مەلا محەممەد ڕەبیعی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە مەلا محەممەد رەبیعیەوە ڕەوانە کراوە)
مەلا محەممەد ڕەبیعی

لەدایکبوون١٩٣٢ زایینی (١٣١١ ھەتاوی)
مەرگ٢ی کانوونی یەکەم ١٩٩٦ زایینی
١٢ سەرماوەزی ١٣٧٥ ھەتاوی
نەتەوەکورد
پیشەنووسەر، شاعیر، وەرگێڕان، پێشنوێژی مزگەوت
ئایینئیسلام

محەممەد ڕەبیعی ناوسراو بە مامۆستا ڕەبیعی، مامۆستای ئایینی، پێشنوێژی مزگەوتی جامیعی شافیعی کرماشان، نووسەر، شاعیر، کەسایییەتی سیاسی، وێژەری و موناجاتبێژ ڕادیۆ کرماشان و رادیۆی کوردیی تاران، کەسایییەتی کوردی ئێرانیە.

ژیان[دەستکاری]

محەممەد ڕەبیعی ساڵی ١٣١١ لەگوندێکی ناوچەی دیواندەرە لەدایکبوو و خوێندنی مەلایەتی لە باشوور و ڕۆژھەڵاتی کوردستان تەواوکرد. لە ساڵی ١٣٤٥ی ھەتاوی لە کێبڕکێی نێودەوڵەتیی خوێندنەوەی قورعان لە پاکستان بەشداری کرد، دوای عەبدولباست عەبدوسسەمەد، قاڕیی بەناوبانگی خەڵکی میسر پلەی دووھەمی بە دەست ھێنا.[١]رەبیعی پێش شۆڕشی ئێران بەرنامەیەکی ئایینی لە ڕادیۆ کرماشان بە زمانی کوردی پێشکەش دەکرد. ڕەبیعی خاوەنی ٣٣ کتێبە لە بوارە جیاوازەکان بە زمانەکانی کوردی، فارسی و عەرەبی. دوای شۆڕش و لە ساڵی ١٣٥٧ی ھەتاوی بووە پێشنوێژی سوننییەکانی شاری کرماشان[٢]

کۆچی دوایی[دەستکاری]

ئێوارەی ڕۆژی ١٢ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٧٥ی ھەتاوی پەیکەری بێ گیانی لەسەر شەقامێکی شاری کرماشان دۆزرایەوە. پزیشکی دادوەری پارێزگای کرماشان دوای دۆزرانەوەی تەرمی محەممەد ڕەبیعی، ھۆکاری مردنەکەی بە جەڵتەی دڵ لە قەڵەمدا، بەڵام لایەنگران و خەڵکی کرماشان و شارەکانی دیکەی کوردستان ئەوەیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند مامۆستا ڕەبیعی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕفێندراوە و دواتریش کوژراوە.[٢][١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ئامانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "چاوپێکەوتنی چالاکانی مەدەنی کوردستان لەگەڵ بنەماڵەی مامۆستا ڕەبیعی". kurdpa.net. ئاژانسی کوردپا. Retrieved 7ی Octoberی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= (help) ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا "دوای 18 ساڵ ھێشتا دۆسیەی گیانلەدەستدانی مەلا محەممەد ڕەبیعی ناڕوونە". www.Rudaw.net. ھەولێر. رووداو. Retrieved 7ی Octoberی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= (help)