ڕەنجووری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مەلا عومەری زەنگەنە (لەدایکبووی ١٧٥٠ – مردووی ١٨٠٩) شاعیرێکی کوردە کە بە نازناوی ڕەنجووری شێعری نووسیوە.[١] ڕەنجووری خەڵکی کەرکووک بووە و شێعرەکانی بە زۆری بە گۆرانین.

ژیان[دەستکاری]

مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس لە بارەی ناوی خۆی و باوانیەوە دەفەرمووێت:

. بەڵام زۆربەی ژیانی لە کەرکووک بەسەربردووە. ڕەنجووری سۆفی بووە و موریدی شێخ ئەحمەدی بۆنخۆش بووە کە لە شێخانی «عەبداڵان»ە. لە ساڵی ١٨٠٤ کە ئەم شێخە کۆچی دواییی کردووە، شاعیر ماتەمنامەی بە شیعر بۆ نووسیوە.

مردن[دەستکاری]

وتەی کەسایەتی و نووسەری پەرتووک لە بارەی مردنیەوە:

مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس لە بارەی مردنیەوە دەفەرمووێت:

بە پێی ئەم قسەیەی مودەڕیس بێت شاعیر لە ساڵی ١٨٠٨ یان ١٨٠٩ی زایینی مردووە.

مارف خەزنەدار لە پەرتووکی (مێژووی ئەدەبی کوردی – بەرگی دووەم)دا دەڵێت:

سدیق بۆرەکەیی (سەفی زادە) لە پەرتووکی (مێژووی وێژەی کوردی – بەرگی دووەم)دا دەڵێت:

ڕەنجبووریی وەکو خۆی باسدەکات لە کۆتاییەکانی تەمەنیدا تووشی نەخۆشییەکی سەخت بووە و سەرەنجام ھەر بە ھۆی ئەو نەخۆشییەش مردووە، دیارە بە پێی قسەی خۆی لە ساڵی ١٢٢٤ی کۆچیی ئەو ئازارەی پێ کەیشتووە، وەکو دەڵێت:

ئەوسا ئەو ئازارە پەرێم پابەست بیتاریخ عومرم نە سەنەی شەست بی
سەنە و ساڵ و وەخت ھیجرەت موختارھەزار و دوو سەد و چەنی بیست و چار

واتە: ئەو کاتەی کە تووشی ئەو ئازارە و دەردە بووم، تەمەنم شەست ساڵ بوو، بە مێژووی کۆچیی دەکاتە ھەزار و دوو سەد و بیست و چوار.

نموونەی ھۆنراوە[دەستکاری]

حاجی قادر لە شێعرێکیدا کە بۆ شاعیرانی کوردی نووسیوە ناوی دەھێنێت و دەڵێت:

یەکێ ڕەنجووری ئەھلی کەرکووکەفیکری بیکری ھەموو وەکوو بووکە

خودی ڕەنجووریش وەک حاجی قادر شاعیرانی کوردی پێش خۆی و سەردەمی خۆی بە ھەڵبەست ھۆنیوەتەوە. بۆ نموونە دەڵێت:

شوعەرای کوردستان گۆیەندان خاسھەرچی مەشھوورەن پەرێت کەروو باس
مەلا نەجەف نام خانای قوبادییەک مەلا ساڵح جەرگەی مورادی
عەزیز دەردین، موحەمەد عیسا بەگحاجی تیلەکۆ، فەقێ عەلی بەگ
یۆسف یاسکە، مەڵا تەمەرخانشێخ عەلی حەریر، مەلا یەعقووب جان
شێخ وەیس گەڵاڵی، عەزیزۆڵا لۆڕشێخ موحەمەد جامی، مەلا بایندوڕ

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ مارف خەزنەدار، مێژووی ئەدەبی کورد، بەرگی دووەم، ھەولێر: ئاراس ٢٠٠٢.
  • دیوانی ڕەنجبووری (مەلا عومەری زەنگەنە، لێکۆڵینەوە: محەممەد عەلی قەرەداغی، چاپی یەکەم، چاپخانەی (آفاق عربیة)، ١٤٠٣ک – ١٩٨٣ز)
  • مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی دووەم، مارف خەزنەدار، لاپەڕەکانی ١١٥ تا ١٤٢، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر:٢٠٠٢.
  • مێژووی وێژەی کوردی، بەرگی دووەم، سدیق بۆرەکەیی (سەفی زادە)، لاپەڕەکانی ٥٢٩ تا ٥٤٤، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر ٢٠٠٨.