ناحیەی سەرکەپکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناحیەی سەرکەپکان
بە عەرەبی: ناحیة سرکبکان
بە ئینگلیزی: Sarkapkan Sub-District
نەخشەی سەرەوە
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی سەرکەپکان
نەخشەی خوارەوە
نەخشەی ناحیەی سەرکەپکان لە قەزای ڕانیە
(سەوزی کاڵ)
Map
ناحیەی سەرکەپکان
پۆتانەکان: 36°17′13″N 44°49′27″E / 36.2869°N 44.82409°E / 36.2869; 44.82409پۆتانەکان: 36°17′13″N 44°49′27″E / 36.2869°N 44.82409°E / 36.2869; 44.82409
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
ئیدارەئیدارەی ڕاپەڕین
قەزاقەزای ڕانیە
مەڵبەندسەرکەپکان
ژمارەی گوندەکان٥٧
بوون بە ناحیە١٩٨٦
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەرئازاد وسوو
ڕووبەر
 • ناحیە٢٠٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧٨ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٦٧٣ مەتر (٢٬٢٠٨ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٢٤٨٩ مەتر (٨٬١٦٦ پێ)
نزمترین بەرزایی
٦٥٠ مەتر (٢٬١٣٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • ناحیە٨،٩٥٧
 • چڕی٤٤٫٣ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١١٥ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • شاری
٣،٢٢٣
 • لادێیی
٥،٧٣٤
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

ناحیەی سەرکەپکان یەکێکە لە چوار ناحیەی قەزای ڕانیە لە ئیدارەی ڕاپەڕین لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی سەرکەپکانە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی سەرکەپکان لە ساڵی ٢٠٢٠دا (٨٬٩٥٧)کەسە.[٣]

ناو[دەستکاری]

ناحیەی سەرکەپکان لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی سەرکەپکانە.

سەرکەپکان وشەیەکی لێکداوی کۆیە، (سەر+کەپک+ان)، (سەر) بە واتای لوتکەی بەرزایی و چیا، (کەپک) بەواتای قوتکە یا دەرپەڕیووی لە شتێک و جیا نەبووەوە لێی یا لووتکەی چیا یان سەر لووتی شاخ و شوێنی بەرز، ھەر کەپکێک ناوێکی جوگرافی خۆی ھەیە، وەک: کەپکی حەمەداغە لە چیای ھەریر، کەپکی خانزاد، کەپکی شیلانە لە چیای سەفین. (ان) ئامڕازی کۆکردنەوەیە لە زمانی کوردیدا.

شوێن و ھەڵکەوتەی جوگرافیای سەرکەپکان وەھایە کەوتووەتە سەرەتای دۆڵێک و بە چواردەوریدا چیایە چەندەھا کەپک(قوتکە)یان ھەیە و ناوەکەی لە وەوە وەرگیراوە.[٤]

جوگرافیا[دەستکاری]

ناحیەی سەرکەپکان ھاوسنوورە لەگەڵ؛

ڕووبەر[دەستکاری]

ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٢٠٢کم٢)یە لە (١٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (٢٦٫٥٪) قەزای ڕانیە پێکدەھێنێت.[٦]

دانیشتوان[دەستکاری]

تەواوی دانیشتوانی ئەم ناحیەیە کوردن، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (٨،٩٥٧)کەسە.[٧]

  • لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (چوارەم)ە لە چوار ناحیەی قەزای ڕانیە.

مێژوو[دەستکاری]

سەردەمی عوسمانی(١٨٥٠ - ١٩١٨)[دەستکاری]

ئەم سەردەمە بە کۆتایی ھاتنی دەسەڵاتی کرداری میرنشینی سۆران و میرنشینی بابان و چەسپاندنی دەسەڵاتی بەغدا بە سەر تەواوی خاکی باشووری کوردستان دەست پێدەکات. جگە لە چەند ساڵێک نەبێت کە ھەموو یەکە کارگێڕییەکانی نێوان ھەردوو زێی گەورە و زێی بچووک بە یەکگرتووی لە یەکەیەکی کارگێڕیدا کۆکرابووەوە و ناوەندەکەی شارۆچکەی ڕەواندز بوو، بە درێژایی ئەم سەردەمە سەر بە کەرکووک بوو.

* لە نێوان ساڵانی(١٨٥١-١٨٦٩)دا[دەستکاری]

سیستەمی کارگێڕی ئەم قۆناغە لەژێر ھەژموونی دابەشبوونی جوگرافیای ھۆزەکاندا بووە، لەم ماوەیەدا قەزاکان فرە ناوەند بوون و یەکەی ناحیە بوونی نەبوو، ناحیەی سەرکەپکان لەم ماوەیەدا سەر بە قەزای(بڵباس، بتوێن، ئاکۆ، شاور و پشت گەلی).

نەخشەی ئەو قەزایانەی لیوای ئەربیلیان لێ درووستکرا لە ساڵی ۱٨٦٨. بەشێک لە قەزای ڕانیە لێرەدا بە ناوی ھۆزەکانەوە ھاتووە

* لە نێوان ساڵانی(١٨٦٩ - ١٨٧٣)دا[دەستکاری]

لەم ماوەیەدا سیستەمی کارگێڕی بەغدا لە ئەیالاتەوە گۆڕدرا بۆ ویلایەت، ئەمەش لەلایەن والی تازە (مەدحەت پاشا)، کە لە ڕۆژی(٣٠\٤\١٨٦٩)دا گەیشتە بەغدا و جێبەجێکرا، ویلایەتی بەغدا لەم ماوەیەدا لە(١٥)لیواوە کرا بە (١٤)لیوا، ژمارەی قەزاکانیش لە (١٣٦)ەوە کرا بە (٩٣). لەم ماوەیەدا قەزای ڕانیە(ڕانیە، چناران و ناودەشت) سەر بە لیوای ڕەواندز بوون. لەم سەردەمەوە ناوچەی سەرکەپکان وەک قەزا و ناحیە ناوی نەماو بووە بەشێک لە قەزای ڕانیە.

نەخشەی لیوای ڕەواندز لە ساڵی ۱٨۷۲دا. لەم سەردەمەدا قەزای ڕانیە سەر بە لیوای ڕەواندز بوو.

سەردەمی کۆماری(١٩٥٨ - ١٩٩٠)[دەستکاری]

ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر ئەم پارێزگایە تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزووتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[٨]

* لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧ - ١٩٨٦)دا[دەستکاری]

  1. ھێنانەکایەی ناحیەی سەرکەپکان لە سنووری قەزای ڕانیە بە دابڕاندنی (٣١)کەرت لە ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە، ناوەندەکەشی لە گوندی سەرکەپکان بوو بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٥٣٠) لە ٢٣\٦\١٩٨٦دا. تەمەنی ئەم ناحیەیە سالێک و (١٤) ڕۆژ بوو بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٦٢) لە ١٦\٧\١٩٨٧دا ھەڵوەشێنرایەوە.[٩]
نەخشەی کەرتەکانی ناحیەی سەرکەپکان لە ساڵی ۱۹٨٦دا
نەخشەی قەزای ڕانیە لە ساڵی ۱۹٨٦دا

سەردەمی حکوومەتی ھەرێم[دەستکاری]

* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩١ - ١٩٩٢)دا:[دەستکاری]

لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.

* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا:[دەستکاری]

لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[١٠]

* لە ماوەی ساڵانی(٢٠٠٣ - ٢٠٢٢)دا:[دەستکاری]

لە کابینەی شەشەم لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٠٨٤) رۆژی (٢/٥/٢٠١١) بریاری دروستکردنی ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و ھەڵەبجە و سۆران و زاخۆ دەرچوو سەرۆکی ھەرێمی بە نوسراوی ژمارە (١٦٥٠) لە بەرواری( ٨/٢/٢٠١١) ڕەزامەندی لەسەر دەربری لە (١/٣/٢٠١٢) سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە فەرمانی ھەرێمی ژمارە (٥٧)سەرپەرشتیاری بۆ ئیدارەی راپەرین دەستنیشان کردو لە (٥/٣/٢٠١٢) لە رۆژی ساڵیادی راپەرینی پر شکۆی خەڵکی کوردستان لەبەردەمی کەس و کاری سەربەرزی شەھیدان و خەڵکی ڕانیە و دەڤەرەکە لەلایەن بەرێز پارێزگاری سلێمانیەوە فەرمانی دەست بەکاربوونی درایە.[١١]

نەخشەی قەزای ڕانیە لە ساڵی ۲۰۲۰دا

کارگێڕی[دەستکاری]

ئەم ناحیەیە پێکھاتووە لە ٥٧ گوند:[١٢]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  3. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  4. ^ https://lex.vejin.net/ck/search/?t=کەپک
  5. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/10846507
  6. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  7. ^ UNAMI. DEMOGRAPHIC SURVEY Kurdistan Region of Iraq(ئینگلیزی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.
  8. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  9. ^ https://www.sirwanlawyer.com/index.php/27/2323/1987/7535-3160
  10. ^ https://www.parliament.krd/media/6102/18.pdf
  11. ^ http://raparin.gov.krd/ku/derbara
  12. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.