ناحیەی بێتواتە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناحیەی بێتواتە
بە عەرەبی: ناحیة بیتواتة
بە ئینگلیزی: Betwate Sub-District
نەخشەی سەرەوە
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی بێتواتە
نەخشەی خوارەوە
نەخشەی ناحیەی بێتواتە لە قەزای ڕانیە
(سەوزی تۆخ)
Map
ناحیەی بێتواتە
پۆتانەکان: 36°16′38″N 44°45′01″E / 36.27723°N 44.75025°E / 36.27723; 44.75025پۆتانەکان: 36°16′38″N 44°45′01″E / 36.27723°N 44.75025°E / 36.27723; 44.75025
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
ئیدارەئیدارەی ڕاپەڕین
قەزاقەزای ڕانیە
مەڵبەندسەروچاوە
ژمارەی گوندەکان٣٣
بوون بە ناحیە١٩٧٦
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەرئیبراھیم مەحموود قادر
ڕووبەر
 • ناحیە٢٦٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٠٣ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٥٨٨ مەتر (١٬٩٢٩ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٢٠٨٩ مەتر (٦٬٨٥٤ پێ)
نزمترین بەرزایی
٥٥٧ مەتر (١٬٨٢٧ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • ناحیە٢٢،٥٧٨
 • چڕی٨٤٫٥ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢١٩ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • شاری
١٦،٦٨١
 • لادێیی
٥،٨٩٧
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

ناحیەی بێتواتە یەکێکە لە چوار ناحیەی قەزای ڕانیە لە ئیدارەی ڕاپەڕین لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی سەروچاوەیە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی بێتواتە لە ساڵی ٢٠٢٠دا (٢٢٬٥٧٨)کەسە.[٣]

ناحیەی بێتواتە لە سەرەتادا کە دروستکرا ناوەندەکەی گوندی بێتواتە بوو، بۆیە ناحیەکەش ھەمان ناوی وەرگرت، دوای وێرانکردن و شاڵاوی ئەنفال ناحیەکە ھەڵوەشێنرایەوە. بەڵام دوای ڕاپەڕین و دروستبوونی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ناحیەی بێتواتە پێکھێنرایەوە و ناوەندەکەی بووە شارەدێی سەروچاوە لە بەرئەوەی ژمارەی دانیشتوانی زۆر بوو، وە ھەڵکەوتەی جوگرافی لە بارتر بوو بۆ ناوەندی ناحیە.

ناو[دەستکاری]

ناوی ناحیەی بێتواتە لە گوندی بێتواتەوە وەرگیراوە کە لە سەرەتادا ناوەندی ئەم ناحیەیە بووە.

  • وشەی بێتواتە پێکھاتووە لە دوو وشەی (بیت+واتە)، (بێت) بە واتای ماڵ یان پەرستگا دێت، (واتە) لە وشەی (ئەوتوو) وەرگیراوە بە واتای (خوای ڕۆژ) دێت، ئەم دوو وشەیە بەسەر یەکەوە دەبێتە (ماڵی خوای ڕۆژ یان پەرستگای خوای ڕۆژ)، بۆ سەلماندنی ئەمەش ھەر لە ناو گوندی بێتواتە چەندەھا شوێنەواری دێرین ھەیە لەوانە پەرستگا کە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمەکانی مێژوو و پێش زایین. وشەی بێتواتە زۆر نزیکە لە وشەکانی زمانی ئارامی کە لە ناوچەکانی ڕانیە و دھۆک و مووسڵ بە کارھاتووە وەک (بتوێن - بیت یونە یا بیت وینە) و (بامەڕنی - بیت مورنی واتای ئەو خانووەی کە نەتوانرێت بچێتە ژوورەوە یان قەڵادارە) و (بەعشیقە - بیت عشیقا) و ( بعقوبە - بیت عقوبا). شوێنەوارەکانی بێتواتە وەک(کۆنەقەڵات، ئەشکەوتە پیر و تەختی خاوەر زەمین).
  • وشەی بێتواتە لە دو وشەی (بت - ئاواتە)ەوە ھاتووە کە دەبێتە (بتی ئاوات) ئەمەش بۆ چوونێکە.[٤]

جوگرافیا[دەستکاری]

ناحیەی بێتواتە ھاوسنوورە لەگەڵ؛

ڕووبەر[دەستکاری]

ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٢٦٧کم٢)یە لە (١٫٣٢٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (٣٥٪) قەزای ڕانیە پێکدەھێنێت.[٦]

دانیشتوان[دەستکاری]

تەواوی دانیشتوانی ئەم ناحیەیە کوردن، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (٢٢،٥٧٨)کەسە.[٧]

  • لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (سێیەم)ە لە چوار ناحیەی قەزای ڕانیە.

مێژوو[دەستکاری]

سەردەمی عوسمانی(١٨٥٠ - ١٩١٨)[دەستکاری]

ئەم سەردەمە بە کۆتایی ھاتنی دەسەڵاتی کرداری میرنشینی سۆران و میرنشینی بابان و چەسپاندنی دەسەڵاتی بەغدا بە سەر تەواوی خاکی باشووری کوردستان دەست پێدەکات. جگە لە چەند ساڵێک نەبێت کە ھەموو یەکە کارگێڕییەکانی نێوان ھەردوو زێی گەورە و زێی بچووک بە یەکگرتووی لە یەکەیەکی کارگێڕیدا کۆکرابووەوە و ناوەندەکەی شارۆچکەی ڕەواندز بوو، بە درێژایی ئەم سەردەمە سەر بە کەرکووک بوو.

* لە نێوان ساڵانی(١٨٥١-١٨٦٩)دا[دەستکاری]

سیستەمی کارگێڕی ئەم قۆناغە لەژێر ھەژموونی دابەشبوونی جوگرافیای ھۆزەکاندا بووە، لەم ماوەیەدا قەزاکان فرە ناوەند بوون و یەکەی ناحیە بوونی نەبوو، ناحیەی بێتواتە لەم ماوەیەدا سەر بە قەزای (ھۆزی سن و ئاکۆ و خۆشناو) بوو لەگەڵ بەشێک لە قەزای(بڵباس، بتوێن، ئاکۆ، شاور و پشت گەلی).

نەخشەی ئەو قەزایانەی لیوای ئەربیلیان لێ درووستکرا لە ساڵی ۱٨٦٨. بەشێک لە قەزای ڕانیە لێرەدا بە ناوی ھۆزەکانەوە ھاتووە

* لە نێوان ساڵانی(١٨٦٩ - ١٨٧٣)دا[دەستکاری]

لەم ماوەیەدا سیستەمی کارگێڕی بەغدا لە ئەیالاتەوە گۆڕدرا بۆ ویلایەت، ئەمەش لە لایەن والی تازە (مەدحەت پاشا)، کە لە ڕۆژی(٣٠\٤\١٨٦٩)دا گەیشتە بەغدا و جێبەجێکرا، ویلایەتی بەغدا لەم ماوەیەدا لە(١٥)لیواوە کرا بە (١٤)لیوا، ژمارەی قەزاکانیش لە (١٣٦)ەوە کرا بە (٩٣). لەم ماوەیەدا قەزای ڕانیە(ڕانیە، چناران و ناودەشت) سەر بە لیوای ڕەواندز بوون. لەم سەردەمەوە ناوچەی بێتواتە وەک قەزا و ناحیە ناوی نەماو بووە بەشێک لە قەزای ڕانیە.

نەخشەی لیوای ڕەواندز لە ساڵی ۱٨۷۲دا. لەم سەردەمەدا قەزای ڕانیە سەر بە لیوای ڕەواندز بوو.

سەردەمی کۆماری(١٩٥٨ - ١٩٩٠)[دەستکاری]

ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر ئەم پارێزگایە تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[٨]

* لە نێوان ساڵانی(١٩٦٥ - ١٩٧٧)دا[دەستکاری]

ھێنانە کایەی ناحیەی بێتواتە لە سنووری قەزای ڕانیە بە دابڕاندنی (٢٠) کەرت لە ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٨٧) لە ٥\٦\١٩٧٦دا.[٩]

نەخشەی کەرتەکانی ناحیەی بێتواتە لە ساڵی ۱۹۷٦دا
نەخشەی قەزای ڕانیە لە ساڵی ۱۹۷٨دا
نەخشەی قەزای ڕانیە لە ساڵی ۱۹٨٦دا

* لە نێوان ساڵانی(١٩٨٨ - ١٩٩٠)دا[دەستکاری]

ھەڵوەشاندنەوەی ناحیەی بێتواتە و بەستنەوەی ھەموو کەرتەکانی بە قەزای ڕانیەوە.[١٠]

نەخشەی قەزای ڕانیە لە ساڵی ۱۹٨۹دا

سەردەمی حکوومەتی ھەرێم[دەستکاری]

* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩١ - ١٩٩٢)دا:[دەستکاری]

لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.

* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا:[دەستکاری]

لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[١١]

* لە ماوەی ساڵانی(٢٠٠٣ - ٢٠٢٢)دا:[دەستکاری]

لە کابینەی شەشەم لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٠٨٤) رۆژی (٢/٥/٢٠١١) بریاری دروستکردنی ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و ھەڵەبجە و سۆران و زاخۆ دەرچوو سەرۆکی ھەرێمی بە نوسراوی ژمارە (١٦٥٠) لە بەرواری( ٨/٢/٢٠١١) ڕەزامەندی لەسەر دەربری لە (١/٣/٢٠١٢) سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە فەرمانی ھەرێمی ژمارە (٥٧)سەرپەرشتیاری بۆ ئیدارەی راپەرین دەستنیشان کردو لە (٥/٣/٢٠١٢) لە رۆژی ساڵیادی راپەرینی پر شکۆی خەڵکی کوردستان لەبەردەمی کەس و کاری سەربەرزی شەھیدان و خەڵکی ڕانیە و دەڤەرەکە لەلایەن بەرێز پارێزگاری سلێمانیەوە فەرمانی دەست بەکاربوونی درایە.[١٢]

نەخشەی قەزای ڕانیە لە ساڵی ۲۰۲۰دا

کارگێڕی[دەستکاری]

ئەم ناحیەیە پێکھاتووە لە ٣٣ گوند:[١٣]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  3. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  4. ^ ‎جەمال بابان. أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  5. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/10846339
  6. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  7. ^ UNAMI. DEMOGRAPHIC SURVEY Kurdistan Region of Iraq(ئینگلیزی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.
  8. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  9. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/7968.html
  10. ^ https://uomustansiriyah.edu.iq/books/94357.html
  11. ^ https://www.parliament.krd/media/6102/18.pdf
  12. ^ http://raparin.gov.krd/ku/derbara
  13. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.