ئامەدسپۆر
| | ||||
| ناوی تەواو | یانەی وەرزشیی ئامەد | |||
|---|---|---|---|---|
| نازناو | یانەی کوردان | |||
| ناوی کورتکراوە | ئامەدسپۆر | |||
| دامەزراندن | ١٩٩٠ | |||
| زەوی | یاریگای دیاربەکر لە ئامەد | |||
| پانتایی | ٣٥٠٠٠ | |||
| خول | خولی پلە یەکی تورکیا | |||
|
| ||||
یانەی چالاکییە وەرزشییەکانی ئامەد کە زیاتر بە ئامەدسپۆر[ئ] ناسراوە،[١] یانەیەکی تۆپی پێیە لە خولی پلە یەکی تورکیا، بنکەی یانەکە دەکەوێتە شار ئامەد و بە یانەی شارەکە ناسراوە.[٢] لە تشرینی دووەمی ٢٠١٤، یانەکە بەشێوەیەکیی نافەرمی ناوی لە دیاربەکرەوە گۆڕا بۆ ئامەدسپۆر، واتە ناوە کوردییەکەیان ھەڵبژارد بۆ یانەکە، دواتر یەکێتی تۆپی پێی تورکیا گۆڕانکارییەکەی بە فەرمی ناساند.[٣] ھەروەھا ئامەدسپۆر خاوەنی یانەیەکی بالەی ئافرەتانە.[٤]
ناوبانگ و سزا
[دەستکاری]لە سەرەتای ٢٠١٦، ئامەدسپۆر توانی لە یانەی بورساسپۆر بباتەوە، بەم ھۆیەوە گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی لە جامی تورکیا.[٥] لە قۆناغی دواتر ڕووبەرووی یانەی فەنارباخچە بوویەوە. دوای بردنەوەیان لە یانەی بورساسپۆر، یانەکە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا سزادرا و ڕێگری لە ھاتنە ژوورەوەی ھاندەرەکانیان کرا بۆ یاری فەنارباخچە، ھەروەھا بەھۆی چەند توویتێکییەوە لە تویتەر، یاریزانی ھێڵی ناوەڕاستی یانەکە، دەنیز ناکی بۆ ١٢ یاری سڕکرا و بڕی ٧٠ ھەزار دۆلاریش سزادرا. دواتر پۆلیس ھێرشی کردە سەر ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکە، کۆمپیوتەرەکانیان لێبردن بەتۆمەتی ھەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان.[٦]
بە گوێرەی چاوپێکەوتنی نوێنەرانی یانەکە لەگەڵ ڕۆژنامەی دی زێتی ئەڵمانی، یانەکە تووشی زۆر ھەڕەشە و بەربەست بووەتەوە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا و دەسەڵاتی تورکیاوە، بەھۆی ئەوەی ناسنامەیەکی کوردانەی ھەڵگرتووە.[٧] ھاندەرانی یانەکە ناتوانن بانەر و دروشم بە زمانی کوردی بھێننە ناو یاریگاوە، ھەروەھا ناتوانن لەو یارییانە ئامادەبن کە لەدەرەوەی یاریگای ئامەدسپۆر بەڕێودەچن.[٨][٩]
جلوبەرگ
[دەستکاری]| وەرز | کۆمپانیا | ڕەنگ |
|---|---|---|
| ٢٠١٣ | ئومبرۆ | سوو - سەوز |
| ٢٠١٣–٢٠١٦ | لۆتۆ | سوور-سەوز، سپی، ڕەش |
| ٢٠١٦–٢١٠٧ | نایکی[١٠] | سپی، سوور، ڕەش |
| ٢٠١٨–٢٠١٩ | نایکی | سوور-سەوز، سپی، سەوز، سوور |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Diyarbakır Büyükşehir BLD'nin adı değişti». لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئابی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «Turkey Kurds: The bitter politics of the football pitch» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ١٤ی ئایاری ٢٠١٩. لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ «Turkish Football Federation fines Diyarbakır club for giving itself city's Kurdish name». Hürriyet Daily News.
- ↑ «Kadın Voleybol – Amed SFK» (بە تورکی). لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ «Archived copy». لە ڕەسەنەکە لە ٨ی شوباتی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: archived copy as title (بەستەر) ٨ی شوباتی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Kurdischer Fußballklub: Fankultur im Ausnahmezustand، ماڵەری دی دەبلیوو، ٤ی ئازاری ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
- ↑ Lopez، Edgar (٥ی شوباتی ٢٠١٩). «Fußball in der Türkei: "Unsere Spieler werden sogar von Balljungen bepöbelt"». Die Zeit (بە ئەڵمانی). ISSN ٠٠٤٤-٢٠٧٠. لە ٩ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ «Amedspor spielt wieder mit Fans». ANF News (بە ئەڵمانی). لە ٩ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ «Amed Store - Amed Spor Resmi Forma ve Aksesuar Satış Sitesi». amedstore.com.tr (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ پێشتر: یانەی دیاربەکر
<ref> بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/> نەدۆزرایەوە