پارێزگای دیلۆک
پارێزگای گازی ئانتەپ
پارێزگای دیلۆک | |
|---|---|
پارێزگا | |
| پارچە | باکووری کوردستان |
| وڵات | تورکیا |
| ناوچە | ئاناتۆلیای باشووری ڕۆژھەڵات |
| ژمارەی دانیشتووان | |
| • سەرجەم | ١٧٠٠.٧٦٣ |
| کۆدی تەلەفۆن | ٠٣٤٢ |
| وێبگە | http://www.gaziantep.gov.tr/ |
پارێزگای دیلۆک (بە تورکی: Gaziantep)، یەکێکە لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان لە ناوچەی ئاناتۆلیای باشووری ڕۆژھەڵات کە کورد و تورک دانیشتووانەکەی پێکدێنن. ناوەندەکەی شاری دیلۆکە.[٢]
جوگرافیا
[دەستکاری]
بەرز و نزمی
[دەستکاری]دوو درزی جیۆلۆجیی چالاکی سەرەکی لە ڕۆژاوای دیلۆک لە نزیک سنووری عوسمانییە بە یەک دەگەن: درزی دەریای مردوو و درزی ڕۆژھەڵاتی ئاناتۆلیا. ئەمانە نوێنەرایەتیی سنووری تێکتۆنی لە نێوان تەپڵەکی عەرەبی کە بەرەو باکوور دەجووڵێت لە ڕۆژھەڵاتەوە، و تەپڵەکەکانی ئەفریقا و ئەورووپا–ئاسیا کە لێک نزیک دەبنەوە لە ڕۆژاوا دەکەن.
لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٣، لە کاتژمێر ٠٤:١٧ی بە کاتی تورکیا (٠١:١٧ی بە کاتی گشتگیر)، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٨ لە پارێزگای دیلۆک لەسەر درزی ڕۆژھەڵاتی ئاناتۆلیا ڕووی دا، کە بووە ھۆی زیانێکی بەرفراوان و گیانلەدەستدان. ناوەندی بوومەلەرزەکە ٣٧ کم لە باکووری ڕۆژاوای شاری دیلۆک بوو. لە کاتژمێر ١٣:٢٤دا، بوومەلەرزەیەکی تر بە گوڕی ٧.٧ بەدوایدا ھات.[٣]
دانیشتووان
[دەستکاری]| ساڵ | دان. | ±% p.a. |
|---|---|---|
| ١٩٢٧ | ٢١٣،٤٩٩ | — |
| ١٩٣٥ | ٢٨٣،٥٠٦ | — |
| ١٩٤٠ | ٣٠٦،٩٠٦ | — |
| ١٩٥٠ | ٣٢٨،٣٤٣ | — |
| ١٩٦٠ | ٤٣٤،٥٧٩ | — |
| ١٩٧٠ | ٦٠٦،٥٤٠ | — |
| ١٩٨٠ | ٨٠٨،٦٩٧ | — |
| ١٩٩٠ | ١،١٤٠،٥٩٤ | — |
| ٢٠٠٠ | ١،٢٨٥،٢٤٩ | — |
| ٢٠١٠ | ١،٧٠٠،٧٦٣ | — |
| ٢٠٢٠ | ٢،١٠١،١٥٧ | — |
| ٢٠٢٢ | ٢،١٥٤،٠٥١ | — |
| سەرچاوە: تورکستات[٤][٥][٦] | ||
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ ویکیپیدیای ئینگلیسی
- ↑ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Gaziantep Province»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٥.
- ↑ National Earthquake Information Center (٦ی شوباتی ٢٠٢٣). «M 7.8 - 26 km ENE of Nurdağı, Turkey». United States Geological Survey. لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە. داڕێژە:PD notice
- ↑ Genel Nüfus Sayımları
- ↑ Turkstat
- ↑ «The Results of Address Based Population Registration System, 2020». Turkish Statistical Institute. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.