لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
- ...کە ئەرمەنستان بچووکترین و ئاخرین وڵاتێکە لە یەکێتیی سۆڤیەت جیابووە و سەربەخۆیی وەرگرت؟
- ...کە ئەرمەنییەکان خۆیان بە یەکەمین نەتەوە و وڵاتێک دەزانن کە بەفەرمی و لەپێش ئەورووپییەکان چوونە سەر ئایینی مەسیحییەت و لەبەر ئەمە دەمارگرژییەکی زۆریان لەسەر ئایینەکەیان ھەیە؟
- ...کە ژمارەی ھەمووی دانیشتووانی ئەرمەنی لە جیھان نزیکی ٩ ملیۆن کەسە کە لەوان ٥،٧ ملیۆن کەسیان لە دەرەوەی کۆماری ئەرمەنستانی ئەمڕۆیی دەژین؟
- ...کە دەریاچەی سێڤان گەورەترین دەریاچەی قەوقاز و گەورەترین دەریاچەی شاخیی ئاوی شیرین لە جیھان و گەورەترین دەریاچەی ئەرمەنستانە؟
نیکۆڵ ڤۆڤایی پاشینیان (بە ئەرمەنی: Նիկոլ Վովայի Փաշինյան؛ لەدایکبووی ١ی حوزەیرانی ١٩٧٥) لە ٨ی ئایاری ٢٠١٨ەوە وەک سەرۆک وەزیرانی کارای ئەرمینیا دەستبەکاربووە، لە ٢٠١٣ەوە لە پارتی مەدەنی ئەرمەنیادایە، سەرەتا کاری ڕۆژنامەنوسی کردوە لە ئەرمەن تایمز، پەشینیان ھاوسەرگیری لەگەڵ ئانا ھاکۆبیان کردووە، کە ڕۆژنامەنووسە، دوو کچ و کوڕیان ھەیە، بەڵام پەشینیان و ھاکۆبیان بە فەرمی ھاوسەرگیرییان نەکردووە، ھەروەھا مەراسیمی کڵێساشیان ئەنجام نەداوە، پەشینیان ڕایگەیاند کە ھیوادارە ڕۆژێک لە کڵێسایەکی شاری لاچینی ھەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباغ بەفەرمی ھاوسەرگیری بکات لەگەڵ ھاکۆبیان، پەشینیان بە ڕووسی و ئینگلیزییەکی باش دەتوانێت قسەبکات، لە ئەرمەنیادا وەک وتارخوێنێکی بەھێز تەماشادەکرێت.
زیاتر...
«
|
منداڵانێک کە ئێستا فێری زمانێک بۆ قسەکردن نەکراون، تەنیا وەچەیەکی زەوین، وەچەی مرۆڤ، ھەموو شتەکانی دیکە خۆنیشاندانە، ئەم شتەی پێی دەڵێین شارستانیەت یان ئەمەی ڕقەبەرایەتی، ترس، ئیشتیا و ھێز حیسابی دەکەین.
|
»
|
—ویلیام سارۆیان — نووسەر و چیرۆکنووسی ئەمریکی-ئەرمەنی
|
ھەنووکە ٢٨٢ وتار لە دەروازەی ئەرمەنستاندا ھەیە.
[[Special:RandomInCategory/پۆل:دەروازەی ئەرمەنستان/وتارە پەیوەندیدارەکان|بینینی وتارێک]]
ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
|
|
|
|