تۆڕی میدیاییی ڕووداو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە Rûdawەوە)
Jump to navigation Jump to search
لۆگۆی ڕووداو

تۆڕی میدیایی ڕووداو گرووپێکی میدیایی سەربەخۆی کوردییە، لەژێر دروشمی (ڕووداوی تۆ ھەوواڵی ئێمەیە)، لە بوارەکانی میدیای بیندراو و بیستراو (ڕۆژنامە و کەناڵی تەلەفزیۆنی و ڕادیۆ و ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی) بەرھەمەکانی پێشکەشی خەڵک دەکات.[١]

بەرھەمە چاپکراوەکان[٢][دەستکاری]

ڕووداو (ماڵپەڕ)[دەستکاری]

OOjs UI icon article-ltr.svg وتاری سەرەکیڕووداو (ماڵپەڕ)

ماڵپەڕی ڕووداو تایبەتە بە ھەواڵ و چالاکییەکانی کوردستان و ڕۆژھەڵاتی ناوین و جیھان و ئابووری لەپاڵ ئەمەشدا چاوپێکەوتن (ھەڤپەیڤین) و وتار و بیروڕا و بابەتە کۆمەڵایەتیی و وەرزشی لەماڵپەڕەکە بڵاو دەبێتەوە، جگە لەوانە لەماڵپەڕەکەی ڕووداو ھەل بە سەردانیکەران دراوە لە بەشی ڕووداوی تۆ، ئەمەو وێڕای ئەوەی ماڵپەڕەکە بە زاراوەی کورمانجی و سۆرانی بەردەستە و ھاوکاتیش بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و تورکیش ڕووماڵی ھەواڵەکانی دەکات.[٣]

کەناڵ و ڕادیۆ[دەستکاری]

کەناڵی ئاسمانی ڕووداو کە بە تایبەتمەندی (HD) پەخشدەکرێت لە سێ مانگی دەستکرد کە ئەوانیش ھۆتبێرد، نایلسات، گالاکسی ١٩.[٤] و ڕۆژی ٢٩ی ئایاری ٢٠١٣ یەکەم ڕۆژی کردنەوە کەناڵەکەبوو وەھەروەھا ھاوکاتیش ڕادیۆیەکە کرایەوە، ھاوکات کەناڵەکە لەڕیگای ڕسیڤەری دیجیتاڵی ناوخۆییش پەخشی ڕاستەوخۆ دەکات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]