جان دۆست
جان دۆست
Jan Dost | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٢ی ئازار ی ١٩٦٥ |
| نەتەوە | کورد |
| پیشە | شاعیر، نووسەر، وەرگێڕ |
جان دۆست یان ژان دۆست (Jan Dost) لە دایکبووی ١٩٦٥ نووسەر، شاعیر و وەرگێڕی کوردە.[١] ئەو بە ڕۆمانە ناوەڕۆک مێژووییەکانییەوە ناسراوە.[٢] زۆرینەی ڕۆمانەکانی لە بنەڕەتدا بە زمانی عەرەبی نووسراون، دواتر کراونەتە کوردیی سۆرانی و کورمانجی.[٣]
ژیان
[دەستکاری]ژیانی سەرەتایی
[دەستکاری]جان دۆست لە ساڵی ١٩٦٥ لە کۆبانێ لە ماڵبایتێکی ئایینی لە دایکبووە، باوک ئەو مەلا بوو.[٢] ئەو لە زانکۆی حەلەب بەشی بایۆلۆژیی خوێندووە بەڵام تەواوی نەکردووە.[٤] لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە لە ئاڵمانیادا دەژی.
ژیانی نووسین
[دەستکاری]جان دۆست سەرەتا بە شیعر دەستی بە کار کرد،[٣] یەکەمین دیوانی (قەڵای دمدم) ساڵی ١٩٩١ لە ئەڵمانیا و پاشان لە ھەمان ساڵدا لە ئەستەمبووڵدا بڵاویکردەوە. ھەروەھا (دیوانی جان) ی لە دوبەی و ئەستەمبوڵ چاپکرد. چەندین کتێبی لە کوردییەوە بۆ عەرەبی وەرگێڕاوە. وەک مەم و زینی ئەحمەدی خانی، کە ناوی ناوە (الدر الثمین فی شرح مم و زین)، بە چوار چاپ لە دیمەشق و بەیرووت و دھۆک بڵاوبووەوە، پاشان کتێبی (عادات و ڕسووماتنامەی ئەکرادییە) ی مەلا مەحمووی بایەزیدی و ڕۆمانی (میرنامە) و دۆمانی (لابیرەنتا جنان - متاھە الجن) ی حەسەن مەتی بۆ پڕۆژەی ئەلکەلیمە کردوونەتە عەرەبی و لە ئەبوزەبی چاپکراون. ئەمانە و جگە لە وەرگێڕانی ڕۆمانی (مژاباد) و (مارتینی بەختەوەر) بۆ عەرەبی. ئینجاش نووسینی دوو ڕۆمان بە زمانی عەرەبی بەناوی (دم عای المئذنە) و (عشیق المترجیم). ھەروەھا کۆمەڵێک شیعری سەییاب و ھەردوو ڕۆمانی (مھاباد بەر بەئۆڵەمپیادا خودێ) و (پەڕ)ی سەلیم بەرەکاتی کردوونەتە کوردی. پاشان کتێبی (الحدیقە الناصریە) ی لە فارسییەوە کردووەتە عەرەبی و (قاموس بدائع اللغە) ی لە فارسییەوە کردووەتە کوردی.
ڕۆمانەکان
[دەستکاری]| ژ | کتێب | ساڵ | وەرگێڕانی سۆرانی | تێبینی/ژێدەر |
|---|---|---|---|---|
| ١ | مژاباد | ٢٠٠٤ | [٢] | |
| ٢ | سێ ھەنگاڤ و سێدارەک | ٢٠٠٧ | ||
| ٣ | میرنامە | ٢٠٠٩ | وەرگێرانی سهباح ئیسماعیل | [٥] |
| ٤ | مارتینێ بەختەوەر | ٢٠١٢ | مارتینی بەختەوەر، وەرگێڕانی سەباح ئیسماعیل | [٦] |
| ٥ | عشیق المترجم | ٢٠١٤ | عەشیقی وەرگێڕ | |
| ٦ | دم علی المئذنە | ٢٠١٤ | خوێنێک بەسە ر منارەوە، وەرگێرانی فەیسەڵ خەلیل | [٧] |
| ٧ | نواقیس روما | ٢٠١٦ | ||
| ٨ | کۆبانی | ٢٠١٧ | ||
| ٩ | باص أخضر يغادر حلب | ٢٠١٨ | ||
| ١٠ | ممر امن | ٢٠١٩ | ||
| ١١ | مخطوط بطرسبورغ | ٢٠٢٠ | دەستنووسی پێترسبۆرگ | [٨] |
| ١٢ | إنهم ينتظرون الفجر | ٢٠٢٢ | ئەوان چاوەڕێی کازیوەن، وەرگێڕانی کوردۆ شابان | [٩] |
| ١٣ | مجنون سلمى | ٢٠٢٣ | [١٠] |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «سمینار و رێورهسمی ئیمزاکردنی ڕۆمانی "کۆبانێ"ی جان دۆست له سۆران سازکرا». کوردستان تیڤی (kurdistantv.net) (بە کوردی). ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- 1 2 3 «وتووێژ لەگەڵ جان دۆست». گۆڤاری تیشک. ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- 1 2 Group، Pro-Kurd Software. «جان دۆست و گهڕانهوه بۆ شیعر». نووچە نێت | ڕاستگۆیی بێ لایەنی (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}:|دوایین=has generic name (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ↑ «جان دۆست كۆبانی دەكاتە رۆمان». www.rudaw.net. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ «رۆمانی میرنامه – جان دۆست». hewallname (بە کوردی). ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «"مارتینی بەختەوەر"ـی جان دۆست دەكرێتە سۆرانی». www.rudaw.net. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ «ڕۆمانێکی نوێی جان دۆست بڵاودەبێتەوە». hamawand.net. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «ڕۆمانێکی دیکەی جان دۆست دەکرێتە کوردی». www.rudaw.net. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ «سلێمانی، نوێترین بەرهەمی نوسەر و ڕۆمانووس جان دۆست بڵاوکرایەوە». www.haremnews.com. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «رواية "مجنون سلمى".. مزج بين التصوف الكوردي والحب العذري». www.rudawarabia.net. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
- الابجد: جان دوست (بە عەرەبی)
- کتێبی میرنامە لە نووسینی: جان دۆست
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی وێژە
- دەروازەی وێژەی کوردی
- دەروازەی ئەڵمانیا
- دەروازەی سووریا
- دەروازەی کوردستان