فاتیح شێخولئیسلامی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فاتیح شێخ
لەدایکبوون١٩٤٢
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترچاوە
ف. پشکۆ
پەروەردەبەکەلۆریۆسی ئیلاھیات
ماستەری زانستە کۆمەڵایەتییەکان
خوێندنگەزانکۆی تاران
کارە ناودارەکان
ھەرێمی شەو
حیزبی سیاسیحیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران–حکمەتیست
پێشتر:
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکیشانی کوردستانی ئێران
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران

فاتیح (چاوە) شێخولئیسلامی ناسراو بە فاتیح شێخ، چاوە و ف. پشکۆ (لەدایکبووی ١٩٤٢ لە مەریوان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان - ) شاعیر و سیاسەتوانێکی کوردە. فاتح شێخ ئەندامی سەرکردایەتیی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران–حکمەتیستە.

ژیان[دەستکاری]

فاتیح شێخولئیسلامی کوڕی سەید ئەحمەد، لە نەورۆزی ١٩٤٢ لە شاری مەریوان لە دایک بوو. سێ چوار ساڵی سەرەتایی ژیانی ئاوارە بوون. قوتابخانەی سەرەتایی لە مەریوان و ناوەندەی لە سنە تەواو کرد و دوای ئەو لە ساڵەکانی ١٩٦٠–١٩٦١ وەک یەکەم خوێندکاری مەریوانی لە تاران وەرگیرا و لە زانکۆی تاران دەستی بە خوێندنی ئیلاھیات کرد و دواتر لە زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا ماستەری وەرگرت. بە گشتی حەوت ساڵان لەوێ خوێندکار بوو و دواتر ھاتەوە و لە مەریوان بوو بە مامۆستا. فاتیح شێخ لە سەردەمی زانکۆوە بیر و باوەڕی چەپی ھەڵبژارد.[١] ساڵی ١٩٧١ بەھۆی چالاکیی سیاسییەوە بۆ ماوەی حەوت مانگ دەستەبەسەر کرا و دواتر ساڵی ١٩٨١ ڕووی کردە شاخ و بوو بە ئەندامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکیشانی کوردستانی ئێران. دواتر لە ساڵی ١٩٨٣ کە کۆمەڵە لەگەڵ گرووپە کۆمۆنیستییەکانی دیکە یەکیان گرت و حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانیان دامەزراند، بوو بە ئەندامی ئەو حیزبە. فاتیح شێخ لە ساڵی ١٩٩٠ەوە چوو بۆ سوێد و لە لقدانەوەی ساڵی ١٩٩١ی حیزبەکە، بوو بە ئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران. ھەروەھا دواتر بوو بە ئەندامی سەرکردایەتیی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران–حکمەتیست و ئێستاکەیش ھەر لەو حیزبەدا چالاکی دەکات.[٢]

شێعر[دەستکاری]

ساڵی ١٩٥٨ لەسەر کاریگەریی شۆڕشی ١٤ی تەممووز لەگەڵ کۆمەڵێک خوێندکارێکی تر بەھۆی درووشم نووسین لەسەر دیوارەکانی شاری سنە لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا مانگ و نیوێک دەکەوێتە زیندان و لەوێ یەکەم شیعری خۆی دەھۆنێتەوە. لە زانکۆ لەگەڵ عەلی حەسەنیانی (ھاوار) و سوارە ئیلخانیزادە ئاشنا دەبێ[٣] و بە دانانی شیعری «ھەسێرەکەم» لەسەر وەزنی «کەژاڵێ»،[٤][٥] دەبێتە دووھەم کەس لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە شیعری نوێی کوردی خوڵقاندبێ.[٦] (شەوە) باشترین بەرھەمی شیعری شاعیرە.[٧]

بەرھەمەکان[دەستکاری]

  • ھەرێمی شەو (کۆی بەرھەمە شیعرییەکان)[٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ دەنگەکان: گەشتی زیاتر لە نیو سەدەی چاوەی شاعیر، نووسراو لە ۷ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۰؛ سەردان لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٣.
  2. ^ چەند سەرنجێک لەسەر جنێوەکانی فاتیح شێخولئیسلامی، سۆران کەرباسیان، ٦ی ئایاری ۲۰۱٦ بڵاو کراوەتەوە.
  3. ^ سوارە ئیلخانیزادە، ڕووداو
  4. ^ شیعری کەژاڵێ، ڤەژینبوکس
  5. ^ گۆڤاری باران، ساڵی یەکەم، ژمارە ٢، ئەیلوولی ٢٠١٦
  6. ^ کێ ڕچەی کوتا؟، کتێبی گوناە، ڤەریبنوکس
  7. ^ ناساندنی نووسەران-فاتیح شێخەلئیسلامی(چاوە)، پشکۆ کامەران، خاک تیڤی، ۲نیسانی ۲۰۲۰ بڵاو کراوەتەوە.
  8. ^ ھەرێمی شەو، چاپی یەکەم، ناوەندەی غەزەلنووس، ۲۰۲۰.