عێراق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئێراقەوە ڕەوانە کراوە)
کۆماری عێراق
جمھوریة العراق
[[ی عێراق |]]
سروود: "نیشتمانی من"
پایتەختبەغدا
گەورەترین بەغدا، مووسڵ، بەسرە، ھەولێر
زمانە فەرمییەکان عەرەبی و کوردی
دەوڵەت
 -  سەرۆک کۆمار لەتیف ڕەشید
 -  سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی
 -  سەرۆک پەرلەمان محەممەد حەلبووسی
سەربەخۆیی
 -  لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی ١ی تشرینی یەکەم ١٩١٩ 
 -  لە شانشینی عێراق ٢٣ی ئاب ١٩٢١ 
 -  لە بەریتانیا ٣ی تشرینی یەکەم ١٩٣٢ 
 -  لە دامەزراندنی کۆمار ١٤ی تەممووز ١٩٥٨ 
ڕووبەر
 -  ١٦٩٢٣٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە 
ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "١" مایلی چوارگۆشە 
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ٢٠٢١ ٣٨٬٢٧٤٬٦١٨ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە 
 -  چڕی ١٧١ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە 
ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "١"کەس لە مایلی چوارگۆشە
دراو دیناری عێراقی (IQD)
ناوچەی کاتی
لای لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت .iq

عێراق [١] فەرمی کۆماری عێراق [٢] (بە عەرەبی: جمھوریة العراق‎) وڵاتێکی ڕۆژھەڵاتی نێوەڕاستە, و بەپێی دەستووری عێراق بە کۆمارێکی پەرلەمانی فیدراڵی دادەنرێت، [٣] لە نۆزدە پارێزگاری دیفاکتۆ (پارێزگای نۆزدەھەم ھەڵەبجەیە )، پایتەختەکەی بریتییە لە بەغداد . دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئاسیا [٤] و یەکێکە لەو وڵاتانەی دەکەوێتە کەنداوی عەرەبی. لە باشوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ کوەیت و سعودیە [٥] ، لە باکوور لەگەڵ تورکیا [٦] ، لە ڕۆژئاوا لەگەڵ سوریا و ئوردن [٧] و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ئێران ، ئەندامی دامەزرێنەری کۆمکاری عەرەبی[٨] ڕێکخراوی کۆنفرانسی ئیسلامی [٩] و ئۆپێکە . زۆربەی زەویەکانی وڵاتەکە لە ئێستادا دەکەوێتە ناوچەی میزۆپۆتامیا و ناوچەکە یەکەم ناوەندی شارستانیەتی لە جیھاندا لەخۆگرتبوو کە دەکەوێتە نێوان ڕووباری دیجلە و فورات کە شارستانێتی سۆمەرییە .ھەروەھا شوێنەواری سۆمەریەکان لە ئێستادا دۆزرایەوە ویلایەتی کوێت [١٠] بەحرەین [١١] [١٢] و ئەھواز لە ئێران. میزۆپۆتامیا پەیوەندی لەگەڵ شارستانییەتە کۆنەکانی میسر و ھیندستان ھەبووە . [١٣] زۆر وڵات و شارستانییەت حوکمڕانی عێراقیان دەکرد، گرنگترینیان بریتین لە سۆمەری، ئیمپراتۆریەتی بابلی نوێ ، ئاشووری ، ماد ، ئیمپراتۆریەتیی سلووکی ، ئیمپراتۆریەتیی ئەشکانی ، ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی ، ساسانییەکان ، مەناتیرە ، خەلافەتی ڕەشیدون، ئومەیی ، عەباسی ، مەنگۆلی ، سەفەوی ، ئەفشارد ، عوسمانی پاشان ئینتیدابی بەریتانیا, پاشان شانشینی عێراق, یەکەم حکومی کۆماری, پاشان کۆماری ژێر دەسەڵاتی بەعس, پاشان دەسەڵاتی ئۆرھا (ئاوەدانکردنەوەی عێراق [١٤] )، وە دەسەڵاتی کاتی ھاوپەیمانی ، پاشان حکومەتی کاتی عێراق ، پاشان حکومەتی ڕاگوزەر ، لە کۆتایدا کۆماری پەرلەمانی فیدراڵی لە عێراق.

ژمارەی دانیشتوانی کۆماری عێراق لە ساڵی ٢٠٢٠بە نزیکەی ٤٠,١٥٠,٠٠٠ کەس خەمڵێندراوە، کە بە (50.50%) بۆ پیاوان و (49.5%) بۆ ئافرەتان دابەشکراوە. [١٥] ڕێژەی عەرەب لە ٧٥–٨٠%، کوردیش ١٥–٢٠% پێکدەھێنن لەکاتێکدا ئەوانەی کە ماونەتەوە (٥%) ئاشووری/سریا/کادان ، تورکمان و کەمینەکانی دیکەن.ئایینی زۆرینەی دانیشتوانی عێراق ئیسلامە و ڕێژەکەیان دەگاتە ٩٥%ی دانیشتووان . [١٦] [١٧] کەمینە ئایینییەکان دەگەنە 5%ی دانیشتووان، کە زۆرینەیان مەسیحی کلدانن، ئایینەکانی دیکەش ھەن وەک ئایینەکانی مەندای ، ئێزدی، جوولەکە ، یارسانی ،و بەھایی . سەبارەت بە نەتەوەکانی عێراقیش بریتین لە عەرەب، کورد ، تورکمان ، ئاشووری/سوریای/کلدانی، کوردی فەیلی ، ئێزدی، شەبەک، یارسانی، جوولەکە ، چەرکەسی عێراقی، ئەرمەنی عێراقی ، کاولیە (ڕۆمای عێراقی)، بەھایی.

عێراق وڵاتێکە پێکھاتەی زەوییەکەی جۆراوجۆرە؛ لە شاخ و دۆڵ و دارستانەکانی باکوری عێراق و بەتایبەتی لە ناوچەی کوردستان, تا گردەکانی زنجیرەی گردەکانی حەمرین و لە دەشتە دەشتە بەپیتەکانی نیشتووی نێوان ڕووبارەکانی دیجلە و فوراتەوە تا بیابانە وشکەکانی وەک بیابانی عەرەبی . چەندین دەریاچەی دەستکرد لە عێراقدا ھەن، وەک دەریاچەی تارتار، ئەلڕەزازا و ئەوانی تر، ھەروەھا دەریاچەی سروشتی ھەیە، وەک دەریاچەی سەوا لە بیابانی سەماوە لە پارێزگای موسەنا .

پێغەمبەر ئیبراھیم لە عێراق لەدایک بووە، وە خاکی چەندین پێغەمبەرە وەک یونس ، حەزەقیل ، دانیال، عوزەیر ، نەحم ، حەنینا ، ئادەم، نوح ، ھود ، ساڵح ، ذی الکفل ، سلێمان ، و ئەیوب (ھەموو ئەمانە بەپێی بوونی مەزەرگای راستەقینە و سەرچاوە ئیسلامی و مەسیحی و جووەکان)، وە خاکی زۆرێک لە ئیمامەکانی موسڵمانانی سوننە و شیعەن, وەک ئیمام عەلی, ئیمام حوسێن و براکەی , ئیمام المھدی, ئیمام عەبدولقادری گەیلانی, ئەبووحەنیفە, وە خاکی مەزارگای زۆرێک لە منداڵانی ئیمامەکانی شیعە و ھاوەڵانە وەکو سەلمان الفارسی و شوێنکەوتووانی .

لە ڕووی جوگرافیاوە کەنداوی عەرەبی تاکە بەندەری دەریاییە بۆ عێراق بۆ جیھان ، بەو پێیەی درێژی کەنار دەریاکانی عێراق نزیکەی ٥٨ کیلۆمەتر دەبێت، ھەروەھا بەندەری ئوم قەسر لە بەسرە یەکێکە لە گرنگترین بەندەرەکانی عێراق کە ڕووی لە کەنداو کردووە. [١٨] ڕووبارەکانی دیجلە و فورات لە باکووری عێراقەوە بەرەو باشووری تێدەپەڕن، کە بنەمای سەرھەڵدانی یەکەم ناوەندی شارستانی بوون لە جیھاندا کە بە میزۆپۆتامیا ناودەبرێت,لەسەر دەستی ئەکەدیەکان و سۆمەریەکان و ئاشوورییەکان و بابلییەکان . لەنێو ئەو بەرھەمانەی کە شارستانیەتی میزۆپۆتامیا بەرھەمی ھێنابوو داھێنانی پیت بوو لەلایەن سۆمەرییەکانەوە بوو . [١٩] وە دەرکردنی یەکەمین یاسای نووسراو لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، لەوانە ئەوەی لە سەرچاوە مێژووییەکاندا بە کۆدی حەمورابی ناسراوە، لە سەرچاوە مێژوویەکان ئاماژە بەوەدراوە کە پێدەچێت عێراق خاوەنی یەکەم مۆزەخانەبووبێت لە جیھان بە ناوی ئەنگاڵدی-نانە [٢٠] [٢١] [٢٢] [٢٣] زۆربەی سنوورە مۆدێرنەکانی عێراق لە ساڵی ١٩٢٠ لەلایەن کۆمەڵەی گەلانەوە داڕێژراون، کاتێک میراتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بە پەیمانی سیڤەر دابەشکرا. عێراق خرایە ژێر دەسەڵاتی شانشینی یەکگرتوو لە ناوچەیەک کە پێی دەگوترا ئینتیدابی بەریتانیا لە عێراق . لە ساڵی 1921 دەسەڵاتی پاشایەتی دامەزرا و شانشینی عێراق لە ساڵی 1932 سەربەخۆیی لە شانشینی یەکگرتوو بەدەستھێنا . لە ساڵی ١٩٥٨ ، دەسەڵاتی پاشایەتی ڕووخێنرا و کۆماری عێراق دامەزرا. حیزبی بەعسی عێراق لە ساڵی 1968 تا 2003 حوکمی عێراقی کرد . دوای ئەوەی ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی لە ساڵی ٢٠٠٣دا عێراقیان داگیرکرد،بەعس لە دەسەڵات دوورخرایەوە، پاشان حکومەتێکی نوێی عێراق پێکھێنرا کە لە ساڵی ٢٠٠٥ ھەڵبژاردنی فرەیی پەرلەمانی ئەنجامدا. بوونی ئەمریکا لە عێراق لە ساڵی ٢٠١١ کۆتایی ھات، [٢٤] بەڵام یاخیبوونی عێراق بەردەوام بوو و چڕتر بووەوە دوای ھاتنە ناوەوەی کۆمەڵێک تیرۆریست لە سوریاوە لە کاتی شەڕی ناوخۆی سوریادا . وە 450 سەربازی ئەمریکی لە 10ی حوزەیرانی 2015 ڕەوانەی عێراق کران.[٢٥]دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەعس لە عێراق کێشە و ناکۆکی لەسەر چۆنیەتی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق دروستبوو .بۆیە سیستەمی پشکپشکێنە(لەسەر بنەمای مەزھەب و حزب)پەیڕەوکرا.لە ساڵی ٢٠١٤ ژمارەیەک پارێزگا و ناوچەی عێراق کەوتنە دەست ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ، بۆیە شەڕی ڕزگارکردنی ناوچەکان لە چنگی داعش سەریھەڵدا و لە ٩ی کانوونی دووەمی٢٠١٧ ھەموو ئەو ناوچانەی کە لەلایەن ڕێکخراوەکەوە کۆنترۆڵکرابوون ئازادکران .

لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ چەندین خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی گەورە ئەنجامدرا.عادل عەبدولمەھدی، سەرۆکی حکومەتی چوارەمی پەرلەمانی عێراق لە 30ی تشرینی دووەمی 2019 نامەی دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی پێشکەش کرد، دواتر وڵات لە 22ی کانونی یەکەمی ھەمان ساڵدا چووە دۆخێکی بۆشایی دەستورییەوە [٢٦] و بۆشایی دەستووری لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ بە پێکھێنانی حکومەتی کاتی مستەفا کازمی بۆ بەڕێوەبردنی عێراق بۆ ماوەیەکی ئینتقالی کۆتایی ھات. لە 10ی تشرینی یەکەمی 2021 ، ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامدرا، بەڵام پێکھێنانی حکومەت دواکەوت ، بەو پێیەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق تا 27ی تشرینی یەکەمی 2022 حکومەتی نوێیان پێکنەھێنا، واتە زیاتر لە ساڵێکی تەواو دوای ھەڵبژاردنەکان.

مێژووی عێراق[دەستکاری]

عێراق لە مێژوودا بە وڵاتی دوو ڕووبار ناسراوە مێژووی ئەم ناوچەیە بۆ ١٠ ھەزار ساڵ زیاتر دەگەڕێتەوە خاوەن میژوویەکی زۆر دوور و درێژە سۆمەرییەکان ئەکەدییەکان ئاشوورییەکان بابلییەکان لە نەتەوە دێرینەکانی ئەم وڵاتەن خاوەنی شارستانییەتییەکی بەرزبووە لە مێژووی خۆیدا چەندین جار تووشی داگیرکاری و ھێرشی نەتەوەکان بووەتەوە لە سەردەمە جیاوازەکانی ئەمەش بەھۆی بوونی شوێنی عێراق وەک ناوچەیەکی جوگرافی گرینگ. ھەریەکە لە ساسانییەکان سەفەوییەکان عوسمانییەکان مەغۆلەکان مەمالیکەکان ئینگلیزەکان بۆ ماوەیەکی زۆر فەرمانڕەواییان لە عێراق کردووە دوایین ھێرش بۆ سەر عێراق لەلایەن ڕێکخراوی داعشەوە بوو کە توانی بۆ ماوەی سێ ساڵ چەندین ناوچەی گرینگی عێراق داگیر بکات.

دەسەڵاتی سۆمەرییەکان و ئاشوورییەکان[دەستکاری]

سۆمەریەکان دەسەڵاتی زۆریان ھەبوو لە خوارو ناوەڕاستی عێراقی ئێستادا، لە سەروەش گەلانی تری لێ دەژیان. لە سەردەمی ئامورابی لە ١٧٥٠بۆ ١٧٩٢پێش زایین لەگەڵ زۆربەی بەشەکانی تری یەکتریان گرت و بابلیشیان بە پایتەخت دانا، لە سەروشەوە ئاشورییەکان خەریکی بازرگانی بوون لەگەڵ ئاسیادا. لە ١١٠–٥٠٠ پێش زایین بابل بەڕێوە دەچوو لەلایەن ڕۆژھەڵاتە ئاسیایەکان، لە سەرو شەوە ئاشورییەکان دەمێکی باش دەسەڵاتیان ھەبوو تا ئەوکاتەی مووسڵ لەلایەن بابلییەکان و مێدەکان (کوردەکان) لە ساڵی ٦١٢پێش زایین دەستی بەسەر دا گیرا.

دەسەڵاتداری پارسی[دەستکاری]

بابل لەژێر دەسەڵاتی شایەتی پارسدا (ئێران) بوون تا ئەو کاتەی ئەسکەندەری گەورە گرتی و پایتەختەکەی لە ڕۆژھەڵاتی خواروی بەغدای ئێستادا بوو.

گرتنی عێراق لەلایەن عەرەبەوە[دەستکاری]

دوای وەفاتی محەممەد لە ساڵی ٦٣٢ خەلیفەی یەکەم ئەبوبەکر ھێرشێکی کرد دژی ساسانییەکان و ڕۆما. ئەوە بوو خواروی عێراقیان داگیرکرد و خالیدی کوڕی وەلید سەرکردەی ھێرشەکە بووە. لە ساڵی ٦٣٤–٦٤٤ زایینی لەژێر دەسەڵاتی خەلیفەی دووەم عومەر ھێزی خۆیان لەم دوو شارە کۆ کردبۆوە و مووسڵیش لەژێر دەسەڵاتی ساسانییەکان دەرھێندرا و لە نەھاوەندیش دۆڕان بەم شێوەیە عەرەبەکان دەسەڵاتیان لە ڕۆژ ئاوا و ناوە ڕاستی ئێران ھەبوو بێجگە لە تەواوی عێراق. پەیوەندی لە نێوان عەرەبە مسوڵمانەکان و خەڵکی ناوچەکە پەرەیەکی باشی سەند.

ھاتنی ئەمەوییەکان بۆ عێراق[دەستکاری]

دوای کوشتنی خەلیفەی سێیەم عوسمان لە ساڵی ٦٥٦ ئاڵۆزی پەیدا بوو لە ناو خەلیفەکاندا. لە بەسڕە لە ساڵی ٦٥٦ کێشە دروست بوو لە ناو مسوڵماناندا. ئیمامی ئەلی لە ساڵی ٦٦١ دا شەھید کرا. ھەر دوای ئەو فەرماندەی موئاوییە لە سووریا بانگەوازی خەلافەتی خۆی کرد، ئەو بوو بەیەکەم خەلیفە لە ئەمەوییەکان کە پایتەختەکەی دیمەشق بوو. لە ساڵی ٦٨٠ یەزید ھاتە سەر حوکم دوای مردنی موئاوییە ئەوەش بوو بەھۆی ناڕەزایی چەند گرووپێک و کەسێک لەوانە کوڕی دووەمی ئیمامی ئلی، حوسێن، کە لە پێشەوەی نارەزایەکان بوو. لە کەربەلا ئیمامی حوسێن لەگەڵ نزیکەی ٢٠٠ ئەسحابە شەھید کران.

خەلافەتی عەبباسی[دەستکاری]

لەکاتی خەلافەتی ئەمەویدا گەلێک کودە تا لە عێراق کران یەکێک لە نەوەکانی مامی پێغەمبەر عەباس (ئەبو موسلیم) کەپشت گیرییەکی زۆری ھەبوو لەلایەن ئەو ھێزانەی کە دژی خەلافەتی ئەمەوی بوون بەتایبەتی لەلایەن شیعەکانەوە. لە ساڵی ٧٤٧ ھێزی دەبوو موسلیم لە یەکیاندا لەگەڵ ئەمەوییەکان ئەوە بوو سەرکەوتن و عێراقیان گرت و بوو بە یەکەم خەلافەی عەباسییەکان لە بەغدا. لەژێر دەسەڵاتی حەوت خەلافەتی یەکەمی عەباسیدا بەغداد بوو بە سەنتەری دەسەڵات، لەوێ زانست و فەیلەسوفی و ڕۆشنبیری و بازرگانی گەشەیەکی چاکی کرد. خەلافەتی عەباسی دەسەڵاتی جگە لە عێراق و ئیسپانیا و باکووری ئەفریقا، سووریا، کەنداوی عەرەبی، ئێران و گەلێک ناوچە لە ئاسیای ناوەراست و ھیندستان گرتەوە. لە ساڵی ٩٤٥ بە غدا داگیرکرا لەلایەن بویودییەکان کە شیعە بوون. لە ساڵی ١٠٥٥ تورکەکان (سەلجووقییەکان) کە سونی بوون دەستیان بە سەر بیودەکان داگرت. لەلایەن عەباسییەکانەوە سەرکردەی سەلجوقییەکان توغریل بەگ بە ناوی مەلیکی ڕۆژھەڵات ناو دەبرد. لەژێر دەسەڵاتی سەلجوقی بە سەرکردایەتی مالیک شا فەرمان ڕەوایەتی خۆی گەورە کرد بۆ ڕۆژھەڵاتی دەریایی ناوەڕاست و ئاسیای بچووک و گەلێک بەش لە کەنداوی عەرەب. لە ھەمان کاتدا عێراق لە پێش کەوتن دا بوو لە بارەی ڕۆشنبیری و زانستی دا لە دوای مردنی مالیک ویلایەتەکە ھەڵوەشایەوە.

ھاتنی مەغۆلەکان[دەستکاری]

لە ساڵی ١٢٥٨ مەنغولەکان ھێزی داگیرکەری خۆیان بەرەو بەغدا کەوتونەڕێ و داگیریان کرد. نەوەی جەنگیزخان، ھولاکۆ، دەستی کرد بەلەسێدارەدانی ئاخیر خەلیفەی عەباسی؛ و مرۆڤی زاناولێزان، نیگارکێش، شاعیر و مرۆڤی بە دینی لەسێدارەدان ھەروەھا شتەکانی لێتێکدان. عێراق بەڕێوە دەچوو لە تەورێزەوە لە ئێران. دوای سەرکردەی مەغۆل ئەبوسەئید لە ساڵی ١٣٣٥مرد، فەرماندەی جەلایل دەسەڵاتیان گرتە دەست لە عێراق تا ئەو کاتەی سەرکردەیەکی مەغۆلەکان تەیمورلەنگ بوو، بەغدای لە ساڵی ١٤٠١داگیر کردەوە؛ و زۆر لە خەڵکانی دەوێی لە سێدارە دان. لەماوەی ساڵی ١٤٠٠ دا عێراق لە بارێکی سیاسی ئاڵۆزدا بوو لەڕووی ئابووری و ژیانی کۆمەڵایەتی.

سەفەوی و عوسمانی[دەستکاری]

لە سەرەتای ١٥٠٠ عێراق داگیرکرا لەلایەن تورکیاو فەرمانرەوای شیعەی تورکی (سەفەوییەکان). لە ساڵی ١٥٣٤ عێراق داگیرکرایەوە لەلایەن ئیسلامە سونییەکانی عوسمانی کە ئەستەمبوڵیان پایتەخت بوو. لە عێراق سێ ناوچە دروست بوو بەغدا، مووسڵ و بەسرە، کە بەڕێوە دەچوون لەلایەن سێ پاشاوە کە سوڵتان لە ئەستەمبوڵ بۆخۆی دەست نیشانی کرد بوون. بەڵام عوسمانییەکان وڵاتەکەیان بەشێوەیەکی کەم و کوڕی و بێسەروبەر بەڕێوە دەبرد بۆیە سەفەوییەکان لە ساڵی ١٦٢٣ توانیان عێراق بگرنەوە. لە ساڵی ١٦٣٨ دیسانە کە عوسمانییەکان بە سەرکردەی عوسمان مرادی چوارەم، ھەرسێک ناوچەکەیان گرتنەوە. عوسمانییەکان لە عێراق بوون تا ساڵی ١٩١٨ بەڵام لە زۆر کاتدا، و لە زۆر شوێندا ناوچەی سەربەخۆ ھەبوو. لەوانە کوردەکان فەرمان ڕەوای بابان دەسەڵاتی خستە ژێر دەستی خۆی لە سەروی عێراق لە کۆتای ١٦٠٠ دا. لە ناوچەکانی بەسڕە دا زۆر ناوچە بە دەست شێخەکانی ناوچەکە دا بوون. لە ساڵی ١٧٠٤ حەسەن پاشا لە بەغدا سەرکردایەتییەکی ناوچەی دامەزراند، کە تا ساڵی ١٨٣١مایەوە.

لە کۆتای ١٨٩٠ دا و لە سەرەتای ١٩٠٠ کێبەڕکێی گرنگی بریتانییەکان و ئەڵمانییەکان لە عێراق بوو. ئەڵمانییەکان ڕێگایان پێدرا بوو لەلایەن سوڵتانەوە لە ئەستەمبوڵ کە ھێڵی شەمەندەفەر ڕاکێشێ بۆ بەغدا. ئەوەش لەلایەن بریتانییەکانەوە وەکوو دژایەتییەک دەبیندرا دژی دەسەڵاتی خۆیان لە ھیند و ئەڤغانستان.

جەنگی جیھانی یەکەم و عێراق[دەستکاری]

بریتانییەکان لە شەڕی جەنگی جیھانی یەکەم وردە وردە عێراقی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیان. لە کۆنفرانسی ئاشتی لە پاریس لە ساڵی ١٩١٩ عێراق بوو بە ژێر دەستەی بریتانیا؛ و قەرارەکەش جێبەجێ کرا لە ساڵی١٩٢٠. بریتانییەکان قەراریان دا کە عێراق بکەن بەمەلیکییەت و مەلیک فەیسەڵیان دانا. مەلیک فەیسەڵ کە ھاوپەیمان بووە لەگەڵ بریتانییەکان دژی تورکەکان. ناوچەی مووسڵ بوو بە پرسیارێکی ئاڵۆز لە نێوان عێراق و تورکیادا، بەڵام (نەتەوەیەکگرتووەکان) کردیان بە خاکی عێراق لە ساڵی ١٩٢٥. لە جیاتی ئەوە بریتانیا داوای لە عێراق کرد لە قەرارێک کە لە ساڵی ١٩٢٣ دا واژووکرا بوو کە بۆ ماوەی چوار ساڵ بریتانیا لەوێ بمێنێتەوە بەڵام دەیان ویست زیاد بکرێت بۆ ٢٥ ساڵ و پارێزگاری لە کوردەکان بکەن لە عێراق. دەسەڵاتی سیاسی لە عێراق ھاتەدەستی عەرەبی سونی کە مایەتی، مەلیک فەیسەڵ سونی بووە و و بوونی ئەو چووەتەوە سەر ئایلەی ھاشمی. عەرەبی شیعەی زۆرینە دەسەڵاتی لێ کەم کرایەوە لەڕووی کۆمەڵایەتی و ئابووریدا بەڵام کوردە سونییەکەمایەتییەکان دەسەڵاتی سیاسی خۆیان پتەوتر کرد.

سیستمی پاشایەتی عێراقی[دەستکاری]

سەربەخۆ بوونی مەلیکایەتی لە عێراق لە ساڵی ١٩٣٢ دانی بەرەسمی پێدانرا، لە ساڵی ١٩٣٣ مەلیک فەیسەڵی یەک مردو کوڕەکەی غازی ھاتە جێگای ئەو. غازی کێشەیەکی گەورەی ھەبوو لەگەڵ کوتلە ئایینییەکان و کەمەنەتەوەیەکان. غازی لە کارەساتێکی سەیارە دا لە ساڵی ١٩٣٩ گیانی لە دەست دا. کە فەیسەڵی دوو منداڵبوو بۆیە ئامۆزایەکی خۆی، ئەمیر ئەبدوڵڵا دانا بە مەلیک نوری سەئید کە ھاورێیەکی مەلیک فەیسەڵ بوو دەسەڵاتی وەزیرایەتی تەواوی لە دەست دا بوو لە سەردەمی مەلیکایەتیدا عێراق یەکێک بوو لە دامەزرێنەرەکانی نەتەوەیەگرتووەکانی عەرەب لە ساڵی١٩٤٥ و ھەمان ساڵ بوو بە ئەندام لە وڵاتە یەگرتووەکان.

عێراق دژی پلانی دابەشکردنی فەلەستین بوو لە وڵاتە یەکگرتووەکان و بەشداری بەھێزی چەکداری شەڕی عەرەب و ئیسرائیل کرد لە ساڵی ١٩٤٨. بەرھەمھێنانی نەوت زیادی کرد و بۆڕی نەوت بۆ لوبنان و سوریا دروست کران لە نێوان ساڵەکانی ١٩٤٩بۆ١٩٥٢، ئەوەش بۆ ھۆی پەرەسەندنی ئابووری وڵاتەکە. ئەو ھێزانەی کە دژی ڕژێم بوون زۆر بەخێرایی لە زیاد بوون دا بوون، بەھۆی ناڕەزای دژی ڕژێم و بەڕازی نەبونی ھاوبەشیکردنی ڕژێم لە پەیمان نامەی بەغدا لە ساڵی ١٩٥٥. ھەروەھا لە بەر ئەوەی ڕژێمی نوری کەوتبۆ پارە خواردن و بەرتیل خواردن و خەڵکی سیاسی دژ بە ئەو ئازارو ئەشکەنجە دەدران. لە ساڵی١٩٥٨کودەتایەک دژی مەلیکایەتی فەیسەڵی دوو نوری سەحید بەرپا بوو کە ناوی بە شۆڕشی ١٤ی ئەیلوول دانرا. لە کودە تایەکەدا مەلیک فەیسەڵی دوو، و ئەمیر ئەبدوڵڵا کوژران و نوری سەئید لە ڕێگای ھەڵاتن دا کوژرا.

سەردەمی کۆماری لە ١٩٥٨[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٥٨ سەردەمی مەلیکایەتی ڕوخاو دەوڵەتی عێراق دروست بوو و عەبدولکەریم قاسم ھاتە سەر حوکم. قاسم بانگەوازی بیروڕای ئازادی دەکرد و پەیماننامەی بەغدای لە ساڵی ١٩٥٩ ھەڵوەشاندەوە. قاسم، بارزانی بانگ ھێشت کردەوە بۆ خاکی عێراق لە وڵاتی دەربەدەری یەکێتی سۆڤیەتی ئەوکاتە. قاسم لە سەرەتادا ھاریکاری دەکرا لەلایەن عەرەبەکان و شوعییەکان ھەروەھا سەرۆک ھۆزەکانی کورد وەک بارزانی لە حکومڕانی خۆیدا. بەڵام ئەو ھاریکارییە زۆر تەمەنی کورت بوو. گرژی لە نێوان قاسم و بارزانی دا دروست بوو لەسەر بەڕێوە بردنی ئۆتۆنۆمی کوردستان. ھەروەھا لەگەڵ کۆمۆنیستەکان بارو دۆخی ئاڵۆز بوو تاوای لێھات قاسم لەکودەتایەکی سەربازی لە ساڵی ١٩٦٣ دا کوژرا. حکوومەتێکی تازە بە سەرۆکایەتی عەبدولسەلام ئارف ھاتە سەر حوکم. عەبدولسەلام ئارف لەکارەساتێکی کۆپتەردا لە ساڵی ١٩٦٦ دا کوژرا. جەنەڕاڵ عەبدولرەحمان ئارف کە برای عەبدولسەلام بوو ھاتە جێگای ئەو. لە ساڵی ١٩٦٨ عەبدولرحمان لە کودەتایەک دا لەسەر حوکم لابردرا.

ڕژێمی بەعس[دەستکاری]

حزبی بەعس دەسەڵاتی گرتە دەست و جەنەراڵ ئەحمەد حەسەن بەکر بوو بە سەرۆک کۆماری عێراق. دروشمی حزبی بەعس ئەوە بوو «یەکێتی حزبی سۆسیالیستی عەرەبی بوو، لە دویشدا نیشتیمانی عەرەبی قسەی سەر زاریان بوو. دان پێدانان بەڕەسمی بەمافەرەواکانی کورد و ناوچە کوردییەکان، ئەوە بوو بەیانی ١١ ئازاری ١٩٧١لێ کەوتەوە، بەڵام ڕژێمی بەعس لە پەیمانەکانی خۆی پاش گەز بۆوە پەیمانی جەزائیریان لە ساڵی ١٩٧٤ مۆر کرد لەگەڵ ئێران. لە پاش مردنی (کوشتنی) ئەحمەد حەسەن بەکر لە ساڵی ١٩٧٩سەددام حوسێن ھاتە سەر حوکم، کە دەمێک بوو دەسەڵاتی سەرەکی لە دەست دابوو.

شەڕی عێراق و ئێران[دەستکاری]

شەڕەکە لە نێوان ئێران و عێراق دا ڕوویدا ئێران بەسەرکردایەتی ئایەتوڵا خومەینی و عێراق بەسەرکردایەتی سەدام حوسێن، لە ساڵی ١٩٨٠ تا ١٩٨٨ شەڕەکە ٧ ساڵ و ١٠ مانگ و ١٦ ڕۆژی خایاند. لە ساڵی ١٩٨٠ عێراق دەیەویست، سنووری شەتلعەرەب بگێرێتەوە بۆ خۆی کە لە ساڵی ١٩٧٤ عێراق دابووی بە ئێران لە بری ئەوەی ئێران ھاریکاری کوردەکان نەکات. عێراق ھاریکارییەکی تەواوی ھەبوو لەلایەن وڵاتە عەرەبییەکانەوە دژی شیعەی ئێران. لە شەرەکەدا ئەورووپا و یابان وڵاتی دوورگەی عەرەبی بەتایبەتی سعودیە ھاریکاری عێراقیان دەکرد بەپارە (قەرز) بە نزیکەی ٨٠ ملیارد دۆلاری ئەمریکی. دوای ڕاوەستانی شەڕ، وڵاتەکان دەیان ویست قەرزەکانی خۆیان لەگەڵ عێراق باس بکەن. بەڵام عێراق خۆی لە گێلی دەدا. ئەمریکا کە قەرزی نەدابوو بە عێراق لە جیاتی ئەوە قەرزی پێداو یارمەتی خواردەمەنی بە عێراق دەدا. ئەمریکا گەلێک کومپانیای نەوتی عێراقی کڕی و ھاوکاری ئەمریکا و عێراق زۆر گەرم بوو تا ئەو کاتەی عێراق لە ساڵی ١٩٩٠ کوێتی داگیر کرد، و لە ھەمان ساڵ دا پەیمانی ئاشتی لە نێوان ئێران و عێراق مۆر کرا. دوو سەبەبی ھێرشی عێراق بۆ سەر کوێت، یەکەم: عێراق دەی گوت کوێت سەر بە عێراق بووە و یەکێکە لە ناوچەکانی بەسڕە و. سەبەبی دووەم: داواکردنی کوێت لە قەرزەکانی کە دابووی بە عێراق دژی شەڕی ئێران.

ئەوە بوو ئەمریکا بە ڕەزامەندی وڵاتە یەکگرتووەکان لەگەڵ ھاوپەیمانییەکانی کە بریتانیا، فەڕەنسا و پێنج وڵاتەکەی کەنداوی عەرەبی، میسر، سوریا و مەغریب ھێرشیان کردە سەر عێراق.

ئازادکردنی کوێت لە ١/١٧/ ١٩٩١دەستی پێکرد و لە ٢٨ ی مانگی شوباتی ھەمان ساڵ شەڕ ڕاوەستا. ھاوپەیمانەکان کوێتیان بە عێراق بەجێھێشت و سەرکەوتن، عێراق بە ھەموو مەرجێکی ئەمریکا ڕازی بوو. لەو مەرجانە نەمانی زۆری ھێزی سەربازی، داپڵۆساندنی چەکی قورس و دان پێنان بە وڵاتی کوێت.

ڕاپەرینی کوردەکان و شیعەکان[دەستکاری]

لە خواروی عێراقەوە شیعەکان و لە کوردستانیشەوە کوردەکان ھەلیان قۆستەوە بە کزبوونی ڕژێم و دەستیان کرد بە ڕاپەڕین. لە کوردستان لە ٥ ی مانگی ئازاری ١٩٩١ گەلی کورد بە ھاوکاری پێشمەرگە ڕاپەڕینی خۆیان دەست پێکرد لە شاری ڕانیەوە. گەلی کورد ئەوەندە تامەزرۆی ئازادی بوو یەکگرتنەکی تەواوی خەڵکانی گرتپۆوە، ھەمووی یەک دەنگ یەک ھەڵوێست بێ ئەوەی بیر لە تەسکایەتی حزبی یان کەسایەتی بکاتەوە. دروشمی خەبات و ئازادی بوو بۆ کوردستان. بۆ ماوەیەکی کەم گشت ناوچە کوردییەکان ئازاد کران بە کەرکووکیشەوە.

کۆڕەوی ١٩٩١[دەستکاری]

ڕژێمی بەغدا لە خواروی عێراقەوە کەوت بۆ سەر گیانی شیعەکان و کوشتن و برین و بەکۆمەڵ کوشتن. لە خووارو ڕاپەرینی شیعەی تواندەوە و ھەموو ھێزەکەی خۆی کۆکردەوە بۆ سەر کوردستان، بەکۆپتەر و تۆپ و لەشکرەوە ھێرشی ھێنا، ئەوە بوو کۆڕەوە بەکۆمەڵەکەی چەند ملیۆنی لێ کەوتەوە. دەتوانین بڵێین خۆش بەختانە لەرێگەی میدیاکانەوە کارەساتە دڵتەزێنەکە گوێزرایەوە بۆ سەر شاشەی تەلەڤیزیۆنەکان لە گشت جیھاندا. ھێزە ھاوپەیمانەکان دوو ھێزی دژە فڕۆکەیەکانی عێراقیان دروست کرد، کە عێراق نەتوانێ جموجۆڵی سەربازی و فڕۆکەیی لەم ناو چانەدا بەکار بھێنێ، ئەویش ھێڵی ٣٢ لە خوارەوە، و ھێڵی ٣٦لە سەرەوە.

جوگرافیا[دەستکاری]

وڵاتی عێراق ڕووبەرەکەی نزیکەی ٤٥٣٫٥٠٠ کم، شوێنێکی گرنگی ھەیە لە جیھانی نوێدا لەبەر ئەوەی شوێنێکی جوگرافی بایەخ داری ھەیە و دەروانێت بە سەر بەشی ڕۆژھەڵاتی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەراست، ھەروەھا دەکەوێتە سەر پردێک زەوی ھەرسێ کیشوەرەکان بەیەکتر دەگەیەنێت ئەورووپا، ئاسیا، ئەفریقا، و ئاسانترین شوێن و ڕێگای وشکانی و ئاوییە کە بە ناوچە ئاوەدانەکاندا دەروات، عێراق بەشێکە لە ناوچەی یان لە ڕێگای (ھلال الخصیب) ئەم ناوچەیە دەست پێدەکات لە کەنداوی فارس و پاشان پێچ دەخواتەوە بەرەو عێراق و سووریا و فەلەستین و لوبنان و تا دەگاتە سەر دەریای سپی ناوەراست. لە سەردەمی مێژووی کۆندا ئەم ناوچەیە ڕێگای بە یەکگەیشتنی نەتەوەکانی ڕۆژھەڵات بە ڕۆژاوا بوو. سەرەڕای پێشکەوتنی شارستانی و ھۆیەکانی گواستنەوە، عێراق گرنگی و تایبەتمەندی شوێنی خۆی پاراست، لەبەر ئەوەی ھەموو ڕێگاکان لە ناوچەی کەنداو کۆدەبێتەوە و ناوچەکانی باکوورو ڕۆژھەڵاتی کەنداوی فارس ناوچەی شاخاوی و سەختن سەرەڕای ئەوەی ناوچەی کەنداوی فارس شوێنێکی بازرگانی مامناوەندییە ئەویش لەبەر بوونی ڕێگاکانی ئاوی بەدەریای سوور و نۆکەندی سوێسدا. بەڵام باشووری عێراق گرنگییەکی تایبەتی ھەیە لەبەر ئەوەی ناوچەیەکی بازرگانی یان بەناوچەیەکی (ترانسێت)ە سەرەرای گرنگی شوێنەکەی وڵاتی عێراق لەرووی ئابوورییەوە بایەخی زۆری ھەیە چونکە مادەی سەرەتایی کانزایی زۆری تێدایە کە جیھانی نوێ پێویستییەتی، و عێراق لەڕووی کشتوکاڵییەوە گرینگی خۆی ھەیە بەتایبەتی لە بواری چاندنی دانەوێلە (گەنم و جۆ)دا، سەرەرای بوونی چەندین جۆر کانزا و سامانی سروشتی تر.

سنوور[دەستکاری]

دەکەوێتە باشووری ڕوژئاوای ئاسیا و باکووری ڕوژھەلاتی نیشتمانی عەرەبی. تورکیا دەکەوێتە باکوورییەوە و لای ڕوژھەلاتی ئێرانە و ھەریەک لە سووریا و ئوردن و عەرەبستانی سعوودی دەکەونە ڕۆژاوایەوە، و کووەیت و کەنداوی عەرەبی لە باشوورییدان.

Compass rose pale.svg  ئێران  تورکیا  سووریا Compass rose pale.svg
 ئێران باکوور  ئوردن
ڕۆژھەڵات     عێراق    ڕۆژئاوا
باشوور
 ئێران  کووەیت،  عەرەبستانی سعوودی  عەرەبستانی سعوودی

بەرزی و نزمی[دەستکاری]

نەخشەی تۆپۆگرافی عێراق

لێکۆلینەوە لە فیسۆگرافیای وڵاتی عێراق کارێکی ئاسان نییە لەبەر ئەوەی لە سنووری ئەم ولاتە چەندین جۆر دیاردەی سروشتی ڕووی زەوی بە چاو دەبینین، ناوچە شاخاوییە بەرزەکان لە باکوور و باکووری ڕۆژھەڵاتدا کە لە ڕووی پێکھاتەوە بەشێکن لە زنجیرە چیاکانی ئەلپی لە ئەورووپادا پاشان بەرەو ئاسیا درێژدەبنەوە لە ناوچەکانی بێرنە لە ئیسپانیا تا دەگاتە چیاکانی الیوماس لە بۆرما. بەشەکانی ڕۆژاوای عێراق بەشێکن لە بانەکانی نیمچە دوورگەی عەرەبی کە لە ڕووی جیۆلۆجییەوە لە تاوێری زۆر کەونن (بەردی کۆن)، و زۆر ڕەقن بەڵام، بەشەکانی ناوەراستی یان (دەشتەکانی دۆلی دیجلە و فورات) کە بە قووڕ و ڵیتە داپۆشراوە لە سەردەمی دووھەم و سێیەمی جیۆلوجی دروستبوون لەگەل دروستبوونی دەشتەکانی ھیند کە (کنج و سند) ناسراون ئەم دەشتانە زۆر نزمن، بەڵام ناوچەی زۆرگ چەند تایبەتمەندییەکی خۆی ھەیە کە جیا دەکرێتەوە لە ناوچەکانی تر ئەم ناوچەیە لە پێچی سادە پێک ھاتووە و لە نێوان ئەو پێچانەدا دەشتی فراوان ھەیە بۆیە ناتواندرێت لەگەل ناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا یەک بخرێت، لەرووی بەرزی و نزمییەوە ناوچەی زوورگ جیاوازە لەگەل دەشتی نیشتەنی بۆیە ناتواندرێت لەگەل ئەم دەشتانەدا یەک بخرێت، بەڵام ناوچەی بانی ڕۆژاوا تەنھا بەشە یا ناوچەیە لە عێراقدا پێکھاتەکەی بەردی زۆر کۆنن کە بۆ سەردەمە کۆنەکان دەگەرێتەوە ئەم بەردانە بەبەردی کلس داپۆشراون کە پێک ھاتەکەی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی دووھەم و سێیەمی جیۆلۆجی. دواتر ئەو بەرگانە لە بەشەکانی ڕۆژاوا نەمان بەھۆی دامالینەوە ھەرچەندە لە ڕۆژاواوە بەرەو ڕۆژھەڵات بچین جۆری بەردەکان دەگۆرێت لە بەردی کۆنەوە بۆ بەردی نوێ و ئەگەر سەیری چینەکانی ئەم بەردانە بکەین لە بانی ڕۆژاوا لێژاییان زۆر کەمە چونکە دامالین زۆر کاری تێکردوون تەنھا لە ناوچەی (کارە) نەبێت لە ڕۆخەکانی ڕۆژھەڵاتی بانی ڕۆژاوا کە بەپێچی سادە کۆتاییان دێت و لە ھەندێ شوێندا تووشی شکان بوونەوە. بەڵام دەشتی نیشتەنی ھەموو بەشەکانی تەختن تەنھا بەشی ڕۆژاوای نەبێت کە ھەندێ بانی تێکەل بووە کە سەردەمی جیۆلۆجییەکەشی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی (میۆسین).

عێراق لە ڕووی بەرز و نزمییەوە دابەش دەبێت بۆ چوار بەش؛

کەش و ھەوا[دەستکاری]

گەردەلوولی خۆڵاوی لە عێراقدا لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٠٩

لەکاتی ھەر لێکۆلینەوەیەکی ئاووھەوادا پێویستە ڕەگەزەکانی ئاووھەوا وەربگرین وەکو (گەرمی، باران، با، پالەپەستۆ، شێ) بۆ دیاریکردنی ڕوخساری ئاووھەوای ھەرناوچەیەک و ھەر ھەرێمێکی جوگرافی. ھەندێک جارھۆکاری شوێن و دوورو نزیکی لە ڕووبەرە ئاوییەکان ڕۆلی خۆی دەبینێ بۆ دەستنیشانکردنی جۆری ئاووھەوا لە عێراقدا، پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە لەوەرزی ھاویندا پاشان نزم دەبێتەوە لە وەرزی زستاندا. بەرزی و پلەی گەرمی لەعێراقدا دەگەرێتەوە بۆچەند ھۆیەک وەک دووری شوێنەکەی لەرووبەرە ئاوییەکان و نزیکی لە ھێڵی یەکسانی و درێژی کاتژمێرەکانی ڕۆژ کە لە ھەندێ ڕۆژەکانی مانگی تەممووز (١٤٫٤) کاتژمێر و چوار دەقیقە دەبێت و ھەروەھا کەمی ڕێژەی شێ و ئاسمانی ساف (سامال). بەڵام نزمی لەزستاندا دەگەرێتەوە بۆ و بەرزی ونزمی ڕووی خاکەکەی و سەرەرای کاریگەری پالەپەستۆ و پەستانی کەش کە کار لەئاووھەواکەی دەکەن لەم وەرزەدا. بەڵام لەرووی بارانبارینەوە کە جۆری بارانی گەردەلولە (بابۆران) و ڕێژەکەش جیاوازە ئەویش بەپێی ئەندازەی ھاتنی ئەو (نەوالە شێیانە). جیاوازی بەرزی لە ئاستی ڕووی دەریاوە کە ڕێژەکەی لەنێوان(١٠ – ١٠٠ سم) دەبێت ھەر چەندە بەرەو باکوورو باکووری ڕۆژھەڵات برۆین بایەکەی لەجۆری باکووری ڕۆژاوایە خێرایییەکەی مام ناوەندییە بەدرێژایی ڕۆژەکانی سال، بەڵام لەباشوردا جۆری بایەکە دەگۆرێ بۆ بای باشووری ڕۆژھەڵات و عێراق بەزۆری لەژێر پالە پەستۆی بەرزی نیمچە خولگەیییە کە زالە بەسەر بیابانی گەورەی عەرەبی و نابێ کاریگەری بەرزی ونزمی لەبیربکەین بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکاندا لەسەر ئاراستەی (با) و ڕێژەی باران و جۆری داباریندا. بۆیە ئاووھەوای عێراق دەکەوێتە ژێرکاریگەری کۆمەلێک گۆراوی ئاووھەوای جێگیر و ناجێگیر کە ئەوانەی دەبنەھۆی جیاوازی ئاووھەوا لەزستانەوە بۆھاوین و لەباکورەوە بۆ باشوور.

ڕووباری فوڕات

دەرامەتی ئاو[دەستکاری]

مەبەست لەدەرامەتی ئاو لە عێراقدا ھەموو ئەو سەرچاوانە دەگرێتەوە کە لە سنوورەکەی دایە وەک:

  1. ئاوی سەرزەوی:

پێکدێت لەئاوی ڕووباری دیجلە و ڕووباری فورات و لقەکانیان و جۆگەکانیان و (شەتولعەرەب) زۆربەی ئەم سەرچاوانە لە دەرەوەی سنووری عێراقن. گشت سەرچاوانە ھەمیشەیین تەنھا (ڕووخانە، عوزێم) نەبێت لە لقەکانی ڕووباری دیجلە. لەئەنجامی بوونی ڕووبارەکان و لقەکانی کۆمەڵێک ڕووبار، چەندین بەست و بەنداو لەسەر ئەم سەرچاوانە دروستکراون وەک (بەستی سامەڕا، بەستی کووت) لەسەر ڕووباری دیجلە؛ و (بەستی حەدیسە و ڕەمادی و ھیندییە) لەسەر ڕووباری فوڕات.

  1. باران وبەفر:

ئەم درامەتە یەکێکە لە سەرچاوەکانی ھەموو جۆرە ئاوێک لە عێراق، بەھۆی بوونی بەفرو باران لە چیاکانی کوردستان، ڕووباری دیجلە و لقەکانی دروست بووە.

  1. ئاوی ژێر زەوی:

بەتیبەتی ئەم جۆرە ئاوە لە کوردستان زۆرە لەئەنجامی بارینی باران و بەفر. ھەروەھا جۆری بەردەکان ولێژی ناوچەکە یارمەتی کۆبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی داوە، ڕێژەی ئاوی ژێر زەوی عێراق بەم شێوەیەیە:

  • ئاوی ناوچەی شاخاوی (ئاوی زۆرە).
  • ناوچەی زورگ (ئاوی کەمترە لە ناوچەی شاخاوی).
  • جاوچەی دەشتی نیشتەیی (ئاوی کەمە).
  • بانی جەزیرە: (ئاوی زۆرە) بەڵام تامی ناخۆشە بەھۆی بوونی ماددەی گۆگردیک و کالیسیۆمی تواوە.

عێراق ھەر لەکۆندا بە وڵاتی یان دۆلی دوو ڕووبار ناسراوە ئەمەش وای کردووە گرنگییەکی ئابووری ھەبێت پاشان ببیتە ھۆی دروستبوونی چەندین شارستانییەتی

دانیشتووان[دەستکاری]

کۆمەڵە ڕەگەزی و ئایینییە سەرەکییەکان لە عێراقدا:
██ شیعەی عەرەب ██ سوننەی عەرەب ██ کورد ██ ئاشور ██ یەزیدی ██ تورکمان

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٢١ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی عێراق ٤١٬٠٠٠٬٠٠٠ کەس بووە کە دەکاتە ٠٫٤٨ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ١٩٫٩ ساڵە. ھەروەھا ٦٦ لەسەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.[٢٧]

ئایین[دەستکاری]

ئایینەکان لە عێراق[٢٨]
ئایینەکان ڕێژە
شیعە
  
٥٥٫٠٪
سوننە
  
٤٥٫٠٪

مێژووی سەرژمێرییەکان[دەستکاری]

دانیشتووانی عێراق لە سالی ١٨٦٦ لە سەردەمی عوسمانییەکان دواتر لە سالی (١٩٠٥ و ١٩١٩) ھەندێک ھەول درا بۆ زانینی ژمارەی دانیشتووان لە عێراقدا لە ١٩٢١ ھەروەھا ١٩٢٣ ھەولێک لە ئارادا بوو بۆ زانینی ژمارەی دانیشتووان لە ویلایەتی موێل وەکو سەر ژمێر لە سالی ١٩٢٧ سەرژمێری گشتی دانیشتووان ئەنجام درا بەڵام سەرکەوتوو نەبوو کە ژمارەی دانیشتووانی عێراق لەو سەرژمێرییەدا ٢٫٩٦٨٫٠٠٠ کەس بوو، کە ١٫٠٥١٫٠٠٠ کور بوو، و ١٫٤٥٥٫٠٠٠ کچ بوو، لە سالی ١٩٣٤ دیسان ھەول درا سەرژمێری ئەنجام بدرێت و ئەنجام درا بەڵام نەک بە مانای سەرژمێری گشتی چونکە ئامادەکاری باش بۆ نەکرابوو، بەڵام یەکەم سەرژمێری گشتی بەمانی سەرژمێری لە سالی ١٩٤٧ ئەنجام درا ماوەی یەک مانگ بەردەوام بوو کە تێدا ژمارەی دانیشتووان نزیکەی (٥٫٠٠٠٫٠٠٠) کەس بوو کە تێدا ڕێژەی گەشەی دانیشتووان ٢٫٦ بوو، دواتر بەرز بووەوە بۆ ٣٫٢ بەڵام یەکەم سەرژمێری ڕاست و دروست کە ئەنجام درا لە سالی ١٩٥٧ بوو نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکرد ئەو کەموو کوریانەی کەلە سالی ١٩٤٧دا ھەبوو چارەسەرکرا فۆرمەکانی بە زمانی (عەرەبی، کوردی، ئینگلیزی، تورکمانی، تورکی) چاپ کرابوو. دواتر لە سالی ١٩٦٥ سەرژمێرییەکی تر ئەنجام درا کە زیاتر مەبەستێکی سیاسی لە دوواوە بوو بە تایبەتی لە کاتی یەکگرتنەوەی ھەرسێ وڵاتی مێر و سووریاو عێراق، ئەم سەرژمێرییە دوو سال پێش وادەی خۆی ئەنجام درا کە بە لۆژیکێکی (ئەقلییەت) شۆڤینیانە ئەنجام درا سەرەرای ئەوەی لەو سەردەمە بە تایبەتی لە دوای سالی ١٩٦١ شۆرشی کورد بەرپابوو کە بووە ھۆی دروستبوونی شەر ھەروەھا ئاوارە بوونی خەلکێکی زۆر، مەبەستی سەرەکیش لەو سەرژمێرییەدا کەمکردنەوەی ڕێژەی کورد بەتایبەتی لەو شوێنانەی کە نەتەوەکانی تری لێبوو وەکو تورکمان و عەرەب و کورد. کە ڕێژەی کورد بە جۆرێک کەم کرایەوە کەمتر لە ٢٥ ٪ بوو، ھەروەھا بەشێک لە ڕێکەوتنامەی ١١ ی ئازار لە سالی ١٩٧٠ ئەنجامدانی سەرژمێری بۆ دیاریکردنی ناوچەی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان سەرەرای تەواو بوونی کارەکانی لیژنەی سەرژمێری و مانگێک بەر لە ئەنجامدانی ئەم پرۆسەیە دواخرا بۆ کاتێکی نادیار، ئەوەبوو لە سالی ١٩٧٤ شەر دەستی پێکرد، لە سالی ١٩٧٥ ڕێکەوتنامەی جەزائیر مۆر کرا لە نێوان حکوومەتی شا و عێراق لەو سەردەمەدا. پاشان شۆرەشی کورد تێکچوو و زۆربەی گوندەکان تێک چوون چۆل کران و خەلکەکە ڕاگوێزرانەوە بۆ کۆمەلگا زۆرە ملێیەکان و خوارووی عێراق، دواتر لە سالی ١٩٧٧ سەرژمێری ئەنجام درایەوە کە لە کاتی شەرو بارودۆخێکی سیاسی نالەباردا بوو، دواتر دوای ھەلگیرسانی شۆرەشی عێراق – ئێران، لە سالی ١٩٨٧ سەرژمێری ئەنجام درا ئەوەبوو بارودۆخی کوردستان نالەبار بوو و گوندەکانی کوردستان ڕاگواسترانەوە کران بۆ کۆمەلگا زۆرە ملێیەکان، دوا سەرژمێریش لە سالی ١٩٩٧ ئەنجام درا لەلایەن ڕێکخراوی خۆراکی جیھانی، ھەرچەندە سەرژمێرییەکی گشتی نەبوو کەمووکوری زۆریشی تێدابوو، بریار وابوو لە ٢٠٠٧ ئەنجام بدرێت سەرژمێری بەڵام لەبەر بارودۆخی سیاسی ئەنجام نەدرا.

ژمارە ساڵ کوڕ کچ ڕێژەی گەشە
١ ١٩٤٧ ٢٢٥٧ ٢٥٥٩ ٢٫٦
٢ ١٩٥٧ ٣١٥٥ ٣١٤٤
٣ ١٩٦٥ ٤١٠٥ ٣٩٥٤
٤ ١٩٧٧ ٦١٨٣ ٥٨١٧ ٣٫٢
٥ ١٩٨٧ ٨٣٩٦ ٨٤٧٥

بەپێی ئەم خشتەیەی سەرەوە تێکرای زۆر بوون و گەشەکردن بەرەو سەرەوە دەروات لە زیاد بوون دایە لە ١٩٤٧–١٩٥٧ (٢٫٦) بووە، دواتر گەیشتە (٣٫٢) لە (١٩٧٧ – ١٩٨٧) ھۆکارەکانی ئەم گەشە سەندنە سروشتییە بۆ جیاوازی لە نێوان ڕێژەی لەدایکبوون و مردووان دەگەرێتەوە. بۆ نموونە:لە سالی ١٩٨٠ تاکو ١٩٨٥ ڕێژەی لەدایکبوون ٤٤٫٠٠٠ بوو بەرامبەر ڕێژە مردن کە تەنھا ١٠٫٠٠٠ بوو واتا زیاد بوونی سروشتی ٣٫٤ بوو، ئەمەش ژمارەیەکی بەرزە ئەگەر بەراوورد بکەین لەگەل ولاتانی تری عەرەبیدا لە (میسر- ٢٫٥)، لە (مەغریب – ٣٫٢)، لە (سودان – ٣٫٨)، (توونس – ٢٫٥)، (یەمەن – ٣٫١)، (مۆریتانیا – ٢٫٨)، (لوبنان – ٢٫٤)، (سئودییە –٦٫٥)، (ئیمارات – ١٢ ٪)، (بەحرین – ١٤٫٥)، تێکرای گەشەی سالانەی دانیشتووان. بەڵام چری دانیشتووان لە عێراقدا بەردەوام لە زیاد بووندایە. چری دانیشتووان لە سالی ١٩٤٧ تەنھا ١١ کەس بوو پاشان بەرز بووەوە بۆ ١٤ لە سالی ١٩٥٧ دواتر ١٨ لە سالی ١٩٦٥ پاشان ٢٨ لە سالی ١٩٧٧، ٣٧ لە ١٩٨٨، بەڵام ئەم ڕێژەیە جیاوازی ھەیە لە شوێنێک بۆ شوێنێکی تر.

پێکھاتەی تەمەنی دانیشتووان[دەستکاری]

بە شێوەیەکی گشتی دەتوانین سێ جۆر لە پێکھاتەی تەمەن دیاری بکەین:

  1. ئەوانەی کە تەمەنیان لە ١٥ سال کەمترە؛ ئەوەی یەکەم چینێکی بەکار بەرو مشەخۆرە بەڵام ئەو ڕێژەیە واتا بە مانای کۆمەلگا لە باری لاوی دایە، تێکرای ژمارەکەی لە سالی (١٩٨٧) ٧٫٣٨١٫٤٩٢ کەس بوو واتا ٤٥ ٪ کۆی دانیشتووان ئەمەش ڕێژەیەکی بەرزە.
  2. ئەوانەی کە تەمەنیان لە نێوان ١٥ تا ٦٤ سالە؛ کە گرینگترین چبنەکانی کۆمەلگایە و چینی بەرھەم ھێنە و چینەکانی تر لە ئەستۆ دەگرێت ژمارەی لە سالی (١٩٨٧) ٨٫١٨٠٫٢٦١ کەس بوو واتا ٥٠ ٪ کۆی گشتی دانیشتووان. بەڵام ئەگەر بەراووردی بکەین لەگەل ولاتانی تری جیھان کە لە ھەندێک ولات دەگاتە ٥٦ ٪ تاکو ٦٠ ٪.
  3. ئەوانەی تەمەنیان لە ٦٥ سال بەرەو سەرەوەیە؛ چینی سێیەم وەک چینی یەکەم چینێکی بەکار بەرە ژمارەیەکی زۆری لە ژن و بێوەژن وپیرو پەک کەوتەی تێدایە، کە تێکرای ژمارەکەی لە سالی ١٩٨٧ ٥٤٦٫٦٦٥ کەس بوو واتا ڕێژەکەی ٣٫٣ ٪ ھەمووی دانیشتووانی عێراق بوو، ئەم ڕێژەیەش کەمە ئەگەر بەراوورد بکەین لەگەل ولاتانی تری جیھان.

دابەشبوونی کارگێڕی[دەستکاری]

عێراق دابەش دەبێت بۆ ١٩ ناوچەی کارگێڕی کە بە پارێزگا ناو دەبرێن، چوار لەم شارانە (سلێمانی و ھەولێر و دھۆک و ھەڵەبجە) دەکەونە ھەرێمی کوردستان لە عێراقدا:

پارێزگاکانی عێراق

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ (http://www.maajim.com/dictionary/عراق) من موقع المعاجم (http://www.maajim.com/)، واطلع علیە فی 10 مایو 2016، وجاء رسم الکلمة ھکذا العِرَاق "نسخة مؤرشفة". Retrieved 4 أکتوبر 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  2. ^ رئاسة جمھوریة العراق Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  3. ^ المادة (1): جمھوریة العراق دولة اتحادیة واحدة مستقلة ذات سیادة کاملة، نظام الحکم فیھا جمھوری نیابی (برلمانی) دیمقراطی.
  4. ^ خریطە جنوب آسیا: البلدان وعواصم Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  5. ^ العراق والسعودیة.
  6. ^ منورات ترکیة علی الحدود العراقیة Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  7. ^ "داعش" یسعی لتأسیس دولة علی حدود سوریا والعراق Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  8. ^ جامعة الدول العربیة Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  9. ^ الدول الاعضاء Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  10. ^ الآثار الموجودة فی جزیرة فیلکة Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  11. ^ الآثار السومریة 1 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  12. ^ الآثار السومریة 2 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  13. ^ اتصالات الحضارات القدیمة ببعضھا Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  14. ^ امریکا لا ترید عراقا آمنا وھذا ھو الدلیل: Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  15. ^ "العراق: عدد السکان یتجاوز 40 ملیون نسمة ". 2021-01-12. Retrieved 2021-3-20. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  16. ^ Casey, p.
  17. ^ The World Factbook Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  18. ^ میناء أم قصر المنفذ الخلیجی الوحید للعراق Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  19. ^ السومریون أول من اخترع الکلمات Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  20. ^ Anzovin, item # 1824, p. 69 The first museum known to historians (circa 530 BCE) was that of Ennigaldi-Nanna, the daughter of Nabu-na'id (Nabonidus), the last king to Babylonia.
  21. ^ Casey, p.
  22. ^ Harvey, p. 20 Princess Ennigaldi-Nanna, collected antiques from the southern regions of Mesopotamia, which she stored in a temple at Ur – the first known museum in the world.
  23. ^ Leon, pp. 36–37 ...the first known museum.
  24. ^ "Deadly Iraq war ends with exit of last U.S. troops". 2011-12-18. Retrieved 18 December 2011.
  25. ^ Gordon, Michael (2015-06-10). "In Shift, U.S. Will Send 450 Advisers to Help Iraq Fight ISIS". نیویورک تایمز. Retrieved 23 June 2015.
  26. ^ "الفراغ الدستوری وغیاب السلطة ". Retrieved 2021-11-11.[بەستەری مردوو]
  27. ^ Countries in the world (ranked by 2014 population)(ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٥.
  28. ^ بەختیاری, سەعی. جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. ISBN 978-964-342-431-2.