دی فاکتۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دی فاکتۆ (بەئینگلیزی و لاتینی: De facto، بە عەرەبی: حكم الأمر الواقع) دەربڕینێکی لاتینییە بەواتای "پەیوەندیدار بە ڕاستەقینە" ـوە دێت. لەیاسادا، زۆربەی جاران بەواتای "بەکرداریی بەڵام بەبێ ئاماژەکاریی یاسایی" یان "بەکرداریی یان لەڕاستیدا، بەڵام بەفەرمیی دانەمەزراوە" ـدێت. بەشێوەیەکی باو، وەک پێچەوانەیەک بۆ دەستەواژەی دێ جۆری دێت ( کەمانای "پەیوەندیدار "بەیاسا"ـوە دێت).[١] پێناسەیەکی تر بۆ دی فاکتۆ بریتییە لەوەی کە شتێک لەسەر زەمینی ڕاستەقینەیی جێبەجێ بکرێت بەڵام مەرج نییە بە یاسایەکی هەنووکەیی باسی لێوەکرابێت یان بەڕێوە ببرێت[٢].نموونەی ئەمەش بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستان بوو لەلایەن پارتە کوردییەکانەوە لەناوچەیەکی ئۆتۆنۆمیدا لەدوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ی کوردان کە لەسەر زەمینی ڕاستەقینەیی ئەو کارە جێ بەجێ دەکرا بەڵام هەرگیز نە دەستووری عێراقیی نە هیچ یاسایەک لەو کاتەدا باسی لەوە نەکردبوو و ئەو کارە لەچوارچێوەی هیچ یاسایەکدا جێ بەجێ نەدەکرا.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/De_facto ٣ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ https://ar.wikipedia.org/wiki/%D8%AD%D9%83%D9%85_%D8%A7%D9%84%D8%A3%D9%85%D8%B1_%D8%A7%D9%84%D9%88%D8%A7%D9%82%D8%B9 ٢٥ی ئایاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.