ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە
بە عەرەبی: ناحیة مرکز قضاء رانیة
بە ئینگلیزی: Central Ranya County Sub-District
نەخشەی سەرەوە
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە
نەخشەی خوارەوە
نەخشەی ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە لە قەزای ڕانیە
(زەردی کاڵ)
Map
ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە
پۆتانەکان: 36°15′18″N 44°52′57″E / 36.25511°N 44.88239°E / 36.25511; 44.88239پۆتانەکان: 36°15′18″N 44°52′57″E / 36.25511°N 44.88239°E / 36.25511; 44.88239
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
ئیدارەئیدارەی ڕاپەڕین
قەزاقەزای ڕانیە
مەڵبەندڕانیە
ژمارەی گوندەکان٦
بوون بە ناحیە١٩٦٠
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەرحسێن مەحموود ئیبراھیم
ڕووبەر
 • ناحیە٦٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٥ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٥٧٤ مەتر (١٬٨٨٣ پێ)
بەرزترین بەرزایی
١٣٧٠ مەتر (٤٬٤٩٠ پێ)
نزمترین بەرزایی
٤٩٠ مەتر (١٬٦١٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • ناحیە١٠٧،٨٣٣
 • چڕی١٦٥٧٫٩ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٬٢٩٤ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • شاری
١٠٢،٥٦٢
 • لادێیی
٥،٢٧١
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە یەکێکە لە چوار ناحیەی قەزای ڕانیە لە ئیدارەی ڕاپەڕین لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی ڕانیەیە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە لە ساڵی ٢٠٢٠دا (١٠٧٬٨٣٣)کەسە.[٣]

لەگەڵ درووست بوونی ھەر قەزایەک بۆ خودی قەزاکە لە ڕووی دابەشی کارگێڕییەوە دەبێتە ناحیەی ناوەندی قەزاکە، بەڵام ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە لە ساڵی ١٩٦٠دا پێکھێنراو ناوەندەکەی شارەدێی چوارقوڕنە بوو تاوەکو ساڵی ١٩٨٨، لەدوای ڕاپەڕین و درووست بوونی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دووبارە یەکە کارگێڕییەکان درووستکرانەوە ناحیەی ناوەند ناوەندەکەی شارۆچکەی ڕانیە بوو.

ناو[دەستکاری]

ناوی ئەم ناحیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە، کە شارۆچکەی ڕانیەیە.

  • لە قسەی پێشینانی شارەکەوە دەگێڕنەوە کە ناوی ڕانیە لە (ڕانک) و (چۆخە)وە ھاتووە! ڕانک و چۆخە جلوبەرگێکی ڕەسەنی کوردیە، گوایە شوانێک لە بەرزایەکی قەندیلەوە ڕانکەکەی لێ بە ئاودا چووە، پاشان لە سەرچاوەی ئاوی (قولە) کە دەکەوێتە ناوەڕاستی شاری ڕانیە دۆزراوەتەوە، بەمەش ناوی ڕانیە لەو ڕانکەوە ھاتووە.
  • کەسانیتر پێیان وایە لە ناوی پاشایەکی کۆنەوە ھاتووە بە ناوی (ڕەھەنشاە).
  • یاخود لە (ڕوندیات) یاخود (ڕاھ+نیاە) ھاتووە بە واتای ڕێنیشاندەر.‎[٤]
  • ھەروەھا بۆچونێکی تر خراوەتە ڕوو کە ناوی ڕانیە لە (ئۆرانیە)وە ھاتووە کە گوایە لە وشەیەکی یۆنانی لە ئۆرانس یان ئۆرانیەوە ھاتووە کە بە واتای ئاسمان دێت.
  • لە وشەی (ڕان)ەوە ھاتووە کە واتای ڕانە مەڕ و ڕانە بزن وە پاشگری (یە) وەرگرتووە کە بەواتای جێگا دێت، (ڕان+یە) دەبێتە جێگای ئاژەڵ، وە قەزای ڕانیە بۆ خۆی لەوەڕگایەکی زۆری لێیە بۆ بە خێوکردنی ئاژەڵ.
  • وشەی ڕانیە لە وشەی لێکدراوی (ڕێ+نییە)وە ھاتووە، کە لەکۆندا ڕێگای ھاتووچۆ وەک ئێستا نە بووە و ڕانیەش پشتی بە کێوەڕەش دەورەدراوە و دەربەندی ڕانییەش بەر تەسک بووە و ئاوی زۆر بووە بووەتە ئاستەنگی ھاتووچۆ لەوەوە وتوویانە ڕێ نییە.[٥]

جوگرافیا[دەستکاری]

ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە ھاوسنوورە لەگەڵ؛

ڕووبەر[دەستکاری]

ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٦٥کم٢)یە لە (٠٫٣٢٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (٨٫٥٪) قەزای ڕانیە پێکدەھێنێت.[٧]

دانیشتوان[دەستکاری]

تەواوی دانیشتوانی ئەم ناحیەیە کوردن، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (١٠٧،٨٣٣)کەسە.[٨]

  • لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (یەکەم)ە لە چوار ناحیەی قەزای ڕانیە.

مێژوو[دەستکاری]

سەردەمی کۆماری(١٩٥٨ - ١٩٩٠)[دەستکاری]

ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر ئەم پارێزگایە تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[٩]

* لە نێوان ساڵانی(١٩٥٨-١٩٦٥)[دەستکاری]

ھێنانە کایەی ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە لە سنووری قەزای ڕانیە، ناوەندەکەی گوندی چوارقوڕنە بوو بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٨٥) لە ١٧/١١/١٩٦٠دا.[١٠]

نەخشەی ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە لە ساڵی ۱۹٦۰دا
نەخشەی قەزای ڕانیە لە ساڵی ۱۹٦۰دا

* لە نێوان ساڵانی(١٩٦٥ - ١٩٧٧)دا[دەستکاری]

ھێنانە کایەی ناحیەی بێتواتە لە سنووری قەزای ڕانیە بە دابڕاندنی (٢٠) کەرت لە ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٨٧) لە ٥\٦\١٩٧٦دا.[١١]

نەخشەی ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە لە ساڵی ۱۹۷٦دا
نەخشەی قەزای ڕانیە لە ساڵی ۱۹۷۱دا.

* لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧ - ١٩٨٦)دا[دەستکاری]

ھێنانەکایەی ناحیەی سەرکەپکان لە سنووری قەزای ڕانیە بە دابڕاندنی (٣١)کەرت لە ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە، ناوەندەکەشی لە گوندی سەرکەپکان بوو بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٥٣٠) لە ٢٣\٦\١٩٨٦دا. تەمەنی ئەم ناحیەیە سالێک و (١٤) ڕۆژ بوو بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٦٢) لە ١٦\٧\١٩٨٧دا ھەڵوەشێنرایەوە.[١٢]

نەخشەی ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە لە ساڵی ۱۹٨٦دا
نەخشەی قەزای ڕانیە لە ساڵی ۱۹۷٨دا
نەخشەی قەزای ڕانیە لە ساڵی ۱۹٨٦دا

* لە نێوان ساڵانی(١٩٨٨ - ١٩٩٠)دا[دەستکاری]

ھەڵوەشاندنەوەی ناحیەی بێتواتە و بەستنەوەی ھەموو کەرتەکانی بە قەزای ڕانیەوە.[١٣]

نەخشەی قەزای ڕانیە لە ساڵی ۱۹٨۹دا

سەردەمی حکوومەتی ھەرێم[دەستکاری]

* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩١ - ١٩٩٢)دا:[دەستکاری]

لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.

* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا:[دەستکاری]

  1. لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[١٤]
  2. قەزای ڕانیە ناحیەکانی دروستبووەوە و پێکھاتبوو لە (٣) ناحیە، ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە، ناحیەی بێتواتە و ناحیەی سەرکەپکان.
  3. ھێنانە کایەی ناحیەی حاجیاوا لە ٢١ی تەممووزی ١٩٩٩ بە واژۆی سەرۆکی حکوومەتی پێشوو، کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی.

* لە ماوەی ساڵانی(٢٠٠٣ - ٢٠٢٢)دا:[دەستکاری]

لە کابینەی شەشەم لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٠٨٤) رۆژی (٢/٥/٢٠١١) بریاری دروستکردنی ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و ھەڵەبجە و سۆران و زاخۆ دەرچوو سەرۆکی ھەرێمی بە نوسراوی ژمارە (١٦٥٠) لە بەرواری( ٨/٢/٢٠١١) ڕەزامەندی لەسەر دەربری لە (١/٣/٢٠١٢) سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە فەرمانی ھەرێمی ژمارە (٥٧)سەرپەرشتیاری بۆ ئیدارەی راپەرین دەستنیشان کردو لە (٥/٣/٢٠١٢) لە رۆژی ساڵیادی راپەرینی پر شکۆی خەڵکی کوردستان لەبەردەمی کەس و کاری سەربەرزی شەھیدان و خەڵکی ڕانیە و دەڤەرەکە لەلایەن بەرێز پارێزگاری سلێمانیەوە فەرمانی دەست بەکاربوونی درایە.[١٥]

نەخشەی قەزای ڕانیە لە ساڵی ۲۰۲۰دا

کارگێڕی[دەستکاری]

ئەم ناحیەیە لە ٦ گوند پێکھاتووە:[١٦]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  3. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  4. ^ مەلا ڕەئوف سەلیم حەوێزی. کوردستان و ئایینی ئیسلام(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٤-٦-٢٠٢٣.
  5. ^ ‎جەمال بابان. أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  6. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/10846710
  7. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  8. ^ UNAMI. DEMOGRAPHIC SURVEY Kurdistan Region of Iraq(ئینگلیزی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.
  9. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  10. ^ http://librarycatalog.bau.edu.lb/cgi-bin/koha/opac-detail.pl?biblionumber=95508
  11. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/7968.html
  12. ^ https://www.sirwanlawyer.com/index.php/27/2323/1987/7535-3160
  13. ^ https://uomustansiriyah.edu.iq/books/94357.html
  14. ^ https://www.parliament.krd/media/6102/18.pdf
  15. ^ http://raparin.gov.krd/ku/derbara
  16. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.