لە قوتابیان و لاوانی کوردی ھەولێر و سلێمانی و کەرکووک و کۆیە و کفری ڕێکخراوێکی ڕامیاریان بەناوی کۆمەڵەی دارکەر دامەزراند و ئامانجیان ڕزگارکردنی کوردستان بوو، بەڵام نەبووە ئەو پارتە جەماوەرییە تاکو لە ساڵی ١٩٣٩ ڕەفیق حیلمی نەکرا بە سەرۆکی ئەو ڕێکخراوە، ناوەکەیشی لەسەر داخوازی ئەو سەرۆکە کرا بە پارتی ھیوا.

بە ھەوڵ و کۆششی بێوچانی ئەم سەرکردە نەتەوەییە لێھاتووە، زۆر لە ئەفسەری کورد پەروەر و کاسبکار و ڕووناکبیر بوونە ئەندامی کارای ئەم ڕێکخراوە ‌ڕامیارییەی کوردستان تا گەیشتە ڕادەیەکی وا بە ھەوڵ و ھیمەتی ئەو پارتە مەلا مستەفای بارزانیی دەست بەسەر لە سلێمانی، دەرباز کرا بۆ ناو خاکی کوردستانی ڕۆژھەڵات و لەوەێوەش لە ٢٨ی تەممووزی ١٩٤٣ گەیشتەوە خاکی بارزان بۆ خۆکۆکردنەوە بۆ بەرپاکردنی شۆڕشی ١٩٤٣ – ١٩٤٥ی بارزان.

ئەو پارتەی ھیوا تاکۆتایی ساڵی ١٩٤٣ و نیوەی یەکەمی ١٩٤٤ بەھێزترین کۆمەڵەی ڕامیاری کورد بوو، یارمەتیەکی باشی شۆڕشی ڕزگاریخوازی بارزانی دا، لە جێی پارتی ھیوا دوو ڕێکخراوی ڕامیاری کورد دروستبوون و پەرەیان سەند ئەوانیش پارتی شۆڕش و پارتی ڕزگاری بوون و لە ١٦ی ئابی ١٩٤٦ یش لە شوێنی ھەردوو ڕێکخراوە ڕامیارییەکە پارتی دیموکراتی کوردستان دروستبوو.

مامۆستا ڕەفیق حیلمی لەگەڵ‌ ئەوەی ناودارێکی ڕامیاری گەورە بوو، لە ھەمان کاتیشدا شاعیرو مێژوونووس و وەرگێڕو ڕەخنەگری لێھاتووی وێژەی کوردیش بوو، لەماوەی ژیاندا ئەم بەرھەمانەی داناوەو بە چاپی گەیاندوون.

مردن[دەستکاری]

ڕەفیق حیلمی لە ٤ی ئابی ١٩٦٠ لە بەغدا بە نەخۆشی ھەرەسی ناو مێشک کۆچی دوایی کرد و ھەر لەوێش بە خاک سپێردرا.


بەرھەمەکان[دەستکاری]

جگە لەمانەش بەدەیان وتارو لێکۆڵینەوەی بەپێزی لە گۆڤارە کوردییەکانی وەک گەلاوێژ بڵاوکردۆتەوە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]

  • مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی شەشەم، مارف خەزنەدار، لاپەڕەکانی ٤١٩ تا ٤٣٢، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس. ھەولێر:٢٠٠٦.
  • ماڵپەڕی خۆزگا [١]