ئیسرائیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
State of Israel
ئیسرائیل
יִשְׂרָאֵל‎
سروود: 

Hatikvah (הַתִּקְוָה)
پایتەخت قودس (ناکۆکیی لەسەرە)
٣١°٤٧′N ٣٥°١٣′E / ٣١.٧٨٣°N ٣٥.٢١٧°E / 31.783; 35.217
گەورەترین پایتەخت
زمانە فەرمییەکان عیبری، عەرەبی
گرووپە ڕەگەزییەکان  ٧٥% جوو، ٢٠% عەرەب، ٥% ئەوانی دیکە
دەوڵەت پارلیمانی
 -  سەرۆک کۆمار شیمۆن پرێز
 -  سەرۆک وەزیران بێنیامین نێتانیاھۆ
وەرگرتنی سەربەخۆیی سەربەخۆیی لە حوکمی بەڕیتانیا لەسەر فەلەستین 
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ٢٠٠١ ٧،٧٤٦،٠٠٠ (٩٥ـەم)
 -  چڕی 36503 کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (30ـەم)
٩٤٬٥٤٢٫٣کەس لە مایلی چوارگۆشە
دراو شێکێل ₪ (ILS)
ناوچەی کاتی ‪IST (UTC+٢)
لایەنی لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت ‪.il

ئیسرائیل (بەعیبری: יִשְׂרָאֵל‎، بەعەرەبیی: إسرائیل، بەئینگلیزی: Israel)، بەفەرمیی 'دەوڵەتی ئیسرائیل (מְדִינַת יִשְׂרָאֵל‎)، دەوڵەتێکە دەکەوێتە رۆژئاوای ئاسیاوە، ئەکەوێتە سەر کەناری رۆژئاوای دەریای ناوەڕاست، لەباکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ لوبنان، لە باکووری رۆژئاواوە لەگەڵ سوریا و لە رۆژھەڵاتەوە لەگەڵ زیفەی رۆژئاوایی ی فەلەستین و ئەردەن و لە باشوورەوە لەگەڵ کەرتی غەززەی فەلەستینی و میسڕ دا سنووری ھەیە. دەوڵەتی ئیسرائیل لە ١٤ی ئایاری ١٩٤٨ دامەزرا، کە لەلایەن ئەنجوومەنی یەھودیی سەھیۆنییەوە راگەیەندرا لە فەلەستین، لەڕۆژی ئەنجام گەیەندراوی داواکاریی بەریتانیی، بەپێی بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕیاری بەریتانیا، لەژێر سێبەری شەڕ و ناکۆکیی یەھوود و عەرەب، بووە ھۆی نسکۆی فەلەستینیی، کە بووە ھۆی ئیبادەبوون و داڕووخانی گەلێک شار و دێی فەلەستین، و بەھاندانی ھەندێک لە سووپا عەرەبییەکانەوە کە داوایان لە فەلەستینییەکان کرد کە شوێنەکانییان بەجێ بھڵێن بە بیانووی پاکژکردنیان، بەجۆرێ کە دانیشتووانی ئەو شوێنانە وەک پەنابەر چوونە زیفەی رۆژئاوایی و کەرتی غەززە و ھەندێک وڵاتی عەرەبیی تریش. دەوڵەتی ئیسرائیل ڕاگەیندرا بەمەبەستی وەرگرتن و پێشوازییکردن لەو یەھوودییانەی کە دەرکرا بوون و رۆیشتبوون لە رۆژھەڵاتی ئەوروپا لەکاتی شەڕی جیھانیی دووەم و نیشتەجێ و نیشتمانیی کردنییان لە دەوڵەتێکی یەھوودیی دا، ھەروەھا وەرگرتنی یەھوود لە ھەموو سەرانسەری جیھاندا.

مێژوو[دەستکاری]

بەنی ئیسرائیلییە عیبرییەکان لە فەلەستین لەسەرەتای سەدەی شانزدەھەمی پێش زایینەوە نیشتەجێ بوون، لەئێستادا یەھوودییە ھاوچەرخە نوێیەکان خۆیان بە وەچەی ئەوان دەزانن و خۆیانییان بۆ دەگەڕێننەوە، پێشییان وایە کە فەلەستین نیشتمانی نەمری خۆیانە. لەکۆتایی دووھەزارەکانی پێش زاییندا، پادشایەتی بەنی ئیسرائیل دامەزرا پاشان جودا بۆوە بۆ دوو پادشایەتی، ھیچییان خۆیان پێ ڕانەگیرا و جێگیر نەبوون تەنھا پادشایەتی یەھوزا نەبێت کە لەسەرەتای سەدەی یەکەمی زایینییدا داڕووخا. لە سەدەی یەکەمی پێش زاییندا، ڕۆمانییەکان پادشایەتی یەھوزایان کردە بەشێک لە ئیمپڕاتۆرییەکەیان، بەڵام پاش دووجار یاخییبوونی یەھوود لێیان لەسەدەی یەکەم و دووەمی زایینیدا، یەھوودییان لەکۆڵخۆیان کردەوە و دەرییان ھێنان لە گرینگییەکانییان، ناوی فەلەستینییان لەخۆگرت لەبری ناوی ھوزا وەک ناوێک بۆ ئەو پارێزگایەی ئیمپڕاتۆرییەتەکە. لەو کاتەوە ژمارەی یەھوود لەو نیشتمانەدا خێرا زۆر بوو، ناو فەلەستینیش ئەگەڕێتەوە بۆ ناوی نەتەوەی فەلەستینی کۆن. پاشان خەلافەتی ڕاشدین ھاتە کایەوە و لەگەڵیشیدا فتووحاتی ئیسلامی کە فەلەستینیشی گرتەوە، ئەمەش لە سەدەی حەڤدەھەمی زایینیدا، لەسەردەمی عومەری کوڕی خەتاب دا.

شەڕی ١٩٤٨[دەستکاری]

Jerusalem Dome of the rock BW 14.JPG

دوای واز ھێنانی ئنگلیز لە خاکی فەلەستین و دەرگا واڵا کرا بەڕووی ئیسڕائیل تا ئیعلانی دەوڵەتی جوولەکە بە سەرکردایەتی پڕۆفیسۆر تیۆدۆر ھرتزل کەپێشتر لە پڕۆتۆکۆڵاتی ساڵانی ١٨٩٠ دایان ڕشتبوو بەمەش عەرەبەکان ڕازی نەبوون بەو ھۆیەوە شەڕێکی خوێناوی ڕوویدا.

لەدوای جەنگی ١٩٦٧[دەستکاری]

ئەم جەنگە لەنێوان عەرەب و جوولەکە بوو تیاییدا لە کۆتایدا بەھاوکاری ئەمریکا، ئیسڕائیل سەرکەوت بەسەر عەرەبەکان وە ئیسڕائیل بەرزاییەکانی جۆلان نیمچەدورگەی سینای داگیرکرد لە ماوەی 6رۆژدا،ئەم جەنگە کە بەھێرشی ئیسرائیل دەستی پێکرد وای کرد کە فەرەنسا ھاوکاریەکانی بۆ ئیسرائیل راگرت

ناونان[دەستکاری]

جوگرافیا[دەستکاری]

ھەریەکە لە لوبنان و سوریا ھاوسنووری ئیسرائیلن لە باکوور وە ئەردەن یش لە ڕۆژھەڵات وە میسریش لە باشووری ڕۆژئاوا ، لەڕووی کەش و ھەواشە زۆرتر کەش و ھەوایەکی شێدار و گەرمە بەمانایەکی تر زۆرتر گەرم و ووشکە ئەمە لە ھاوین بەڵام لە زستان باران دەبارێت بەتایبەت لە مانەگەکانی تشرینی دووەم تاکوو نیسان.

حکوومەت و سیاسەت[دەستکاری]

بنەمای یاسا[دەستکاری]

لە بواری یاسای دا پشت بە کتێبی تەلەموود دەبەسترێت کە لەلاینەن حاخامی جوولەکە لە ساڵانی ٣٠٠ ی زاینی نووسراوە.

بەللێنامەی بلفۆر

دانپێدانانی دەوڵەتە عەرەبییەکان بە ئیسرائیل دا[دەستکاری]

دامەزراوەکانی داپێدانان بە ئیسرائیل دا لە گۆڕەپانی فەلەستینییدا[دەستکاری]

مسڕ ئوردەن مۆریتانیا

ئەم وڵاتانەش دان بە جەواز سەفەری ئیسڕائیلی نادەن بە ھۆکاری جیاواز مەغریب تونس قەتەڕ (ھۆکاری شەڕ بەرامبەر بە غەزە) بەحرێن

دامەزراوەی عەسکەریی ئیسرائیلیی[دەستکاری]

لە ڕووی سووپا و سەربازەوە یارمەتی لە ئەمریکا وەردەگرن بەھۆی کەمی سەربازیانەوە کەنزیکەی ٥٠٠ ھەزار سەربازی ھەیە. بەڵام چەکی قوڕس بەکاردەھێنن بەرامبەر بە دووژمنەکانی (نموونە عەرەب) وەک چەکی قەدەغەکراوی فسفۆڕی و ھتد.

ئابووریی[دەستکاری]

گەشتیاری[دەستکاری]

گەشتیاری یەکێکە لەو ھۆیانەی کە پەرەی بە ئابووری ووڵاتی ئیسرائیل داوە ، یەکێک لەو ھۆکارانەی کە گەشتیاران ڕووی تێدەکەن بوونی شوێنەوارە پیرۆزەکانی ھەرسێ ئاینیی جوو و ئیسلام و مەسیحی ، وە ڕەخساندنی تایبەت لەلایەن کەرتی تایبەتی ووڵات لە خزمەتگوزاری ھۆتێل و شوێنی حەسانەوەو و چێشتخانە ، لەساڵی ٢٠٠٩ دا ئیسرائیل سەروو ٢.٧ ملیۆن گەشتیاری ھەبووە.

دانیشتوان[دەستکاری]

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی ئیسرائیل ٧,٨٢٢,١٠٧ کەس بووە کە دەکاتە ٠.١١ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٠.١ ساڵە. ھەروەھا ٩٢ لە سەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.[١] وە کوردی جوولەکە نشین نزیکەی ٣٥٠٠٠ ھەزار کەس دەخەملێنرێت.

ڕۆشنبیریی[دەستکاری]

مۆزیک[دەستکاری]

وەرزش[دەستکاری]

لە ڕووی وەرزشییەوە سەر بە یەکێتی تۆپی پێی ئەوڕووپان تا ئێستا ھیچ دەستکەوتێکیان نەبووە

لەیاریزانە ناودارەکانی تۆپی پێش تا ئێستا یوسی بنعیون کە لە یانەکانی خوولی ئینگلیزی لیڤەرپوول و چێلسی یاری کردووە. وە لە یانە بەناوبانگە وەرزشیە کانیان ماکابی تەلئەبیب وە ماکابی حەیفا کە ئەو دوویانەیە چەند جارێک بەشداریان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا لە یاری تۆپی پێ و باسکە کردووە

شارە ئیسرائیلییەکان[دەستکاری]

پەیوەندیی و گەیاندن[دەستکاری]

گەلەریی وێنە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکپیدیای عەرەبیی [١]
  1. Countries in the world (ranked by 2014 population)(ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٥.