حەج
| حەج | |
|---|---|
| بەشێکە لە | کۆڵەکەکانی ئیسلام |
| ئایین | ئیسلام |
| وڵات | عەرەبستانی سعوودی |
| پۆتانی شوێن | ٢١°٢٥′٢١″N ٣٩°٤٩′٣٤″E |
| Significant place | کەعبە، مینا، کێوی عەرەفە، موزدەلیفە |
| خاڵی کۆتایی | مەککە |
| ڕێکخەر | Ministry of Hajj and Umrah (Saudi Arabia) |
| بەشداربوو | موسڵمان |
| دەبێتە ھۆکاری | Hajji |
| وێبگە | بێ نرخ |
| تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://islam.stackexchange.com/tags/hajj |
![]() | |
| بەشی زنجیرەیەک لەسەر |
| ئیسلام |
|---|
حەج بنەمای پێنجەمە لە ئەڕکانەکانی ئیسلام بەپێی ئەم فەرمودەیەی پێغەمبەر؛
بنِی الإِسلَام عَلَی خمس: شَھادة أَن لَا إِلَە إلَا اللَّە وَأَن مُحَمَّدا رَسُول اللَّە، وَإِقَام الصَلَاة، وَإِیتاء الزَکَاة، وَالحَج، وَصَوم رَمَضَان
— پێغەمبەر محەممەد (ﷺ)
واتە؛ گوێم لە پێغەمبەر بوو درودی خوای لێبێت ئەیفەرموو؛ ئیسلام لەسەر پێنج بنەما بنیاتنراوە؛ شایەتمانی ھیچ خوایەک نیە بێجگە لە خوا و محەممەد پێغەمبەری خوایە، و نوێژکردن و زەکاتدان و حەج و ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان.
وحەج پێویستە لەسەر ھەر موسڵمانێک لە تواناییدا بێت وەک لە قورئاندا ھاتووە ﴿وَأَذِّنْ فِي النَّاسِ بِالْحَجِّ يَأْتُوكَ رِجَالًا وَعَلَى كُلِّ ضَامِرٍ يَأْتِينَ مِنْ كُلِّ فَجٍّ عَمِيقٍ ٢٧﴾ [حەج:٢٧] (کوردی: جا بانگی خەڵکی بکه و جاڕ بده له ناویاندا با بێن بۆ حەج، ئەوانیش بەپیاده دێن بەدەم بانگەوازەکەتەوە، یان بەسواری (ئەو وشترانەی که دووری ماوەکە) لاوازی کردوون و له هەموو ڕێگەیەکی دوورەوه هەر دێن...)وحەج تەنھا یەک جار پیویستە لە تەمەندا بەجێبھێنرت و موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە حەج سودێکی ڕۆحی زۆر و فەزڵی گەورەی ھەیە.
مەبەست لە حەج
[دەستکاری]حەج لە لایەنی زمانەوانییەوە نیاز و مەبەست دەگەیەنێت، بەڵام لە ڕووی ئایینییەوە ڕۆیشتن و بەڕێکەوتنە بەرەو ماڵی خودا (بیت اللە الحرام) و چەند شوێنێکی دیکە بۆ بەجێھێنانی چەند پەرستنێکی تایبەتی لە کاتێکی سنووردار و بە شێوەیەکی دیاریکراو. خوای گەورە دەفەرموێ: ﴿إِنَّ أَوَّلَ بَيْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ مُبَارَكًا وَهُدًى لِلْعَالَمِينَ ٩٦ فِيهِ آيَاتٌ بَيِّنَاتٌ مَقَامُ إِبْرَاهِيمَ وَمَنْ دَخَلَهُ كَانَ آمِنًا وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا وَمَنْ كَفَرَ فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنِ الْعَالَمِينَ ٩٧﴾ [ئالی عیمران:٩٦–٩٧] (کوردی: ٩٦- بەڕاستی یەکەم خانه و ماڵ و مەنزڵگەیەک که بۆ خەڵکی دانرا لەسەر زەوی (بۆ خواپەرستی) ئەوەیه له مەککەدایە، که پیرۆزه و هیدایەت و ڕێنموویی بەخشه بۆ هەموو خەڵکی جیهان. ٩٧- لەو ماڵەدا (کەعبە) نیشانەو بەڵگەی زۆر و ئاشکرا هەیە، که یەکێکیان شوێنی تایبەتی خواپەرستیی ئیبراهیمە، هەروەها ئەوەی بچێته ناوی پێویسته ئەمین و ئاسودەبێت، له هەموو دەستدرێژیەک، جا خوای گەورەش بڕیاریداوه لەسەر خەڵکی حەج و سەردانی (بیت الحرام) بکەن به تەنها ئەوانەی که توانای (دارایی و تەندروستیان) هەیە، جا ئەوەی که باوەڕی نەهێناوە، ئەوه با بزانێت بەڕاستی خوا بێ نیازه له هەموو خەڵکان (پێویستی به چاکه و پەرستنی کەس نیە).)
حەج چوونە بۆ مەکک بەمەبەستی بەجێ ھێنانی پەرستنی (تەواف) واتە؛ سووڕانەوە بەدەوری کەعبە، وبەپەلە ڕۆیشتن و ڕاکردنی نێوان سەفا و مەروا (سعی)، و ڕاوەستان لە (عەرەفە) و ھەموو کردەوەو پەرستنەکانی دیکەی حەج، بۆ وەڵامدانەوە و بەجێ ھێنانی فەرمانی خودای گەورە و بۆ ڕەزامەندی بوونی.
حەج لە ژیاندا یەکجارە
[دەستکاری]زانایان ھەموویان کۆن لەسەر ئەوەی کە حەج دووبارە ناکرێتەوە، و لەتەمەندا یەکجار پێویستە، مەگەر کەسێک نەزر بکات ئەوە دەبێت نەزرەکەی بەجێ بھێنێ، و ئەگەر یەکێک لە جارێک زیاتر بە جیی بگەیەنێت ئەوە خۆبەخشانەیە. وەک لەم فەرموودەیەی پێغەمبەر محەممەد دا ھاتووە لە ئیبن عەبباسەوە پێغەمبەر وتاری بۆ دەداین فەرموی: «یاأیُھا النَّاسُ کُتِبَ عَلَیکُم الحجّ»، واتە: ئەی خەڵکینە حەجتان لەسەر فەرز کراوە. ئەقرەعی کوڕی حابس ھەڵسا گوتی: ھەموو ساڵێک ئەی نێرراوی خودا؟ فەرمووی: حەج یەکجارە، ھەرکەس زیاتر بکات ئەوە (خۆبەخشانەیە).
فەزڵەکانی حەج
[دەستکاری]- گوناھەکانی پێشوو لەناو دەبات و نایانھێڵێت: پێغەمبەر بە (عەمری کوڕی عاێ)ی فەرموو: «أما عَلِمتَ أنٌَ الاسلام یَھدِم ماقَبلَە، وأنَّ الھِجرَةَ تَھدم ماقَبلَھا، وأنّ الحجَّ یَھدم ماقبلە»
- ئەوەی حەجی کرد، خۆی دەرباز کرد لە ئاگری دۆزەخ؛ لە دایکی موسوڵمانان عائیشە دەگێڕدرێتەوە کە پێغەمبەر فەرموویەتی: «مامِن یَومٍ أکثَرَ أن یَعتِقَ اللە فیە عبداً مِنَ النَّار مِن یَومِ عَرَفة، وإنّە لَیَدنوا ثم یباھی بِھم الملائِکَةُ»."
- پاداشتی حەج بەمسۆگەری بەھەشتە: ئەبووھورەیرە دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەر فەرموویەتی: «ألعُمرَةُ إلی العُمرةِ کَفَّارَةٌ لِمابَینِھِما، والحَجُّ المَبرور لَیسَ لە جَزاءٌ إلّا لجَنّة».
حوکمی حەج
[دەستکاری]حەجکردن فەرزە لەسەر ھەموو پیاو و ژنێک کە تەکلیفی شەرعییان لەسەرە؛ بەومەرجەش کە توانایان ھەبێت و تەنھا جارێک لە ژیانیاندا واجیبە لەسەریان. ھەروەھا بنەمایەکە لە لە ئەڕکانەکانی ئیسلام.
مەرجەکانی پێویست بوونی حەج
[دەستکاری]زانایان بۆ پێویست بوونی حەج لەسەر ئەم مەرجانەی خوارەوە ڕێک کەوتون:
- ئیسلام
- بالغ بوون.
- ئاوەز عەقڵ
- ئازادی.
- توانایی.
ھەرکەس ئەو مەرجانەی تێدا نەبوو حەجی لەسەر پێویست نابێ. چونکە، ئیسلام و بالغی و ئاوەز مەرجی بەدی ھێنانی ئەو شتانەیە کە خودا لەسەر بەندەکانی داناوە لە ھەموو خودا پەرستییەکدا.
لەفەرموودەدا ھاتووە: پێغەمبەر فەرمویەتی: «رُفِعَ القَلَمُ عَن ثَلاث: عَنِ النَّائِمِ حَتَّی یَستَیقِظَ، وعَنِ الصَّبیّ حَتَّی یشبَّ، وَعَنِ المَعتوھِ حَتّی یَعقِلَ». واتە: پێنوس لەسەر سێ کەس ھەڵگیراوە: لەسەر نوستو ھەتا ھەڵدەستێ، و لەسەر منداڵ ھەتا گەورە دەبێت، و لەسەر شێت ھەتا ھۆشی دێتەوە؛ و ئازادیش مەرجە بۆ واجب بوونی حەج، چونکە حەج خودا پەرستی یە پێویستی بە کات ھەیە، و بە مەرج گیراوە تێیدا کە ئەو کەسە بتوانێ، بەڵام خزمەتکار و کۆیلە مەشغوڵە بە کاری گەورەکەیەوە، کە واتە توانای نییە.
پایەکانی حەج و عومرە
[دەستکاری]کارەکانی حەج و عومرە پێک ھاتووە لە (٤) چوار پایە دەبێ ھەمووی جێبەجێ بکرێت بەڕای سەرجەمی زانایان، بەنەکردنی یەک لەو کارانە حەج یا عومرە قەبوڵ نابێت و ھیچ کارێکی دیکە جێگەی ئەو کارانە ناگرێتەوە. ئەو چوار پایەیە ئەوانەن:
- ئیحرام (الاحرام): ئیحرام نییەت ھێنانی چوونە ناو کارەکانی حەج و عومرە ودەست پێکردن بە کارەکانیانە، ئەوجا بۆ حەج بێ یان بۆعومرە یان بۆھەردووکیان بەیەکەوە ئەو کەسە بە (محرم) ناودەبرێت، واتە ئەو کارانەی کە پێش ئیحرام کراوە نابێ لەکاتی ئیحرامدا بکرێت وەک: لەبەرکردنی پۆشاکێک کە لەمەوپێش لەبەر کراوە، وەک سەر داپۆشین بە کڵاو و شتی دیکە، لەبەرکردنی جل و بەرگی دووراو (پیاوان)، بەکار ھێنانی بۆن و بەرام، جیماع کردن و ڕاوکردنی ئاژەڵ.
- وەستان لەعەرەفە: زانایان ھەموویان لەسەر ئەوە ئیجماعیان ھەیە کە وەستان لەعەرەفە ڕوکن و پایە گەورەکەی حەجە، بەپێی ئەوەی ئەحمەد و خاوەن سونەنەکان دەگێڕنەوە لە (عبدالرحمن)ی کوڕی یەعمورەوە: کە پێغەمبەر فەرمانی دا بانگ بێژێک بانگەواز بکا: (الحج عرفە، من جاء لیلە جمع قبل گلوع الفجر فقد ادرک). واتە حەج وەستانی عەرەفەیە (حەجی تەواو حەجی ئەو کەسەیە کە فریای وەستان کەوتووە لەڕۆژی عەرەفە) ھەرکەس شەوی جەمع گەیشت پێش ئەوەی ڕۆژ ھەڵبێت ئەوە گەیشتووە بەحەج.
- تەوافی ئیفازە (طواف الافاضة): مسوڵمانان ئیجماعیان کردووە کە تەوافی (افاضة) پایەیەکە لەپایەکانی حەج ئەگەر حاجییەک نەیکات حەجەکەی بەتاڵە، بەپێی فەرموودەی خودای گەورە:﴿ثُمَّ لْيَقْضُوا تَفَثَهُمْ وَلْيُوفُوا نُذُورَهُمْ وَلْيَطَّوَّفُوا بِالْبَيْتِ الْعَتِيقِ ٢٩﴾ [حەج:٢٩] (کوردی: لەوەودوا با چڵك و ئارەق و موو و نینۆك له خۆیان دووربخەنەوه (ئیحرام بشکێنن)، هەروەها وەفا بکەن به نەزرەکانیان و جێبەجێی بکەن و بەدەوری ماڵی دێرین و بەنرخی خوا (کەعبە)دا، با (طواف) بکەن.)
- بەپەلە ڕۆیشتن و ڕاکردنی نێوان صەفا و مەروە (سعی).
ئامارە وژمارەکان
[دەستکاری]ئەم ئامارانەی خوارەوە تایبەتە بە ژمارەی حاجییەکانی ناوەوە و دەرەوەی شانشینی سعودیەی عەرەبی؛
| وەرزی حەج | ژمارەی حاجییەکانی ناوخۆ[١] | ژمارەی حاجییەکانی دەرەوە | کۆ |
|---|---|---|---|
| ١٤٢٩ ک (٢٠٠٨) | ٦٧٩٬٠٠٨ | ١٬٧٢٩٬٨٤١ | ٢٬٤٠٨٬٨٤٩[٢] |
| ١٤٣٠ ک (٢٠٠٩) | ١٥٤٬٠٠٠ | ١٬٦١٣٬٠٠٠ | ٢٬٥٢١٬٠٠٠ |
| ١٤٣١ ک (٢٠١٠) | ٢٥٠٫٠٠٠ | ١٫٧٩٩٫٦٠١ | ٢٫٠٤٩٫٦٠١ |
بابەتە پەیوەندیدارەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ الإحصائیات الخاصة بعدد حجاج الداخل غیر متوفرة سوی لآخر موسمین فی 2008، 2009
- ↑ ملیون عدد حجاج ھذا العام منھم 1.7ملیون من الخارج ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. جریدة الریاض، العدد 14778، تاریخ النشر 9 دیسمبر 2008
- وزارة الحج السعودیة ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- سایتی موسلیم ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
