مەلای باتەیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مەلای باتەیی (لەدایکبووی ١٦٧٥ لە باتە، ھەکاری – مردووی ١٧٦٠ باتە) (بە کرمانجی: Melayê Bateyî) ناوە ڕاستییەکەی مەلا حوسێنی باتەیە. ئەو شاعیر و نووسەری کلاسیکی کوردی سەدەی حەڤدە و ھەژدەیە.[١][٢] ناوی بە ئەحمەدیش تۆمار کراوە.[٢] باتەیی لەدایکبووی گوندی باتەیە سەر بە پارێزگای ھەکاری. باتەیی غەزەل و قەسیدە و مەسنەوی لێ بە جێ ماوە. غەزەلەکانی غەنایین و بەناوبانگترین مەسنەوییەکەی مەولوونامەی پێغەمبەرە.[١]

بەرھەم[دەستکاری]

بەرھەمی شیعری باتەیی دەکرێت بە دوو بەشەوە:
١- لیریک (غەزەل و قەسیدە).
٢- ئیپیک (چیرۆکی شیعری = مەولوودنامە).

مەولوودنامە بە کورمانجی[دەستکاری]

یەکێ لە کارە ناوازەکانی مەلای باتەیی بریتییە لە مەولوودنامە بە کورمانجی کە باس لە لەدایکبوونی پێغەمبەری موسڵمانان محەممەد دەکات لە ١٩ بەش.
لەبەر گرنگی ئەم بەرھەمە ئەدەبییە گەلێک دەستنووسی کەوتووەتە ناوەوە، لە کوردەواریدا دانەی زۆرە، ھەندێکیشی کەوتووەتە نامەخانەکانی ئەورووپا و لەوێ پارێزراون. چەند جارێکیش چاپکراوە.
ڤۆن لۆکۆک لە ساڵی ١٩٠٣ لە بەرلین بەزەنگوگراف وێنەی تەواوی دەستنووسێکی مەولوودنامەی بڵاوکردووەتەوە، جگە لەوە زیاتر لە دە جار بە چاپ گەیێنراوە: لە قاھیرە، ١٣٢٤ک/١٩٠٦ز؛ لە شام ١٩٣٣ز؛ لە ئەستەمبوڵ، ١٣٥٠ک/١٩٣١ز؛ لە ھەولێر، ١٩٦٦ز؛ لە بەغدا، ١٩٨٢؛ لە دھۆک، ١٩٩٦ز و لە جێی تریش.<br باتەیی ھونەری مەسنەوی (جووت قافیە)ی بەکارھێناوە بۆ ھۆنینەوەی ئەم یادگارە . ھەمووی بریتییە لە شەش سەد دێڕە شیعر (مەسنەوی = دوو نیوە دێڕ). پێشەکی مەولوودنامە بەم ناونیشانەیە «ھذا مولد النبي الھاشمي بلغة الکردي أھل العراق».


نەعتی باتەیی[دەستکاری]

ھلۆ ڕابە ئەبولقاسمھلۆ ئەی قاسیدێ ئەکبەر
ھلۆ ئەی فەخرا بەنی ھاشمھلۆ ڕابە تویێ ڕەھبەر
ھلۆ ئەی سەییدێ عالەمھلۆ ئەی مەخفەرێ ئادەم
ژ ڕەوزێ ڕابە یا خەتەمژ ناڤ وێ مەرقەدێ ئەنوەر
ژ ناڤ وێ مەرقەدێ نوورینھلۆ تاھا ھلۆ یاسین
ژ دوو سۆتین ئەمێت مسکینھلۆ مەھدەرچی پێ مەحشەر
ھلۆ جارەک د حینێ داکو دا نوور چیت د چینێ دا
حەتا کەنگی د مەدینێ دانیقاب پۆشی نیقاب ل سەر
نیقاب بو پەردەیا باڤێل مەھجووران دەم و گاڤێ
ب ڕەحمەت لێ بکت ئاڤێشەفاعەت کی ژ بۆ مەھدەر
تویی خاھێ شەفاعاتێسڤک سازێ موناجاتێ
ھلۆ نوورا ھیدایاتێئیمامێ مەسجید و مینبەر
ئیمامێ ئەنبیایێ تول قورئانێ خودانێ تو
یەقین ئەم خوش شڤانێ توشڤانێ ئوممەتێ یەکسەر
شڤانێ ئەسمەری گولبافھلۆ ئەی نێرگزا تێر ئاڤ
خەدەنگا عیشوەیێ پر تاڤبکە ئەز کیسەوا عەنبەر
عەبیر و بینە زولفەینێخودانێ قاپە قەوسەینێ
لە سەر چاڤێن مە نەعلەینێبنێڕ ئەی داعی بێ سەروەر
تویی داعی حەبیبەڵڵافیراقێ سۆتن ئەم وەڵڵا
تەڕەححەم یا نەبییەڵڵال مەھجووران ھلۆ بنکر
ھلۆ جارەک ژ وێ خاکێسیاری ھەفت ئەفلاکی
بەلێ سوڵتانێ لەولاکیتویی ئەی ساقی یێ کەوسەر
ئەلا یا ئەییوھەسساقیخودانێ عەھد و میساقی
ھلۆ سواربە ل بوراقیھەڕە پێش خالیقی ئەکبەر
ھەڕە پێشی خودایێ مەڕەحیم و ڕەھنە مایێ مە
شەفاعەت کە خەتایێ مەل دیوانێ بکە مەھدەر
بکە مەھدەر ل دیوانێد ڕۆژا حەشر و میزانێ
عەفووکە مە ژ عیسیانێنەبن شەرمەندە ئەی سەروەر
د ڕۆژا حەشرا پڕ ھەی ھەیھەزاران پەی ل سەر یەک پەی
ب کۆمارا بیا باتەیخودان بەخشی برە و ب گوزەر

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا مارف خەزنەدار، مێژووی ئەدەبی کورد، بەرگی دووەم، ھەولێر: ئاراس ٢٠٠٢
  2. ^ ئ ا "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 18ی Marchی 2016. Retrieved 20ی Juneی 2016. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)