سافیی ھیرانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەیکەری سافیی هیرانی

سافیی ھیرانی یان سافی (صافی) (لەدایکبووی ١٨٧٣ – مردووی ١٩٤٢) ناوی تەواوی مستەفای کوڕی عەبدوڵڵایە. شاعیرێکی کورد بوو. سافی لە ساڵی ١٨٧٣ لە گوندی ھیرانی سەر بە قەزای شەقڵاوە لەدایک بووە و لە ڕێکەوتی ١٢ی شوباتی ١٩٤٢ مردووە. ھۆنراوەی بە ھەر چوار زمانی کوردی، عەرەبی، فارسی و تورکی نووسیوە. عەبدوڵڵای باوکی سافی کوڕی عەلی کوڕی مستەفا کوڕی عەبدولڵا کوڕی شێخ سولەیمانی ھیرانییە.

خوێندن[دەستکاری]

سافى

سافی سەرەتا خوێندنی ئایینی لای کاک عبدوڵڵای باوکی دەست پێکردووە، لە پاشان کە پلەی خوێندنی بەرز بووەتەوە ڕۆشتوە بۆ کۆیە، ھەولێر، ڕەواندز و سەران و لە لە لای کەسانی وەک مەلا ئەحمەدی ڕەش و مەلا ئەحمەدی ئۆمەر گوبەتی خوێندوویەتی. لە کوردستانی ئێرانیش لە لاجان، سابڵاغ و پەسۆی فەقێ بووە. لە مەھاباد ماوەیەکی زۆر ماوەتەوە لە مزگەوتی شادەروێش لەلای قازی عەلی باوکی قازی محەممەد خوێندوویەتی.

ھۆنراوە[دەستکاری]

سافی شێعری عیرفانی و عاشقانەی ھۆنیوەتەوە و دەروێشان ھەندێک لە شێعرەکانی بە دەفەوە دەخوێننەوە. ھەروەھا ھەندێک گۆرانیبێژانی کورد وەکوو تایەر تۆفیق و عەدنان کەریم شێعرەکانی سافیان خوێندوەتەوە.

نموونە شیعر[دەستکاری]

غەزەلێکی سافی ھیرانی کە عەلی مەردان و ھێمن حوسێن بە گۆرانی وتوویانە:

ئەو پەرچەم و ئەگریجە ھەموو دوژمنی دینەئەو زولف و ڕووە ئافەتی سەر ڕوویی زەمینە
عەشقت لە دڵم سابتە، نەک عارزە قوربانوەک توڕڕەیی شاھان کە لەسەر ڕوویی نگینە
عالەم چ دەزانێ کە ئەمن کوشتەیی کێمەلەو تیری موژەت زاھیرە دائیم کە بە خوێنە
بێعارە دڵم چەندی جەفای دەی ھەقە، ئەمماجێی ڕەحمە گوڵم چونکی ڕەقیب وا لە کەمینە
دڵ بوویتە کەباب بۆ مەزەیی دیدەیی مەستتقوربان لەوە مەعلوومە کە لێوت نمەکینە
جانا وەرە وا غەرقەیی تۆفانی سوروشکمبێ نووحی وەفات نابێ نەجاتم بە سەفینە
سافی کە لە خاکی دەری تۆ دوورە بە قوربانسەگ مەرگی نەبێ، ھێندە چلۆن قابیلی ژینە[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "ئەو پەرچەم و ئەگریجە هەموو دوژمنی دینە". books.vejin.net (بە کوردی). Retrieved 2021-06-20.
  • سدیق بۆرەکەیی-سەفی زداە، مێژووی وێژەی کوردی، دەزگای ئاراس، ھەولێر، ٢٠٠٨.
  • ھەژاری موکریانی، چێشتی مجێور، چاپخانەی کوردستان، سنە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]