عومەر سوڵتانی
ئەم وتارە ئاماژە بە ھیچ سەرچاوەیەک نادات. |
عومەر سوڵتانی ناسراو بە وەفا (١٩٤١ لە بۆکان - ٢٠٠٥ لە بۆکان) شاعیرێکی کورد بوو.
ژیان
[دەستکاری]عومەر سوڵتانی لە یەکێک لە کۆنترین گەڕەکەکانی شاری بۆکان لە دایک بووە. لە بەندیخان شیعری لە ئامێز گرتووە. وەفا لە ڕۆژگارانی کپی سەردەمی پاشایەتیدا شیعری گەیشتووەتە ڕادیۆ دیھلی لە ھیندستان و خەڵاتی یەکەمی لە مێھرەجانی شیعری فارسیدا وەرگرتووە و لێیان گێڕاوتەوە کە بچێتە وڵاتی ھیندستان بەڵام بۆی نەلواوە و لە تاران لە باڵوێزخانەی ھیندستان خەڵاتی تایبەتی و ٥ کتێبی بە واژووی جەواھرلەعل نەھرۆ وەرگرتووە. وەفا یەکێک لە ڕابەرانی شۆڕشی نوێ کردنەوەی شیعری کوردی و فارسی بووە. یەکەم کتێبی شیعری بە زمانی فارسی بە نێوی (سروودی پەرەستوو) بڵاو کردووتەوە. دواتر دیوانی شیعرە کوردییەکانیشی بڵاو بوونەتەوە. ئەم شاعیرە ڕۆژی ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ بەھۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کردووە و ھەر لە گۆڕستانی گشتیی شاری بۆکان لە نزیک مەزاری عەباس حەقیقی بە خاک سپێردراوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |