فەوزیە بەشارەت
ڕواڵەت
| فەوزیە بەشارەت | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٩٧٠ بیجاڕ، پارێزگای کوردستان |
| زمان | کوردی |
| نەتەوە | کورد |
| بواری کارکردن | ڕۆمان و کورتەچیڕۆک |
فەوزیە بەشارەت (١٩٧٠ لە بیجاڕ - ) ژنی نووسەری کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. فەوزیە بەشارەت بە زمانی کوردی شێوەزاری باشووری و بنزاراوەی گەڕووسی ڕۆمان و کورتەچیڕۆک دەنووسێت.
کارەکان
[دەستکاری]- بەشارەت، فەوزیە، ھورمسگەگان ژنیگ، سەقز: گوتار، ١٣٩٩.
- بەشارەت، فەوزیە، سەرچووپی ئاگر لە ریخەسیە، سەقز: گوتار، ١٣٩٧.
- بەشارەت، فەوزیە، سەمای چارەنۊس، سەقز: گوتار، ١٤٠١.
وەرگێڕان
[دەستکاری]کتێبی «ھورمسگەگان ژنێک» لە فەوزیە بەشارەت لەلایەن مەستوورە درەخشی بە زمانی فارسی وەرگێڕدراوە و لە ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن پەخشانگەی ئەفراز لە تاران بە چاپ گەیشتووە.[١]
کتێبی دەنگ
[دەستکاری]کتێبی ھورمسگەگان ژنیگ بە دەنگی نەرگس فەرامەرزی و سەید عەلیڕزا خدری کراوە بە کتێبی دەنگ و بڵاو کراوەتەوە.[٢]
خەڵات
[دەستکاری]وەرگێڕانی فارسیی ڕومانی ھورمسگەگان ژنیگ ک لە لایەن مەستوورە درەخشی کراوە، لە خولی بیست و سێھەم-بیست و چوارەمی خەڵاتی وێژەییی مێھرگانی ئەدەب کە لە ڕۆژی ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ لە ناوەندی چاندیی نیاوەران لە تاران بەڕێوەچوو، لە بەشی «ڕومان بە زمانی دایکی» ھەڵبژێردرا.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ ماڵی کتێبی کوردی: فەوزیە بەشارەت خاتوونی ڕۆماننووسی مەڵبەندی گەڕووس (بە فارسی)، نووسراو لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
- ↑ ئاژانسی ھەواڵنێریی کتێبی ئێران (ئیبنا): کۆمەچیڕۆکی «ھورمسگەگان ژنیگ» بۆ بیستن تۆمار کرا (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١؛[بەستەری مردوو] سەردان لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
- ↑ ئاژانسی ھەواڵنێریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا): ھەڵبژێردراوەکانی خەڵاتی مێھرگانی ئەدەب ڕاگەیەندران (بە فارسی)، نووسراو لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥؛ سەردان لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥.