شارستانی سێپیدان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شارستانی سێپیدان
شھرستان سپیدان - Sepidan County
وێنەی سەرەوە:
شارستانی سێپیدان لە پارێزگای فارسدا.
وێنەی خوارەوە:
سروشتی شارستانی سێپیدان
Map
وڵات ئێران
ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پارێزگاپارێزگای فارس
بوون بە شارستان١٩٧٥
دەسەڵات
 • سەرۆکی شارستانمحەممەد ڕەزایی
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٥١١٦٦
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (لوڕی)
 • ئایینئیسلام(شیعەیارسان
ناوچەی کاتیUTC+3:30 (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+4:30 (ھاوین)
تەلەفۆن٠٤٤١

شارستانی سێپیدان (بە فارسی: شھرستان سپیدان‎، بە ئینگلیزی: Sepidan County) یەکێکە لە شارستانەکانی پارێزگای فارس، لە باشووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە وڵاتی ئێران.[١] ناوەندی ئەم شارستانە شارۆچکەی ئەردەکانە.[٢][٣]

دانیشتوان[دەستکاری]

ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارستانە یەکسانە بە ٩١ ھەزار و ٤٩ کەس. لەگەڵ بەرزکردنەوەی ئاستی ناوچەی بەیزا بۆ شارستان ژمارەی دانیشتوانی شارستانی سێپیدان ٣٩ ھەزار و ٨٨٣ کەس کەمیکردووە و ژمارەی دانیشتووانەکەی بۆ ٥١ ھەزار و ١٦٦ کەس کەمیکردووە.[٤]

کەش و گەشتیاری[دەستکاری]

کەشوھەوای فێنک و ساردی ناوچەکە لە ھاویندا و لە زستاندا شاخەکانی بە بەفر داپۆشراون. وە سەرنجڕاکێشانی گەشتیاری سروشتی ناوچەکە و بوونی ئەسپ سواری و سوارەکانی خلیسکێنەی سەر بەفر و ناوچەکانی وەک گەرووی تیزاب و چالێھگا گەشەیەکی تایبەتی بە پیشەسازی گەشتیاری بەخشیووە.

شوێنی گەشتیاری سەرنج ڕاکێش[دەستکاری]

شارستانی سێپیدان ناوچەیەکی شاخاوییە و ١٢ لوتکەی ھەیە لە سەرووی ٣٠٠٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە. لە نێو شوێنە وەرزشییەکانی ئەم شارەدا بریتین لە:

  • شاخەکان: چیای ڕەنج، چیای بەرم فیروز، چیای ئۆپتیمم.
  • تاڤگە: تاڤگەی مارگۆن، تاڤگەی ئۆپتیمۆم، تاڤگەی چیکان، تاڤگەی مۆرزیان.
  • دەربەندەکان: دەربەندی تیزاب، دەربەندی قوربانیدان، دەربەندی ئەبسارد، دەربەندی بەغدادون.
  • چلەگاە(کۆشک).
  • شوێنی خلیسکێنەی سەر بەفر: شوێنی خلیسکێنەی پلادکۆڤ، شوێنی خلیسکێنەی ڕاھێنانی جەستەیی.
  • دەریاچە: بێرم فیروز، بێرم شێش پیر.
  • ئیمام زادە: سوڵتان عەلی ئیمام زادە.
  • کانی: شێشپیر.[٥]

زانکۆی ئازادی ئیسلامی لقی سێپیدان[دەستکاری]

زانکۆی ئازادی ئیسلامی، لقی سێپیدان، دەکەوێتە شارۆچکەی ئەردەکان لە پارێزگای فارس، لە ساڵی ١٩٩٤ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٩٥ دەستی بە کارکردن کردووە لەگەڵ دوو بواری خوێندنی سەرەتایی و بڕوانامەی ھاوبەش لە زانستی کۆمپیوتەر.

کارگەکان[دەستکاری]

ئەردەکان سەر بە پارێزگای فارس دەکەوێتە دامێنی چیای زاگرۆس و بە ھۆی ڕووبار و کانیاوەکانی و نزیکی لە شیراز، شوێنێکی گونجاوە بۆ وەبەرھێنان لە کەرتی جۆراوجۆردا. وە بووەتە، دروست بوونی چەندین کارگە وەک، کارگەی کبریتی سێپیدان و کارگەی ئاوی کانزایی. لە ناوچەی سێپیدان، کارگەی کۆمپۆزیتی فەراسان و فراپاکس، کارگەی پشتێنەی ئەخشان لە دیارترین کارگەکانی ئەم ناوچەیەن.

کشتوکاڵ و ئاژەڵداری[دەستکاری]

چیا سەوزەکانی ئەم وڵاتە جوانە شوێنێکی گونجاویان بۆ لەوەڕاندنی ئاژەڵ دروست کردووە، کە ساڵانە ڕەوەندی زۆر بۆ ئەم شوێنە ڕادەکێشێت. زۆری ئاو و ئالیکی تازە وایکردووە کە ئاژەڵداری لە ناوچەکەدا ئاوەدان بێت و ھەمیشە لەم شارستانەدا ماست و کەشک و شیری تازە و گۆشتی تازە دەدۆزرێتەوە. ئەم شارستانە لە ئامادەکردن و دابەشکردنی گۆشت لە دەرەوەی پارێزگا سەرکەوتوو بووە. دارەکانی گوێز، ھەنجیر، سێو و گێلاس زۆرترین بەرھەمی ناوچەکە پێکدەھێنن.

دابەشی کارگێڕی[دەستکاری]

شارۆچکە: ئەردەکان

شارەدێ: ھوماشەھر[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]