تەمی سەر خەرەند
نووسەر | شێرزاد حەسەن |
---|---|
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردی |
بابەت | ڕۆمان |
جۆری کتێب | چاپ ئەلکترۆنی دەنگی |
تەمی سەر خەرەند ڕۆمانێکە لە نووسینی شێرزاد حەسەن کە پاییز و زستانی ٢٠٠٢ نووسیویەتی و ساڵی ٢٠٠٣یش لە ھەولێر بڵاوی کردووەتەوە. تەمی سەر خەرەند یەکێک لە باشترین ڕۆمانە کوردییەکانە.[١]
چیرۆک
[دەستکاری]فەرھاد، دوای چەند ساڵان لە ھەندەرانەوە دەگەڕێتەوە کوردستان و دەچێتەوە گوندی خۆیان. لەوێ، لەگەڵ ئەوەی بە ھەموو شوێنێک نامۆیە و ھیچ ناسیاوێکیش نابینێت، بە بیرەوەرییەکانی سەردەمی منداڵیی خۆیدا دێتەوە.[٢]
کەسایەتییەکان
[دەستکاری]- فەرھاد
- شیرین
- نەنێ
چاپەکان
[دەستکاری]- چاپەمەنیی مانگ
- ناوەندی غەزەلنووس
- دەزگای ئاراس
- دەزگای ئاراس - لەگەڵ سەرجەمی بەرھەم ٢ (ڕۆمانەکانی شێرزاد حەسەن)
- ماڵی وەفایی (کۆڕۆمان)
وەرگێڕانەکان
[دەستکاری]- ڕەزا کەریم موجاور ئەم ڕۆمانەی لەژێر ناوی «ناتور درە» وەرگێڕاوەتە سەر فارسی و چاپەمەنیی ئەفراز لە ١٤٢ لاپەڕەدا بڵاوی کردووەتەوە؛ دوایین جار ساڵی ٢٠١٦ چاپ کراوەتەوە.[٣]
فیلم
[دەستکاری]بڕیار وابوو ساڵی ٢٠٠٥ لەسەر بنەمای ئەم ڕۆمانە فیلمێک لە خەرەندی ڕەواندز ساز بکرێت. تەنانەت لە نێوان وەزارەتی ڕۆشنبیری و دەرھێنەرەکەی، بەڵێننامەیەک واژوو کرا، بەڵام پرۆژەکە لە کۆتاییدا ڕووبەڕووی ھەندێک کێشەی دارایی و یاسایی بۆوە.[٤]
کورتە
[دەستکاری]سەگباب تۆ شوانی چەند مەڕ و بزنانی؟ بەدەم ھەنسکەوە وتم: شەست.. پەنجا.. سی.. نە، بوەستە مامۆستا، بە بزنە شێتەکەوە چل و چوار.. یان چل و پێنج. شێتانەتر پرسی: چل و چوار.. یان چل و پێنج؟ شپرزەتر و داماوتر وتم: چل و ھین.. چل ھین.. ! تفێکی لێ کردم، ویستم بیسڕمەوە.. چل و گۆڕی باوکت.. نەکەی.. ئەو تفە نەسڕیتەوە.. حەیوان.. ئەو بزنە شێتە بۆ جیا دەکەیتەوە؟ شەپازللەیەکی لەناکاوی سرەواندە ناو دەمم و بۆکسێکی خێواندە پشتی سەرم کە وەھا توند بوو، پۆلەکەی لەبەر چاو تاریک کردم.. لە ترسانا.. بەپەلە و بە درۆ وتم: چل و پێنج.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئەندێشە. "لیستی 50 باشترین ڕۆمانە کوردییەکان". ئەندێشە.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ "تێڕامانێک لە ئاستەنگەکانی زمانی کوردی". chawykurd.com.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ "نگاھی بە ڕمان «ناتور درە» اثر شیرزاد حسن". خانە کتاب کُردی (بە فارسی).
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "ڕەواندز ھۆلیۆدی کوردستانە". zarikrmanji.net.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ تەمی سەر خەرەند ٢٠٠٣، شێرزاد حەسەن، ٢٠١٥