ئەحمەد ھەردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
لەدایکبوونئەحمەد ھەردی (ئەحمەد حەسەن عەزیز)
١٩٢٢
سلێمانی
مەرگ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦
سلێمانی
شوێنی گۆڕسلێمانی
نیشتەجێسلێمانی
نەتەوەکورد
پیشەشاعێر، نووسەر، سیاسەتوان
منداڵەکانچۆمان ھەردی، ئاسۆس ھەردی، ڕێبین هەردی

ئەحمەدی کوڕی حەسەن بەگ کوڕی عەزیز بەگ (١٩٢٢ - ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦) ناسراو بە ئەحمەد ھەردی یەکێک لە شاعیران و نووسەرانی بە ناوبانگی کوردە لە باشووری کوردستان کە زۆربەی تەمەنی لە بواری ئەدەب و شێعری کوردی دا کاری کردووە. ئەحمەد ھەردی لە بنەماڵەیێکی ڕووناکبیر لە سلێمانی لە دایک بوو. ئەو زانیارییەکی زۆری لە بواری شێعری کلاسیکی کوردی، فارسی و عەرەبی دا ھەبوو و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر شیعری نوێی کوردی ھەبووە. ھەروەھا ئەو لە بزۆتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد دا بەشدار بووە. پاش بەسترانی پەیمانی جەزایر ئەو چوو بۆ ئێران و دواتر لە ١٩٩٣ کۆچی کرد بۆ وڵاتی بریتانیا.

ئەحمەد ھەردی لە زانکۆی سلێمانی و دواتریش لە زانکۆی سەلاحەدین وەکوو مامۆستا دەرسی دەوتەوە. یەکەمین کۆمەڵە شێعری ئەحمەد ھەردی لە ساڵی ١٩٥٧ بڵاو بووەوە و لەو کاتەوە چەندین جار دووبارە لە چاپ دراوە.

ژیاننامە[دەستکاری]

ژیانی کەسی[دەستکاری]

هەردی لە ساڵی ١٩٢٢ لە سلێمانی لە دایک بووە. کچەکەی، چۆمان ھەردی نووسەرێکی بەناوبانگی کوردە و کوڕەکەی، ئاسۆس ھەردی ڕۆژنامەوانێکی بەناوبانگە لە باشووری کوردستان کە بناغەدانەری ڕۆژنامە سەربەخۆکانی ھاوڵاتی و ئاوێنەیە. ڕێبینی کوڕیشی بەهەمان شێوە ڕۆژنامەنووسە. ساڵی ١٩٤١ بووە بە مامۆستا لە قوتابخانە سەرەتاییەکاندا. پاشان لەکۆتایی چلەکاندا لەسەر ھەڵوێستی سیاسی لەوەزیفە دەرکراوە و چەند جارێک تووشی زیندان و دوورخستنەوە بووە.

چالاکییەکان[دەستکاری]

ساڵی ١٩٥٧ کۆمەڵێک شیعری بەناوی رازی تەنیاییەوە بەچاپ گەیاندووە. ساڵی ١٩٥٩ لەگەڵ کۆمەڵێک ھاوڕێی تردا کۆمەڵەی ئازادی ژیانەوەی یەکێتیی کورد (کاژیک) ـیان دامەزراندووە، ھەر خۆیشی بووە بە بەرپرسی یەکەمی. سەردەمێک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندی یەکێتیی نووسەرانی کورد بووە، سەردەمێکیش سەرۆکی لقی سلێمانی بووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندیی کردووە بەشۆڕشی کوردستانەوە. ساڵی ١٩٦٦ لەسەردەشت لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئێران (ساواک)ەوە دەستگیر کراوە، لەگەڵ بەربوونیدا گەڕاوەتەوە بۆ کوردستانی عێراق. پاش رێکەوتننامەی ١١ی ئازاری ١٩٧٠، ساڵی ١٩٧٣ تا ١٩٧٤ لەکۆلیجی ئادابی زانکۆی سلێمانی مامۆستای موحازیر بووە. لەگەڵ ھەڵگیرسانەوەی شەڕدا، ساڵی ١٩٧٤ دیسانەوە پەیوەندیی کردووە بەشۆڕشەوە. پاش ھەرەسھێنانی شۆڕشی ئەیلوول، لەئێران ئاوارە بووە تا ساڵی ١٩٧٩. ساڵی ١٩٧٩ شەڕی نێوخۆی حیزبەکان نائومێدی دەکات، بڕیار دەدات بۆ پاراستنی ھەڵوێستی سەربەخۆی خۆی، بگەڕێتەوە بۆ سلێمانی. لەگەڵ باڵاگرتنی دڕندەیی بەعسدا، جارێکی تر لەساڵی ١٩٨٨دا پەیوەندی کردۆتەوە بە شۆڕشی کوردستانەوە، بۆ ماوەیەک بووە بە سکرتێری گشتیی پارتی سوشیالیستی کورد (پاسۆک). ساڵی ١٩٨٩ وازی لە پاسۆک ھێناوە، وەکو کەسایەتییەکی سەربەخۆ لەڕیزی شۆڕشدا ماوەتەوە تا راپەڕینی ١٩٩١. ساڵی ١٩٩٢ لەلەندەن نیشتەجی بووە، ھەر لەوێش لێکۆڵینەوەکەی لەسەر کێشی عەرووز لەشیعری کوردیدا تەواو کردووە. پاش رووخانی رژێمی بەعس گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان، ساڵی ٢٠٠٤ لێکۆڵینەوە عەرووزییەکەی بەچاپ گەیاندووە. بەھۆی ژیانی پڕ لەئاوارەیی، دەربەدەرییەوە، گەلێک لێکۆڵینەوە، دەقی ئەدەبی، ھونەریی فەوتاون، رووناکییان نەدیوە. رۆژی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ لەماڵەکەی خۆیدا لەسلێمانی کۆچی دوایی کردووە.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

شێعری "خۆرەتاو" بۆ منداڵان، دەستنووی خودی ئەحمەد ھەردی
  • ڕازی تەنیایی
  • ھاوار
  • یاد و خەبات
  • لاوی کورد
  • ئازادی خواز
  • مەجلیسی موزەییەف

شیعر[دەستکاری]

ھەردی لە وەسفی تەمەنی خۆی دا دەڵێت:

ھەموو ئاواتی ئاکامم گوڵاڵەی لالەزارێ بوو

شریتی سەرگورشتەی من خەوێکی نەوبەھارێ بوو

ھەموو پێچانەوەی ژینم بریتی بوو لە چیرۆکی

لە کورتی و زوو بەسەرچوونا بزەی سەرلێوی یارێ بوو

بەستەر بۆ دەرەوە[دەستکاری]

ماڵپەری فەرمیی ئەحمەد ھەردی

سەرچاوەکان[دەستکاری]

پەڕاوێز[دەستکاری]