پارتی دیموکراتی گەلان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پارتی دیموکراتی گەلان
Partiya Demokratîk a Gelan

سەرکردەسوڵتان ئۆزجان‌
جاھید کرکازاک[١]
دامەزران ١٢ی ئابی ٢٠١٢
ئایدۆلۆجیا قازانجی کورد[٢]
سۆسیالدیموکراسی
دژی سەرمایەداری
ژینگەخوازی
دیموکراسیی ڕاستەوخۆ
دیموکراسیی کۆمەڵایەتی
مافی کەمینە
فێمینیزم
دژی ناسیۆنالیزم
پەیوەندی نێودەوڵەتی نییە
ماڵپەڕ http://www.hdp.org.tr/

پارتی دیموکراتی گەلان (بەکورتی: هەدەپە، HDP) پارتێکی سیاسییە لە تورکیا لە ژێر کاریگەری ئایدیای چەپ و سۆسیالیزمن، پارتەکە لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە ئەنقەرە دامەزراوە، سەباحەت تونجەل و ئەرتوغرول کورکچو هاوسەرۆکەکانی پارتەکەن، ئامانجی پارتەکە دامەزراندنی حکوومەتێکی دێموکراتییە لە تورکیا بۆ ئەوەی کۆتایی بە کپکردن بێنن، پارتەکە لەلایەن چەند کوردێکی چەپڕەو دامەزراوە و سێ لە کەسە دیارەکانی ئەو پارتە پێشتر لە پارتی ئاشتی و دیموکراسی (بەدەپە) بوون لەوانە سری سورەیا ئوندەر، هاوکات هەدەپە و بەدەپە پەیوەندییەکی قووڵیان لەگەڵ هەیە تاڕەدەیەک هاوبەشانە کار دەکەن.

ھەدەپە پارتێکی سۆسیال دیموکراتە کە پابەندە بە دژایەتیکردن لەگەڵ سیستمی سەرمایەداری و ئاوەتەخوازی کۆتاییھێنانە بە ھەڵاواردنی ئایینی، ڕەگەزایەتی و نەتەوایەتی. ئەم پارتە لە کاتی ناساندنی کاندیدەکانی، ٥٠ لەسەدی تایبەت کردووە بۆ ژنان و ١٠ لەسەدی بۆ کۆمەڵگای ھاوڕەگەزخوازەکان.[٣][٤] ئەم پارتە ھەروەھا ژینگەپارێزە و دژی دەستپێکردن و چالاکیی وزەی ناوەکییە لە تورکیا. ھەدەپە خوازیارە کە سیاسەتەکانی ئەم پارتە سەرترە لە سیستمی دوانەیی تورک و کورد، لەکاتێکدا لە دانۆستانەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بەشداریان کرد. دەوڵەتی تورکیا ئەم پارتە تۆمەتبار دەکا بە پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان و کۆما جڤاکێن کوردستان.[٥][٦]

ھەدەپە یەکەمین جار لە ھەڵبژاردنە ناوچەییەکانی ساڵی ٢٠١٤ بەشداری کرد. لەم ھەڵبژاردنەدا ھەدەپە لە ناوچەکانی ڕۆژاوای تورکیا بەشداری کرد لەکاتێکدا دەبەپە لە ناوچە کوردییەکانی باشووری ڕۆژھەڵات چالاکی و بەشداری کرد کە لە ئاکامدا ھەردوو پارتەکە بە تێکڕایی ٦.٢ لەسەدی گشت دەنگەکانیان بەدەستھێنا. سەلاحەددین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی ئێستای ھەدەپە لە ھەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری ساڵی ٢٠١٤ وەک کاندیدی ئەم پارتە بەشداری کرد و توانی ٩.٧٦ لەسەدی دەنگەکان بەدەست بێنێ.[٧] ٢١ پارڵەمانتاری پارتی ئاشتی و دیموکراسی، لە ڕێکەوتی ٢٨ی ئاگۆستی ساڵی ٢٠١٤ چوونە ناو ڕیزی پارتی دیموکراتی گەلان.[٨]

ئایدیۆلۆژی[دەستکاری]

یاڤوز ئۆنەن و فاتما گۆک لە ئەندامانی سەرەکی ھەدەپە[٩]، جەخت لەمە دەکەنەوە کە بنەمای سەرەکی پارتی دیموکراتی گەلان قبووڵ نەکردنی سیستمی سەرمایەداری و چەوساندنەوەی چینی کرێکارە بۆ بەرژەوەندییەکانی سەرجەم شارۆمەندانی تورکیا و بە چاوپۆشین لە نەژاد، رەگەز (ژن یان پیاو) یان ئایین. بەو پێیە ھەدەپە پارتێکی سێکۆلارە.[١٠]

ئایین[دەستکاری]

گەرچی ھەدەپە پارتێکی سێکۆلارە بەڵام سیاسەتێکی نەرمتری سەبارەت بە ئایین لەبەرچاو گرتووە. بۆ نموونە وەشوێن کەسایەتییە ھەڵکەوتەکانی ئایینی کەوتووە بۆ ھاتنە ناو ڕێزی حیزب، لە ئامەد پشتیوانی لە گرووپەکانی کومەڵگای مەدنی ئیسلامی کردووە و کارگەی فێرکاری سەبارەت بە ئیسلام و نادادپەروەری و ژانی کوردانی بەڕێوەبردووە.[١١] ئەم پارتە لەلایەن پارتی داد و گەشەپێدان کە پارتێکە بە ئایدیۆلۆژیای ئیسلامی، تۆمەتبار دەکرێ بە دژایەتیکرن لەگەڵ ئیسلام[١٢]، بەڵام ئەم تۆمەتە لەلایەن ھەدەپە ڕەتدەکرێتەوە.[١٣] بەڕای ئاڵتان تان نوێنەری پەرلەمانی تورکیا لە شاری ئامەد و ئەندامی ئیسلامخوازی ھەدەپە، ئەم پارتە ئایدیۆلۆژیایەکی عەلەمانی و لائیتسەیە، واتە جێگرکردنی ماف و ئازادییەکانی ھەموو نەتەوە و ئیتنیک و ئایینەکان.[١٤] لە نێوان لایەنگرانی پارتی ئاشتی و دیموکراسی و پارتی داوای ئازاد (ھوداپار) کە پارتێکی کوردیی ئیسلامییە چەندین پێکدادان ڕووی داوە.[١٥][١٦]

کۆنگەرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک کە لە ساڵی ٢٠٠٧ وەک ڕێکخراوێک بۆ پشتیوانی لە گرووپە سیاسی و مەدەنییەکان دەستی بەکار کردووە. ئەم ڕێکخراوە لە ھەڵبژاردنی گشتیی ساڵی ٢٠١٥ تێکۆشانی کردووە و حەولی داوە تاکوو عەشیرەتە کوردییەکان و دەنگە بایکۆتەکانیان بۆ لای ھەدەپە ڕابکێشێ.[١٧] لە ئاکامدا زۆر یەک لەم عەشیرەتانە کە پێشتر دەنگیان دەدا بە ئاکپارتی ڕوویان لە ھەدەپە کرد. بەو پێیە:

  • لە باتمان: عەشیرەتی ڕامان لە باتمان کە توانی نزیکەی ٢٠ ھەزار دەنگ خڕ بکاتەوە پشتیوانی لە ھەدەپە کرد.[١٨] ھەروەھا ٣٠٠ کەس لە تایفەی ئالپاھان کە پێشتر سەر بە ئاکپارتی بوون پەیوەست بە پارتی دیموکراتی گەلان بوون.[١٩] ھەر بەم شێوەیە تایفەی باراوی کە نزیکەی ٢ ھەزار دەنگدەری ھەبوو وە عەشیرەتی ئالیقا کە بەدوای خۆپیشاندانێک لە دژی سیاسەتەکانی ئاکپارتی لەبابەت بە مەسەلەی کوردەکان چوونە ڕیزی ھەدەپە.[٢٠]
  • لە وان: لە باشکالەی پارێزگای وان، سەرجەم بەڕێوبەرە ناوچەییەکان لە پارتی داد و گەشەپێدان دەستیان لەکار کێشایەوە و پەیوەست بە ھەدەپە بوون.[٢١]
  • لە ئورفا: لە سووروچ سەر بە پارێزگای ئۆرفا، عەشیرەتەکانی ئەردۆغان، کیلیچاسان، کالکان، شاھین و بویدان ڕێپێوانێکی گەورەیان بۆ پشتیوانی لە ھەدەپە بەڕێوەبرد.[٢٢]
  • لە ئادیامان: لە کاھتا سەر بە پارێزگای ئادیامان، ١٢ ھەزار کەس لە عەشیرەتی تورانلی کە یەکێک لەوان کچی سەرۆک ھۆزێک بوو کە باوکی دەستە ڕاستی ئاتاتۆرک لە شەڕەکانی ئازادی بوو، یەکجێ پەیوەست بوون بە پارتی دیموکراتی گەلان.[٢٣]

عەلەوییەکان[دەستکاری]

بەپێی ئامارەکانی ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی کۆنگەرەسی ئەمریکا، لە نێوان ١٠ تا ٢٠ میلیۆن عەلەوی لە تورکیا بوونی ھەیە کە زۆربەیان لە شارەکانی ئەستەمبوڵ، ئادانا، بورسا، تونجەلی و بالیک عەسیر دەژین.[٢٤] کۆمەڵگای عەلەوی لەم وڵاتە وەک یەکێک لە بەشە سەرەکییەکانی پشتیوانانی پارتی کۆماری گەل دەناسرێن.[٢٥] ھەدەپە لە ھەڵبژاردنی گشتیی ساڵی ٢٠١٥ حەولی بۆ بەدەستھێنانی پشتیوانی ئەم کەمایەتییە ئایینییە دا. لەو چوارچێوەیەدا ھەدەپە ھاوبەندییەکی لەگەڵ عەلەوییەکان پێکھێنا و چەند کاندیدی لە ناو عەلەوییەکان بۆ ھەڵبژاردن دەستنیشان کرد.[٢٦] ھەروەھا کۆنفڕانسێکی لەسەر ناوی "عەلەوییەکان: مێژوو، گیروگرفتەکان و بیرۆکەکان" پێکھێنا کە لەم کۆنفڕانسەدا سەلاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی ھەدەپە لێدوانی دا.[٢٧] پاشان ھەندێک لە ڕێبەرانی عەلەوی پشتیوانی خۆیان لە ھەدەپە ڕاگەیاند.[٢٨]

مافی ژنان[دەستکاری]

یەکێک لە خواستەکانی پارتی دیموکراتی گەلان کارکردنە بۆ جیبەجێکردنی مافی کەمایەتییەکان بە تایبەت مافی ژنان. لە ھەڵبژاردنەکانی پارلمانی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٥، ئەم پارتە ٢٦٨ کاندیدی ژنی دەستنیشان کرد، واتە ٥٠ لەسەدی کاندیدەکانی کە بە ئەندازەی کۆی سێ حیزبی سەرەکی ئەم وڵاتە (ئاکپارتی، جەھەپە و مەھەپە) بوو.[٢٩][٣٠]

پرۆسەی ئاشتی[دەستکاری]

ھەدەپە و نوێنەرانی ئاکەپە لە میانەی وتووێژەکانی پرۆسەی ئاشتی، ١ی ئازاری ٢٠١٥
سەردانی شاندێکی ھەدەپە بۆ کۆبانێ، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥
خۆپیشاندانی کوردەکانی تورکیا لە دژی حکوومەتی ئەم وڵاتە پاش پێشەوەچوونی داعش بەرەو کۆبانێ

لە ٢١ی ئاداری ساڵی ٢٠١٣ دوای بانگەوازێک و پەیامێک لەلایەن عەبدولڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە پرۆسەی ئاشتی دەستی پێکرد.[٣١] ئەم پرۆسەیە کە لە نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و حکومەتی ئەم وڵاتە و پارتی دەسەڵاتدار واتە پارتی داد و گەشەپێدان، بۆ کۆتاییھێنان بە شەڕی ٣٠ ساڵەی پەکەکە و ئەڕتەشی ئەم وڵاتە ئەنجام دراوە.

مانگرتن لە گرتووخانەکانی تورکیا ٢٠١٢[دەستکاری]

سالی ٢٠١٢ لە گرتوخانەکانی تورکیا مانگرتنێک لە لایەن زیندانیانی کورد دەستی پێکرد و لە ماوەیەکی کورتدا گۆڕا بە چالاکی مانگرتن تا مردن. چالاکی ٦٨ رۆژەی گیراوان بە بانگەوازی ئۆجالان کۆتایی ھات[٣٢]، پرۆسەی دیدارەکان لەو کاتەوە لەگەڵ ئۆجەلان دەستی پێکرد و دیداری یەکەم لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ بوو. شاندی ھەدەپە بۆ جاری یەکەم چوونە گرتووخانەی ئیمرالی.[٣٣]

خۆپیشاندانەکانی گەمارۆدانی کۆبانی ٢٠١٤[دەستکاری]

دوای ھێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ، کاربەدەستانی ئاکەپە لە دژی نوێنەرانی بزوتنەوەی ئازادی و نوێنەرانی پارتی دیموکراتی گەلان دەستیان بە ھەڕەشە و گوڕەشە کرد. دوایین جار لە ٢١ مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ شاندی ھەدەپە چوونە ئیمراڵی و چاویان بە ئۆجالان کەوت.[٣٤] لەوێش ئۆجالان لەسەر سیاسەتی حکومەت زانیاری دابوو و سوربونی خۆشی لەسەر بەرێوەبردنی پرۆسەکە نیشاندا و لە سەر ھەڵوێستی حکومەتیش وتبووی:[٣٥]

«ھەر کەسێک دەخوازێت دۆخی ڕۆژئاوا و کۆبانێ ڕاست تێبگات، دەبێت ئەو ڕاستییەش باش بزانێت. بانگەوازی لە ھەموو کەسێک دەکەم لە تورکیا کە ناخوازن پرۆسەکە و فەرمییەتی دیموکراسی تێکبچێت، پێویستە بە بەرپرسیاری و جدییەوە خاوەنداری لەکۆبانێ بکەن.»
«کۆبانێ و پرۆسەی چارەسەری پەیوەستن بەیەکەوە و لەیەکتر جیاناکرێنەوە»

ڕێبەرانی مێژووی حیزب[دەستکاری]

ھەدەپە سیستمی ھاوسەرۆکایەتی بەکار دەھێنێ. بەوپێیە پارتەکە سەرۆکێکی پیاو و سەرۆکێکی ژنی ھەیە کە لە کاتی بەستنی کۆنگەرە ھەڵدەبژێردرێن. لە کاتی دامەزراندی ئەم پارتە تا ئێستا شەش ڕێبەری ھەبووە، سێ پیاو و سێ ژن.

ھاوسەرۆکەکان[دەستکاری]

لەم لیستەی خوارەوە ناوی سەرۆکەکانی پێشوو و ئێستای ھەدەپە، لەگەڵ ڕێکەوتی لەدایکبوون و ڕێکەوتی دەستپێکردن و کۆتایی ھاتنی ماوەی دەسەڵاتەکەیان نووسراوە.

ژمارە سەرۆکی پیاو
(لەدایکبوون-مردن)
وێنە سەرۆکی ژن
(لەدایکبوون-مردن)
وێنە ماوەی بەڕێوبەری
١ یاڤوز ئۆنەن
(١٩٣٨–)
فاتما گۆک
(١٩٤٨–)
١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣
٢ ئەرتوغرول کورکچو
(١٩٤٨–)
سەباحەت تونجەل
(١٩٧٥–)
٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٤
٣ سەلاحەدین دەمیرتاش
(١٩٧٣–)
فیگن یۆکسکداغ
(١٩٧١–)
٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٤ وەئەستۆگر

سزای تەمەلی هاوسەروکی ئستا حیزبی هەدەپە

ڕێبەرانی پڕسەروەری[دەستکاری]

لە کۆنگەرەی ٢٢ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤ کە ئەم پارتە بەڕێوەی برد، سەباحەت تونجەل و ئەرتوغرول کورکچو سەرۆکەکانی پێشوو وەک سەرۆکی پڕشانازی دەستنیشان کران.

ژمارە سەرۆکی پیاو
(لەدایکبوون-مردن)
وێنە سەرۆکی ژن
(لەدایکبوون-مردن)
وێنە ماوەی بەڕێوبەری
١ ئەرتوغرول کورکچو
(١٩٤٨–)
سەباحەت تونجەل
(١٩٧٥–)
٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٤ وەئەستۆگر

ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٢ کە ئەم پارتە دامەزراوە، تەنیا لە یەک ھەڵبژاردنی ناوچەیی، یەک ھەڵبژاردنی سەرکۆماری و یەک ھەڵبژاردنی گشتیی بەشداری و ڕکابەری کردووە. کورتەیەک لە ئەنجامەکانی ئەم ھەڵبژاردنانە لە خوارەوە نووسراە.

ھەڵبژارنە ناوچەییەکان[دەستکاری]

ھەڵبژارنە ناوچەییەکان
ڕێکەوتی ھەڵبژاردن ڕێبەرانی پارت دەنگە تێکەڵکراوەکانی
ھەر چوار ھەڵبژاردن
ڕێژەی دەنگەکان شارەوانییەکان ئەندامانی شووڕا
گەورەشار ناوچە شار پارێزگا
٢٠١٤ سەلاحەدین دەمیرتاش
فیگن یۆکسکداغ
٥,١٤٩,٢٠٦ ٤.٠١
٠ / ٣٠
٠ / ١٬٣٥١
٩ / ٢٠٬٤٥٨
١ / ١٬٢٥١

ھەڵبژاردنە ناوچەییەکانی ساڵی ٢٠١٤[دەستکاری]

ئەنجامەکانی بەدەپە و ھەدەپە لە ھەڵبژاردنە ناوچەییەکانی تورکیا بەپێی پارێزگا

لە ھەڵبژاردنە شارەوانییەکانی ساڵی ٢٠١٤، لەکاتێکدا کە بەدەپە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی لە باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا کێبڕکێی کرد، ھەدەپە لە ناوچەکانی تری تورکیا چالاکی کرد، جگە لە پارێزگاکانی مێرسین و قۆنیە کە بەدەپە کاندیدەکانی خۆی دەستنیشان کرد.[٣٦]

ھەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری[دەستکاری]

لۆگۆی کێبڕکێی سەلاحەددین دێمیرتاش لە ھەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری
پۆستەری کێبڕکێی سەلاحەددین دێمیرتاش لە ھەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری
دەنگەکانی بەدەستھاتوو لەلایەن دێمیرتاش لە سەرجەم ٨١ پارێزگای تورکیا
ھەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری
ڕێکەوتی ھەڵبژاردن کاندید ژمارەی دەنگەکان ڕێژە لەسەد پله
٢٠١٤ سەلاحەدین دەمیرتاش ٣,٩٥٨,٠٤٨ ٩.٧٧ سێیەم

ھەڵبژاردنی سەرکۆماری ساڵی ٢٠١٤[دەستکاری]

ھەڵبژاردنی سەرکۆماری تورکیا کە بۆ یەکەمین جار لە مێژووی تورکیای نوێ لە ساڵی ٢٠١٤ ئەنجامدرا، سێ کەس خۆیان کاندید کرد. یەکێک لەم سێ کەسە سەلاحەددین دەمیرتاش کاندیدی پارتی دیموکراتی گەلان بوو.[٣٧] لەم ھەڵبژارنەدا دەمیرتاش توانی دەنگەکانی ھەدەپە لە ئەستەمبوڵ و ئیزمیر دوو بەرابەر، لە ئەنقەرە سێ بەرابەر زیاد بکە و لە گشت تورکیا ٩.٧ لەسەدی دەنگەکان مسۆگەر بکات.[٣٨]

ھەڵبژاردنە گشتییەکان[دەستکاری]

ھەڵبژاردنە گشتییەکان
ڕێکەوتی ھەڵبژاردن ھاوسەرۆکەکانی پارتی ژمارەی دەنگەکان ڕێژە لەسەد ژمارەی پەرلەمانتارەکان Placed پلە
٢٠١٥ سەلاحەدین دەمیرتاش
فیگن یۆکسکداغ
٠ / ٥٥٠

سیاسەتمەدارە پەرلەمانییەکان[دەستکاری]

  1. ئەبدووڵا لەڤەنت توزەل
  2. ئادیل زۆزانی
  3. ئاڵتان تان
  4. ئایلا ئاکات ئاتا
  5. ئایسەل توغلوک
  6. بەنگی یڵدز
  7. دەمیر چەلیک
  8. ئەرتوغرول کورکچو
  9. ئەرۆل دۆرا
  10. ئەسات جانان
  11. فەیسال ساریڵدز
  12. گوڵسەر یڵدرم
  13. ھالیک ئاکسۆی
  14. حاسیب کاپلان
  15. حوسامەتین زەندەرلیۆغلو
  16. ئیدریس بالوکەن
  17. ئیبراھیم ئایھان
  18. ئیبراھیم بینیجی
  19. کەمال ئاکتاش
  20. مولکیە بیرتانە
  21. نازمی گوور
  22. نورسەل ئایدۆغان
  23. ئۆزدال ئوچەر
  24. پەروین بولدان
  25. سەباحەت تونجەل
  26. سەلاحەدین دەمیرتاش
  27. سەلما ئیرماک
  28. سری سورەیا ئۆندەر
  29. لەیلا زانا

لەژێر ناوی دەبەپە[دەستکاری]

  1. ئەمینە ئاینا

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئاوێنە: ھاوسەرۆکانی نوێی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) ھەڵبژێردران (بە کوردی)، نووسراو لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٣.
  2. ^ "Turkish court sentences pro-Kurdish MP to jail on terrorism charges". Reuters. 11 September 2020. A Turkish court sentenced a parliamentarian from the pro-Kurdish Peoples’ Democratic Party (HDP) to 10 years in jail on Friday for membership of a terrorist organisation, court documents showed.
  3. ^ New Kurdish Party Could Impact Local Turkish Elections(ئینگلیسی). al-monitor.
  4. ^ Selin Caglayan (لە ڕێکەوتی 11th November 2013). New People’s Democratic Party (HDP) in Turkey hopes to unite socialists and Kurdish opposition(ئینگلیسی). Rudaw.
  5. ^ HDP İki KCK'lı İçin Harekete Geçti(تورکی) (لە ڕێکەوتی 31 Mart 2015).
  6. ^ HDP KCK üyelerini de aday gösterecek(تورکی) (لە ڕێکەوتی 31.03.2015).
  7. ^ Kurdish party committed to peace talks whatever Turkish poll outcome(ئینگلیسی) (لە ڕێکەوتی May 27, 2015).
  8. ^ BDP lawmakers join sister-party HDP(ئینگلیسی) (لە ڕێکەوتی April/28/2014).
  9. ^ سەباحەت دەبێتە سەرۆکی ھەدەپە(کوردی). ئەژانسی ئەنادۆڵ. سەردان لە ڕێکەوتی ١ی حوزەیرانی ٢٠١٥.
  10. ^ HDP seçim bildirgesini açıklad(تورکی). ماڵپەڕی حوورییەت. سەردان لە ڕێکەوتی ١ی حوزەیرانی ٢٠١٥.
  11. ^ بۆرجۆ ئۆزچلیک. کوردانی جیاواز له PKK. ھەواڵدەری نێونەتەوەیی کوردپرێس. سەردان لە ڕێکەوتی ١ی حوزەیرانی ٢٠١٥.
  12. ^ HDP کوردی موسڵمانی ناوێت/کوردی موسڵمان گه‌وره‌ترین له‌مپه‌ڕه‌ بۆ په‌که‌که‌. ھەواڵدەری نێونەتەوەیی کوردپرێس. سەردان لە ڕێکەوتی ‏٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥.
  13. ^ HDP هه‌ر ئه‌و کاره‌ ده‌کات که‌ سه‌لاحه‌ددین ئه‌یووبی ده‌یکرد(کوردی). ھەواڵدەری نێونەتەوەیی کوردپرێس (لە ڕێکەوتی ۱۳۹۴/۲/۱۵). سەردان لە ڕێکەوتی ‏٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥.
  14. ^ HDP دەنگی کوردە ئیسلام‌خوازەکان مسۆگەر دەکات(کوردی). ھەواڵدەری نێونەتەوەیی کوردپرێس (لە ڕێکەوتی ۱۳۹۴/۳/۳). سەردان لە ڕێکەوتی ‏٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥.
  15. ^ شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ له‌ میتینگی هه‌ڵبژاردنی هه‌ده‌په‌ 8 کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه‌(کوردی). ھەواڵدەری نێونەتەوەیی کوردپرێس (لە ڕێکەوتی ۱۳۹۴/۳/۹). سەردان لە ڕێکەوتی ‏٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥.
  16. ^ هۆشداریی له‌مه‌ڕ درێژه‌پێدانی ناکۆکی له‌ کۆمه‌ڵگای کوردی تورکیا(کوردی). ھەواڵدەری نێونەتەوەیی کوردپرێس (لە ڕێکەوتی ۱۳۹۴/۳/۱۰). سەردان لە ڕێکەوتی ‏٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥.
  17. ^ کردهای مذهبی از حزب حاکم ترکیه روگردان شده اند(فارسی).
  18. ^ Batman'ın en büyük aşiretlerinden Raman aşireti, HDP'ye katıldı(تورکی) (لە ڕێکەوتی 10/05/2015).
  19. ^ Bakan Eker'in 300 akrabası HDP'ye geçti(تورکی) (لە ڕێکەوتی 08/05/2015).
  20. ^ Alika Aşireti HDP’ye geçti(تورکی) (لە ڕێکەوتی 07.05.2015).
  21. ^ AKP teşkilatı, toplu olarak HDP'ye geçti(تورکی) (لە ڕێکەوتی 7 Mayıs 2015).
  22. ^ HDP aşiretleri nasıl ikna etti?(تورکی) (لە ڕێکەوتی 11/05/2015).
  23. ^ Dengir Mir Mehmet Fırat'ın aşireti de HDP'ye geçti(تورکی) (لە ڕێکەوتی 11 Mayıs 2015).
  24. ^ علوی ها به حزب دموکراتیک خلق ها گرایش پیدا کرده اند(فارسی). ھەواڵدەری نێونەتەوەیی کوردپرێس (لە ڕێکەوتی ۱۳۹۳/۱۲/۱۹).
  25. ^ طاها اوزهان (لە ڕێکەوتی ۱۳۹۴/۲/۲۸). علوی ها: جامعه ای غیر قابل تقسیم(فارسی). ھەواڵدەری نێونەتەوەیی کوردپرێس.
  26. ^ تغییرات گسترده در لیست نامزدهای انتخاباتی HDP(فارسی). ھەواڵدەری نێونەتەوەیی کوردپرێس (لە ڕێکەوتی ۱۳۹۴/۱/۱۵).
  27. ^ سخنرانی دمیرتاش در کنفرانس علوی ها: تاریخ، مشکلات و اندیشه ها(فارسی). ھەواڵدەری نێونەتەوەیی کوردپرێس (لە ڕێکەوتی ۱۳۹۴/۱/۱۶).
  28. ^ حمایت مرشدهای علوی ترکیه از HDP(فارسی). ھەواڵدەری نێونەتەوەیی کوردپرێس (لە ڕێکەوتی ۱۳۹۴/۱/۱۹).
  29. ^ ڕێبوار عارف (لە ڕێکەوتی ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥). كۆمۆنیسته‌كان و هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا – رِه‌ش یا سپی؟(کوردی). ماڵپەری ھاوپشتی.
  30. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 10ی Julyی 2019. Retrieved 21ی Juneی 2015. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  31. ^ نەجیبە قەرەداغی (لە ڕێکەوتی 10/11/2014). پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەرەو کوێ دەچێت(کوردی). ماڵپەڕی ڕۆژنیوز.
  32. ^ خه‌جیجان فارقین (لە ڕێکەوتی 18.11.2012). مانگرتنی زیندانیـیانی کورد له‌ تورکیا کۆتایی‌پـێهات(کوردی). ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکا.
  33. ^ خه‌جیجان فارقین (لە ڕێکەوتی 01/01/2015). پانۆڕاما، قۆناغی ئاشتی ساڵی 2014 لە باکوری کوردستان و تورکیا چۆن بەڕێوەچوو؟(کوردی). ماڵپەڕی ڕۆژنیوز.
  34. ^ نەجیبە قەرەداغی (لە ڕێکەوتی 17/11/2014). پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەرەو کوێ ؟ به‌شی دووهه‌م و کۆتایی(کوردی). ماڵپەڕی ڕۆژنیوز.
  35. ^ ئۆجالان: كۆبانێ و پرۆسەی ئاشتی پێكەوە بەستراون(کوردی). ماڵپەڕی دەنگوباس (لە ڕێکەوتی 02, Oct 2014).
  36. ^ BDP names Osman Baydemir as Sanliurfa candidate(ئینگلیسی). ھەواڵدەری نێونەتەوەیی کوردپرێس (لە ڕێکەوتی ٢٠١٣/١٢/٢٦).
  37. ^ Turkey’s Demirtaş promises new life for country as Kurdish president(ئینگلیسی). ماڵپەڕی یۆرۆنیوز (لە ڕێکەوتی 05/08/14).
  38. ^ Recep Tayyip Erdogan’s plans for the presidenc(ئینگلیسی). ماڵپەڕی ئێکۆنۆمیست (لە ڕێکەوتی Aug 16th 2014).

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]