بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وەلی دێوانە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وەلی دێوانە
Weli Dêwane
لەدایکبوونوەلید کوڕی کوێخا محەمەد
١٨٢٦
لەناوچەی بەکراوا لە هەڵەبجە
مردن١٨٨١
سەید سادق
شوێنی گۆڕسەید سادق، پارێزگای سلێمانی
پیشەشاعیر
زمانکوردی، فارسی
نەتەوەکورد
بواری کارکردنشیعر
کارە دیارەکانیاران نەجەرگم

وەلید کوڕی کوێخا محەمەد ناسراو بە وەلی دێوانە ھۆنراوەنووسێکی کوردی سەدەی نۆزدە بووە. ھۆنراوەکانی ئەم شاعیرە کە بە شێوەزاری ھەورامی بوونە پشتاوپشت بیستراون. بۆ یەکەمجار ھۆنراوەکانی لە ڕۆژنامەی ژیان و ژین بڵاو کراونەتەوە، پیرەمێردی شاعیر گرنگیەکی زۆری بە ھۆنراوەکانی داوە و کردوونی بەشێوەزاری سۆرانی. مەحمود خاکی لە ساڵی ١٩٧٠ و عوسمان ھەورامی لە ١٩٧٦دا ھۆنراوەکانی وەلی دێوانەیان کۆکردووەتەوە و چاپیان کردووە. وەلی دێوانە شارەزای زمانی فارسی بووە.

ناوی وەلید کوڕی کوێخا محەمەدە و لە تیرەی کەماڵەییە و لە خێڵی جافە لەساڵی ١٨٢٦ لەناوچەی بەکراوا لە هەڵەبجە لەدایک بووە. باوکی پیاوێکی خانەدان و موڵکداربوە.

لە تەمەنی منداڵییەوە باوکی حەزی کردووە فێری خوێندن و نووسین ببێت، لە شاری سلێمانی فەقێیەکی بۆگرتوە فێری خوێندنی بکات و لەسەر دەستی مامۆستاکەی مەلا یوسف فێری خوێندن و نووسین و و قورئان بووە. خوێندەواری وەلی دێوانە و ناوبانگی مامۆستاکەی گەیشتۆتە ھۆزەکانی تر. کوێخا قادر شێروان کە یەکێک بووە لە سەرۆک خێڵەکانی تیرەی کەماڵەیی و کچێکی ھەبووە بە ناوی شەم (شەمسە) داوای لە مامۆستاکەی کردووە ئەمیش فێری خوێندن بکات و پێکەوە لەگەڵ وەلی دێوانە خوێندوویانە. وەلی شەیدای شەم دەبێ و پەیمانی خۆشەویستیان بەستووە. دەچن بۆ خوازبێنی و بەڵام بڕیاریان داوە تا لە کوێستان بگەڕێنەوە بەدەستگیرانی بمێننەوە. لە کاتی کۆچی ھاوینەی جاف بەرەو کوێستان، ناکۆکی لە نێوان بنەماڵەی شاعیر و بنەماڵەی خۆشەویستەکەی لە کەلی پەیکووڵیدا، ڕوویداوە. بەھۆی ئەو ناکۆکییەوە، دوو دڵدار بە یەک نەگەیشتن و لەیەکتری دابڕاون و یەکتریان نەدیوەتەوە. خۆشەویستی شەم زۆر کاریگەری ھەبووە لەسەر ئەم شاعیرە و زۆربەی شیعرەکانی بۆ خۆشەویستی و لێک دابڕانی شەم بووە.

گۆڕی وەلی دێوانە بە قەد پاڵی کێوی سەید سادقەوەیە لە قەزای سەید سادقی ناوچەی شارەزووردا.

هۆنراوەکانی

[دەستکاری]

هۆنراوەکانی وەلی دێوانە بە شیوەزاری هەورامی و لەسەر کێشی دە بڕگەیی خۆماڵی نووسراون، هۆنراوەکانی هۆنراوەی سادە و ئاسان و ڕەوانن ئەمەش تام و چێژێکی تایبەتی بە هۆنراوەکانی داوە.

نموونەیەک لە هۆنراوەکانی

[دەستکاری]
هەی شەمی شەوان، هەی شەمی شەوانھەی شەمی بەشەوق، چلچرای شەوان
ھەی ژیانی من، ھەی ڕۆحی ڕەوانھەی گلێنەکەی دیدەی بێخەوان
ھەی ئاسکی سرکی لە سێبەر سڵکەرھەی ھەوای بەرزی ئێڵاخان لە سەر
ھەی عەنبەرین‌خاڵ، سۆسەنی کڵافھەی ڕووناکاییی ڕەشماڵانی جاف
ھەی من پەروانەی پەڕسووتاوی تۆھەی من گیرۆدەی زوڵفی خاوی تۆ
تۆ جارێ نایەی بە سەروەختی منگوێ نادەی بە ئاە، زامی سەختی من
ناپرسیت ئاخۆ من بێ تۆ چۆنمبێباکی لە تین قرچەی دەروونم
ھەوای کوێستانت وا بۆ بووەوەحەیفت کرد منت لە بیر چووەوە
بێمروەتیت کرد ھەی شەم دەربارەممن بۆ تۆ قەیسی سیاستارەم
وادەی من و تۆ دیوانی خوا بێمەگەر ئەو ڕۆژە دادم ڕەوا بێ
ئەگینا ئێستا تۆ بە سەلامەتوا ئەم هەقەی من کەوتە قیامەت

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

وەلی دێوانە لە ڤەژینبوکس