دەروازە:ئاسیا
ئاسیا گەورەترین و چڕترین کیشوەری جیھانە. ئەم وشکانییە ٨،٦٪ی گشت ڕووبەری زەوینی (یان ٢٩،٩٪ی گشت ڕووبەری وشکانی) داپۆشیوە، و ٦٠ لە سەدی ئاپۆرەی مرۆیی پێکدێنێت. ئاسیا لە نیوەگۆکانی ڕۆژھەڵات و باکووردا ھەڵکەوتووە. ڕووی زەوی کیشوەری ئاسیا ڕوڵەتێکی جیاواز و جۆراوجۆری لێ دەردەکەوێت ئەمەش دەگەڕێتەوە بە فراوانی ڕووبەرەکەی لەلایەک وە مێژووی جیلۆجی کۆن لەلایەکی ترەوە، گرێی چیای بنچینەیی لێ دەردەکەوێت، چەند زنجیرە چیایەکی لێ جیادەبێتەوە، ھەرچەندە ئەو گەروانەی دەکەونە نێوان ئەم چیایانەوە لەگەڵ ئەوەی فراوانیان لە چەند کیلۆمەترێک تێناپەڕێت بەڵام لەگەڵ شاخەکان دا بوونەتە ھۆی دابڕانی دەشتەکانی ناوەوە لەیەکتر، وە بەرزاییەکانی جۆراوجۆرن وەکو زنجیرە چیایە چەماوەییەکان و کێوو پارچە تاوێری کۆن وەکو نیمچە دوورگەی عەرەبی و بانی (دکن) و پارچەکانی تر لە سیبریا (باکووری ئاسیا). (زیاتر…) |
![]()
چیای ئێڤەرست لە زنجیرە چیای ھیمالایا لەسەر سنووری تەببەت و نیپاڵ . بەبەرزترین چیای جیھان دادەنرێت ، لوتکە بەرزەکەی کە بەبەفر داپۆشراوە ، بە ٩کم لەسەر ئاستی رووی دەریا مەزەندەکراوە . لەڕاپۆرتی تایبەتی نێردراوی بەریتانیدا ، کە لەسەرەتاکانی سەدەی نۆزدەدا ڕووپێوی ئەو چیایەیان کردووە ، بەرزییەکەی بە(٨٨٤٨)م تۆمارکراوە . بەڵام خەمڵاندنی ناڕەسمی واباوە سکە بەرزی چیایەکە (٨٨٨٢)مەترە . ئەم چیایە بەناوی جورج ئیڤرست (١٧٩٠-١٨٦٦)ز ، ناونراوە . کە بەڕێوەبەری گشتی ڕووپێوان بووە لە ھندستان . خەڵکی تبت ئەو کێوە بە (شومولونجما)و خەڵکی نیپاڵ یش بە(ساچارماپا) ناوی دەبەن . ئەم چیایە لە ڕووی جیۆلوجیەوە چیایەکی نوێیەو زۆر بەتەمەن نیە ، لە چینەکانی بەردی جیڕی پێکدێت . کە ئێستاش بەردەوام بە ھۆی جوڵانی ژێرەوەی بارستەی زەوی بە ھێواشی بەرەوسەرو پاڵدەنرێ .
تۆکیۆ (بە ژاپۆنی:東京؛ شێوەی خوێندەوەی "تۆکیۆ" واتە پایتەختی ڕۆژھەڵات)؛ بە ناوی فەرمی گەورە شاری تۆکیۆ (بە ژاپۆنی:東京都؛ شێوەی خوێندنەوەی "تۆکیۆ-تۆ") پایتەختی وڵاتی ژاپۆنە و یەکێک لە ٤٧ پارێزگاکەی ژاپۆنە، دەکەوێتە دیوی ڕۆژھەڵاتی یەکێک لە گەورەترین چوار دوورگە وشکانیەکەی خاکی ژاپۆن کە ناوی دوورگەی ھۆنشووە، وە دیوی ڕۆژئاوای کەنداوی تۆکیۆ و نزیک ڕووباری سومیدا، لە ساڵی (١٨٦٨ز)ەوە پایتەختی ژاپۆنە و لە ڕۆژگاری ئەمڕۆشدا بۆتە ناوەندێکی ڕامیاری و ئابووری و کلتوری ئەو وڵاتە. ڕووبەری پارێزگاکە ٦٠٠کلم²، حکوومەتی خۆجێیی پارێزگاکە شارەکەی دابەش کردووە بەسەر ٢٣ ناوچەوە یاخود گەڕەکەوە (بە ژاپۆنی: 区؛ شێوەی خوێندنەوەی "کوو") کە ئەمانیش دابەش دەبن بەسەر ٣٩ شارەوانی و دوو دوورگەی بچووک کە دەکەونە ڕۆژئاوای پارێزگاکە، ژمارەی دانیشتووانی گەورەترین ناوچەی پارێزگاکە ٨ ملیۆن کەسە وە بەھەموو ناوچەکان و دوو دوورگەکەیشی ژمارەی دانیشتووانەکەیان دەگاتە زیاتر لە ١٣ ملیۆن کەس. |
شاروخ خان (بە ئینگلیزی: Shahrukh Khan ، بە ھیندی: शाहरुख़ ख़ान) ئەکتەر و دەرھێنەر و پێشکەشکاری تەلەفیزیۆنیە لە ھیندستان. بە (پادشای بۆلیوود) ناسراوە. خان تا ئێستا بەشداری زیاتر لە (٧٠) فیلمدا کردووە.. ویکیپێدیای ئینگلیزی. خان لە ساڵانی (٨٠)کاندا دەستی کرد بە کاری ھونەری و سەرەتا بە شانۆ و درامای تەلەفزیۆنی دەستیپێکرد. یەکەم فیلمی لە ساڵی ١٩٩٢ بە ناوی (دیوانا - Deewana) بڵاو کردەوە. لە دوای ئەم فلیمەوە بە یەکێک لە ئەکتەرە ھەرە بە ناوبانگەکانی وڵاتی ھیندستان ناوبانگی دەکرد بەھۆی لێھاتووی و جوانی نمایش کردنی لە فیلمەکانیدا. ھەروەھا خان بە یەکێک لە ھەرە ئەکتەرە گەورە و بە ناوبانگەکانی جیھان ئەژمار دەکرێت ، بە زیاتر لە ملیارێک ھەوادارەو و ھاندەرەوە لە جیھاندا. لە ساڵی ٢٠٠٨ دا (نیوس ویک) بە یەکێک لە (٥٠) کەسی زۆر بە توانای جیھان ھەڵیبژارد.
تاج مەحەل کۆشکێکی گەورەیە لەشای ئاگرای ولایەتی ئوتار پرادێشی ھیندستان کە لە سەردەمی ئیمپراتۆری مەغۆلی ھینددا بە دەستی شا جەھان لە یادی خێزانی سێیەمیدا بینا کراوە. |
|
|
|
|