کانی ماران، حاجیاوا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کانی ماران
Kani Maran
دیمەنی گوندی کانی ماران
دیمەنی گوندی کانی ماران
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای ڕانیە
ناحیەناحیەی حاجیاوا
بەرزایی
٥٣٠ مەتر (١٬٧٤٠ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننی شافعی

کانی ماران گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی حاجیاوا، قەزای ڕانیە، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢][٣]

کانی ماران مێژوویەکی کۆنی هەیە چەندەها گردی لێ دۆزراوەتەوە چەندەها شتی کۆنی تر، سەبارەت بە مێژووەکەی ئامارێکی وردمان لەبەردەست نییە دەربارەی ئاوەدانکردنەوەکە بەڵام بەپێی قسەی پیاوە بەتەمەنەکان بێت مێژوویی ئاوەدانکردنەوەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە (٥۰۰)ساڵ لەمەوبەر لەلایەن بنەماڵەیەکەوە ئاوەدانکراوەتەوە بەناوی بنەماڵەی(مەلا عەلی).

چەندەها گردی لێ دۆزراوەتەوە کە سەرەکیترینیان گردی (مەلا عەلی)یە،وە چەند گردێک دەوریان داوە کە ناوەکانیان(گردی زێندین،گردی ئاش،گردی مام سەعید،گردی قەبرستان،گردی کەروێشک)ە. هەروەها ئەشکەوتێکی تریشی لێیە بەڵام ئێستا داڕووخاوە بەناوی ئەشکەوتی (کاک مەلا)، هەروەها ڕێگایەک لە پشت گردی مەلا عەلی هەبووە و گوندەکەی بەستۆتەوە بە شاری ڕانیە،وە سەرەڕای ئەمەش دارێکی کۆنیی لێ بووە بە ناوی داری(مەلا وسوو).

ناوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بوونی بیشەڵان و گژوگیا و شوێنی سەخت و بوونی ماری زۆر بۆیە ئەم ناوەی لێنراوە.


خوێندن و خوێندەواری لە گوندەکەدا:

دامەزراندن و بەرەوپێشبردنی ڕەوتی خوێندن لەم گوندەدا مێژوویەکی تاڕادەیەک کۆنی هەیە لەچاو گوندەکانی دەوروبەر لێرەدا دەمانەوێت ئاشناتان بکەین بە ڕەوتی خوێندن لە گوندەکەدا: بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1958 خوێندنگا کراوەتەوە لە گوندەکەدا و بە دەستپێشخەری بنەماڵەی (مەلا عەلی)، لەسەرەتادا تەنیا چەند قۆناغێکی تیایدا کراوەتەوە دواتر بەتێپەڕبوونی کات قۆناغەکانی تری لێ کراوەتەوە لە ئێستاشدا قۆناغەکانی بنەڕەتی و ناوەندەی و ئامادەیی تێدا هەیە.

جوگرافیا[دەستکاری]

کانی ماران لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی قوڕەبەرازە و لە باشوور لەگەڵ گوندی سەرخمە و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی گردجان لە ڕۆژاواوە هاوسنورە لەگەڵ گوندی قولێ[٤][٥][٦]

گوندی کانی ماران کەوتۆتە سەر ڕێگایەکی سەرەکی کە ئیدارەی ڕاپەڕین بە شارەکانی سلێمانی و هەولێر دەبەستێتەوە.

لە ڕووی خاکەوە:گوندی کانی ماران خاکەکەی دابەش دەبێت بۆ دوو بەشی سەرەکی (لەبەر ئاوو دێمەکار) زیاتر بەشی لەبەرئاوەکەی بەکاردێ بۆ مەبەستی چاندنی گوڵەبەڕۆژە و پەمۆ و تۆتن لەگەڵ میوە و سەوزەواتەکان(ئەمەش بەهۆی بوونی کانیاو سەرچاوەی ئاوی گەورە وەکو ئاوی قولەی کانی ماران)  وە بەشی دێمەکاری بەکاردێ بۆ چاندنی دانەوێڵە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]


پەراوێزەکان[دەستکاری]