عەرەب شەمۆ
Jump to navigation
Jump to search
ھەندێک لە سەرچاوەکانی ئەم وتارە لەوانە نییە پشت پێ بەستراو بن. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئەم وتارە سەبارەت بە عەرەب شەمۆ نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە شەمۆ (ڕوونکردنەوە).
ناوی خۆماڵی | عەرەبی شەمۆ |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٨٩٧ |
مەرگ | ٢١ی ئایاری ١٩٧٨ |
نیشتەجێ | یەریڤان |
نەتەوە | کوردی سۆڤیەت |
پیشە | ڕۆژنامەنووس، نووسەر، شاعیر |
خەڵاتەکان | ![]() ![]() ![]() |
عەرەبی شەمۆ یان عەرەب شامیلۆڤ (لەدایکبووی ١٨٩٧–مردووی ١٩٧٨) نووسەرێکی کورد بوو و بە باوکی ڕۆمانی کوردی ناودەبرێت عەرەبی شەمۆ لە گوندی سوسز قارسی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی لە بنەماڵەیەکی سەر بەشێخانی ئێزیدی لەدایک بووە کە لەو کاتەدا لەژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆری ڕووسیادا بوو ھاتۆتە دونیاوە، یەکەمین ڕۆمانی کوردی نووسیوە کە بە کوردی بڵاوکراوەتەوە بە ناوی شڤانی کورد (بە کوردیی باکووری: Şivanê Kurmanca)
بەرھەمەکان[دەستکاری]
- لە ساڵی ١٩٥٨ پەرتووکی بەربانگی لە چاپدا
- لە ساڵی ١٩٥٩ پەرتووکی جیھانی بەختەوەری چاپدا
- لە ساڵی ١٩٦٦دا داستانی قەڵای دمدمی وەرگێڕا بۆ زمانی ڕووسی بەپیتی سلاڤی لە یەریڤان، لەم داستانەدا عەرەبی شەمۆ ھەوڵی دا ئەو جەور و ستەمەی کە لە لایەن داگیرکەرانی سەفەوی و عووسمانی لە کوردکراوە بخاتە ڕوو.
- ڕۆمانی شوانی کورد لە ساڵی ١٩٧٧ لە چاپدرا
- ڕۆمانی ھۆپۆ لە ساڵی ١٩٩٠ لە چاپدراوە
- چیڕۆکی نێو خەڵکان
- بەرھەمە کۆکراوەکانی عەرەبی شەمۆ