ویکیپیدیای کوردی
![]() | ئەم وتارە بە زۆری یان بە تەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
لۆگۆی ویکیپیدیای کورمانجی (ڕاست) و ویکیپیدیای سۆرانی (چەپ) | |||
چەشنی وێبگە | ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد | ||
---|---|---|---|
بەردەستە بە | کوردی (کورمانجی، سۆرانی) | ||
خاوەن | دامەزراوەی ویکیمیدیا | ||
دروستکراو لەلایەن | کومەڵگەی ویکیی کوردی | ||
وێبگە | ku.wikipedia.org (کورمانجی) ckb.wikipedia.org (سۆرانی) | ||
بازرگانی | نەخێر | ||
تۆمارکردن | ھەڵبژاردن | ||
خستنەکار | ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ | ||
مۆڵەتنامەی ناوەڕۆک | Creative Commons Attribution/ Share-Alike 3.0 |
ویکیپیدیای کوردی (بە کوردیی باکووری: Wîkîpediya Kurdî) ئاماژەیە بۆ دوو وەشانی ویکیپیدیا کە بە ھەردوو شێوەی ستانداردی زمانی کوردی؛ کورمانجی و سۆرانی دەنووسرێن. ویکیپیدیا کوردییەکان وەک ھەموو ویکیپیدیایەکانی دیکە ھەمووان دەتوانن وتاری بۆ زیاد بکەن و دەستکاریی وتارەکان بکەن.
مێژوو[دەستکاری]
ویکیپیدیای کوردی لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ سازکرا، ویکیپیدیاکە وا ڕێک خرابوو کە بە کورمانجی و سۆرانی وتاری تێدا بڵاوبکرێتەوە. بەھۆی ھەبوونی ئاستەنگی تەکنیکی و زمانەوانی، ئەو شێوازە سەری نەگرت کە هەردوو شێوەزارەکە لە ژێر زمانێکدا بەردەوام بێ، ئەمە بووە ھۆی ئەوەی لە ١٢ی ئابی ٢٠٠٩ وەشانێکی نوێ بۆ کوردیی ناوەندی (سۆرانی) سازبکرێت بە کۆدی زمانیی (ckb). ویکیپیدیا بنەڕەتییەکەش (بە کۆدی زمانیی ku) بۆ نووسینی وتارەکان بە کوردیی باکووری (کورمانجی) تەرخان کرا، چونکە یەکەم شێوەزاری کوردی ویکیپیدیا بوو. لە ڕێکەوتی ٢٨/١٢/٢٠٠٧ دا سۆرانی بۆ بەڕێوەبردنی سیستەمەکە لە ویکیپدیا زۆرکرا و چالاک بوو.
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |