دیواری چین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دیواری گەورەی چین
Great Wall of China
دیواری گەورەی چین
ناوەکانی تر万里长城
زانیاری گشتی
جۆربینای پارێزگاری لەخۆ - قەڵا
وڵات چین
ھێڵی درێژی و پانیپۆتانەکان: Unable to parse latitude as a number:٤٠٫٦٧٦٩٣
زانیاری تەکنیکی
قەبارە٢١٬١٩٦ کم[١]
ناوی ڕەسمی: دیوارە گەورەکە
جۆر:کلتووری
پێوەری دەستنیشان:i, ii, iii, iv, vi
دەستنیشانکراوە:١٩٨٧ (11th session)
پەراوێز #:438
دەوڵەت:چین
ناوچە:Asia-Pacific

دیواری چین درێژترین بنیادنراوە، بەدرێژایی مێژوو. کە درێژییەکەی ئەگاتە نزیکەی(٦٤٠٠کم) ھەمووی بەدەست بنیات نراوە، لەسەرەتایی سەدەی چوارەم پ. ز دەست کراوە بەکار کردن تێیدا، بە بۆچوونی ڕاست بەردەوام بووە تاسەدەی حەڤدەی زاینی، چینیەکان ئەم دیوارەیان بۆ پارێَزگاریکردن لە باکووری سنوورەکەیان لە شەڕانگێزان دروست کردوە.

دیوارەکەش لە باکوری چین لە نێوان کەناری رۆژ ئاوا و، باکوری ناوەڕاستی چین درێژ ئەبێتەوە. کۆتاییەکەشی لە ڕۆژھەڵاتەوە ئەکەوێتە (شنگھا یگوان)، کە گوندێکە لە نزیک شاری (کینھوا نگداو). لە ڕۆژئاواش کۆتاییەکەی ئەکەوێتە نزیک گوندی (گیایوگوان)

پێناسەکردنی دیوارەکە[دەستکاری]

ھێندێک بەشی دیوارەگەورەکە بەدرێژایی مێژوو داڕماوە، بەھەرحاڵ زۆربەی بەش و پارچەکانی نۆژەن کراوەتەوە و، بەشی سەرەکی دیوارەکەش درێژیەکەی ئەگاتە نزیکەی ٣٤٦٠کم. پارچەکانی تریش ٢٩٠٠کم بۆ سەر درێژیەکەی زیاد ئەکەن.

بەرزایی دیوارەکەش ئەگاتە نزیکەی ٧٬٥م، پانیەکەشی لە ٧٬٥م لەبنکەوە تا ٤٬٦م تەسک ئەبێتەوە لە لوتکەی، قەڵا و کۆشکی چاودێری بچووکیش دانراوە بەدرێژایی نێوان ٩٠م و ١٨٠م لەسەر دیوارەکە. بەرزی قەڵاکانیش ١٢م ئەبێ. دیوارکە درێژ ئەبێتەوە لە رۆژھەڵات بەسەر زنجیرە چیاێک، کە ناوئەبرێ بە بەرزاییە سنووریەکانی مەغۆل و، بناغەی ئەم بەشەش لە چەند پارچەی گڕانێت پێک ھاتووە، کەھەردوو تەنشتی دیوارەکەش بە بەرد، یان خشتی سوور چاک کراوە، نێوانی دیوارەکەش بە قوڕولیتە پڕکراوەتەوە، بەرزاییەکانیش بە خشتی سوور داڕێژراوە و بە چیمەنتۆی قسڵ چەسپێنراوە. پارچە خشتە سورکراوەکان ھەم کرێکارانی دروست کاری دیوارەکە بەکاریان دەھێنا و، ھەم ئەو سەربازانە بەکاریان ئەھێنا کە پارێزگارییان لێ ئەکرد. لەلای رۆژ ئاواشەوە، دیوارەکە بەناوچەێکی دەشتاییدا تێپەڕئەبێ بەدرێژایی سنوورێکی بیابانی. کە بەرد و خشتی سور زۆر دەگمەن بوو لەم ناوچە زورگاویانە.

دیواری چین

مێژووی دیوارەکە[دەستکاری]

لەوانەیە بەشە سەرەتاییەکانی دیوارەکە، کەدواتر بە دیواری گەورەی چین ناسرا، لە ماوەی سەدەی پێنجەمی پ. ز دروست کرابێ، ھەرچەند ھێندێک لە لێکۆلەرەوان بۆ کۆنتریش دەیگێڕنەوە. جا ئەم دیوارەش ئیمپراتۆڕ(شی ھوانگدی) کە لە نەوەی بنەماڵەی کین(٢٠٦-٢٢١ پ. ز) ە نەخشەی بۆ کێشاوە، دیوارێکی نوێشی دروستکردووە، بۆ بەستنەوەی بە دیوارەکۆنەکە و کارکردن لەسەر دیوارەکە ھەربەردەوام بووە، لەماوەی سەردەمی ھان (٢٠٢پ. ز-٢٢٠ز) و، سەردەمی سۆی(٥٨١-٦١٨ز)، پاشان بە بەسەرچوونی کات، زۆرێک لە دیوارەکە داڕماوە، بەڵام لەسەردەمی مینگ(١٣٦٨-١٦٤٢ز) دووبارە چاککراوەتەوە و، زۆربەی دروستکردنی ئێستای دیوارەکە بۆ سەردەمی ئەم (مینگ) ە، ئەگەڕێتەوە. ئەم دیوارە چینی پاراستووە لە ھێرش و شەڕە بچووکەکان، بەڵام نەیتوانیووە بەرگەی شەڕی زۆر گەورە بگرێ؛ بۆ نمونە جەنگیزخانی سەرکردەی مەغۆلەکان دەستی بەسەر دیوارەکە داگرت، لەسەرەتاکانی سەدەی دوانزەی زایینی زەویێکی زۆریشی لە چین داگیرکرد.

بەشێکی زۆریش لەدیوارەکە ڕووخاوە، بەدرێژایی سەردەم. کۆمۆنیستەکانی چین سێ بەشی دیوارەکەیان دروست کردۆتەوە، لەوەتەی ساڵی ١٩٤٩ز، کاتێک کە دەستەڵاتی ئەم وڵاتەیان گرتەدەست. ئەم بەشانەش ئەکەونە نزیک کەناری رۆژھەڵات، لە دەرەوەی پەکین و، ناوچەی کانسو و، باکوری چینی ناوەڕاست. ھەرچەندە چینیەکان ئێستا ئەم دیوارە بۆ پارێزگاریکردن بە کارناھێنن، بەڵام سەرنجی میوانان ڕائەکێشی. زۆرێک لە گەشتیاران لە وڵاتانی ترەوە دێن بۆ دیتنی. ھەروەھا مێژووناسان لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن، ئەم شتانەی کە لەسەری ئەدۆزرێتەوە، لەکاتی چاککردنەوەکانی، گۆڕەکانی بە درێژای دیوارەکە، ھەروەھا زانایان لێکۆلینەوە لەسەر بومەلەرزە ئەکەن لەڕێگای تاقی کردنەوەی بەشەکانی دیوارەکە، کە کاریگەربووە بەسەر ڕووی زەویدا.

گالێری[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ China’s Great Wall Found To Measure More Than 20,000 Kilometers. Bloomberg (لە ڕێکەوتی ٢٠١٢-٠٦-٠٥). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠١٢-٠٦-٠٦.