ئابوور
| ئابوور | |
|---|---|
| لقی | social system |
| لێکۆڵینەوە لەلایەن | ئابوورناسی، economic anthropology |
| ھاشتاگ | economy |
| جوگرافیای ئەم بابەتە | economic geography |
| جێبەجێکار | ئابووریناس |
ئابوور یا ئابووری (بە ئینگلیزی: Economy) بریتییە لە بەرھەمھێنان، بەشینەوە یان گۆڕێنەوە و، بەکاربردنی شمەک و ڕاژە لە ناوچەیەکی جوگرافی.[١] لەم پێناسەیەدا، شمەک و ڕاژە ڕادەدارن و، ئەو کارانەی کە لەسەریان دەکرێت (بەرھەمھێنان، بەشێنەوە، گۆڕێنەوە و، بەکاربردن) لەلایەن بریکارانی جیاجیاوە دەکرێن. بریکار دەتوانێت تاکەکەس بێت، ڕێکخراوە بێت، کاسبییەکی تایبەت بێت، یا تەنانەت حکوومەت بێت. ئابووری وڵاتان زور جار لە دوو کەرتی گشتی و کەرتی خۆوەندی پێکدێت
لە ڕابردوو، وا دەزانرا کە تەنیا سەرچاوەگەلی سروشتی، کار و سەرمایە سنووری ئابوور دیاری دەکەن. لە وەھا ڕوانگەیەک تەکنۆلۆژیا (کە دەتوانێت پرۆسەکان ئۆتۆماتیک و خێراتر بکاتەوە و، ئەو بڕە پارەیە کە بۆ بەڕێوەبردنی کارەکان خەرج دەکرێت داشکێنێت) و نوێکاری (بەرھەمگەلی نوێ، بازاڕگەلی نوێ) لەبەرچاو نەگیرابوون.
ئابووری ھەر ناوچەیەک ئاکامی کۆمەڵێک پێواژۆیە و بەستراوەتەوە بە چاند، مێژوو، پەروەردە، گەشەی تەکنۆلۆژیایی، ڕێکخراویی کۆمەڵایەتی، پێکھاتەی سیاسی و، سیستەمی یاساییی ناوچەکەوە، ھەروەھا جوگرافیا، سەرچاوە سروشتییەکان و، ژینگەناسیش لە ھۆکارگەلی سەرەکین. کۆی ئەم ھۆکارانە پێکھێنەری ئەو بەستێن و ھەلومەرجەن کە ئابوور تێیدا کار دەکات.
وشەڕەتناسی
[دەستکاری]چەند تێبینییەک لەسەر ڕەگ و ڕیشەی وشەی ئابوور ھەیە. ویکیفەرھەنگ پێی وایە ئابوور لە «عبور»ی عەرەبی کەوتووەتەوە.[٢] عەلی نانەوازادە دەڵێت لەوانەیە ئابوور و «ئاپوریشن»ی پاڵەوی بە مانای بەرھەم و داھات ھاوڕیشە بن.[٣] ئابۆری=ئا+بۆری a+borî ئابووری بەواتای کەرستە و پێویستی بووراندن (ی ژیان) دێت.
خوێندنەکان
[دەستکاری]خوێندنی ئابووری بە نزیکەیی دابەش دەبێت بۆ سەر ماکرۆئابووری و مایکرۆئابووری.[٤] ئەمڕۆ، مەودای بوارەکانی خوێندن کە لە ئابووری دەکۆڵنەوە لە دەوری زانستی کۆمەڵایەتیی ئابووریدا دەخولێنەوە،[٥][٦] بەڵام ڕەنگە کۆمەڵناسی،[٧] مێژوو،[٨] مرۆڤناسی،[٩] و جوگرافیاش بگرێتەوە.[١٠] بوارە پراکتیکییەکان کە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە چالاکییەکانی مرۆڤەوە ھەیە و بە گشتی لە خۆگرتەی بەرھەمھێنان، دابەشکردن، ئاڵوگۆڕ، و بەکارھێنانی کاڵا و خزمەتگوزارییەکانن، بریتین لە بازرگانی،[١١] ئەندازیاری،[١٢] حکوومەت،[١٣] و چاودێریی تەندروستی.[١٤] ماکرۆئابووری لەسەر ئاستی ناوچەیی و نیشتمانی لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت، و شیکارییە باوەکان بریتین لە داھات و بەرھەمھێنان، پارە، نرخەکان، دامەزراندن، بازرگانیی نێونەتەوەیی، و بابەتەکانی تر.[١٥]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Businessdictionary - ئابوور چییە؟». لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ abor لە ویکیفەرھەنگدا
- ↑ فەرھەنگی ھەرمان، بەرگی یەکەم، لاپەڕەی ٣٧.
- ↑ Varian، Hal R. (١٩٨٧). «Microeconomics». The New Palgrave Dictionary of Economics. Palgrave Macmillan. لاپەڕە ١–٥. doi:١٠.١٠٥٧/٩٧٨-١-٣٤٩-٩٥١٢١-٥_١٢١٢-١. ژپنک ٩٧٨-١٣٤٩٩٥١٢١٥.
- ↑ Krugman، Paul؛ Wells، Robin (٢٠١٢). Economics (چاپی 3rd). Worth Publishers. لاپەڕە ٢. ژپنک ٩٧٨-١٤٦٤١٢٨٧٣٨.
- ↑ Backhouse، Roger (٢٠٠٢). The Penguin history of economics. London: Penguin Books. ژپنک ٠١٤٠٢٦٠٤٢٠. OCLC ٥٩٤٧٥٥٨١.
The boundaries of what constitutes economics are further blurred by the fact that economic issues are analysed not only by 'economists' but also by historians, geographers, ecologists, management scientists, and engineers.
- ↑ Swedberg، Richard (٢٠٠٣). «The Classics in Economic Sociology» (PDF). Principles of Economic Sociology. Princeton University Press. لاپەڕە ١–٣١. ژپنک ٩٧٨-١٤٠٠٨٢٩٣٧٨. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ Blum، Matthias؛ Colvin، Christopher L. (٢٠١٨). Blum، Matthias؛ Colvin، Christopher L. (eds.). Introduction, or Why We Started This Project. Palgrave Studies in Economic History (بە ئینگلیزی). Springer International Publishing. لاپەڕە ١–١٠. doi:١٠.١٠٠٧/٩٧٨-٣-٣١٩-٩٦٥٦٨-٠_١. ژپنک ٩٧٨-٣٣١٩٩٦٥٦٨٠.
- ↑ Chibnik، Michael (٢٠١١). Anthropology, Economics, and Choice. Austin: University of Texas Press. ژپنک ٩٧٨-٠٢٩٢٧٣٥٣٥٤. OCLC ٧٧٣٠٣٦٧٠٥.
- ↑ Clark، Gordon L.؛ Feldman، Maryann P.؛ Gertler، Meric S.؛ Williams، Kate (١٠ی تەممووزی ٢٠٠٣). The Oxford Handbook of Economic Geography (بە ئینگلیزی). Oxford University Press. ژپنک ٩٧٨-٠١٩٩٢٥٠٨٣٧. لە ١ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە – لەڕێگەی Google Books.
- ↑ Dielman، Terry E. (٢٠٠١). Applied regression analysis for business and economics. Duxbury/Thomson Learning. ژپنک ٠٥٣٤٣٧٩٥٥٩. OCLC ٤٤١١٨٠٢٧.
- ↑ Dharmaraj، E. (٢٠١٠). Engineering Economics. Mumbai: Himalaya Publishing House. ژپنک ٩٧٨-٩٣٥٠٤٣٢٤٧١. OCLC ١٠٥٨٣٤١٢٧٢.
- ↑ King، David (٢٠١٨). Fiscal Tiers: the economics of multi-level government. Routledge. ژپنک ٩٧٨-١١٣٨٦٤٨١٣٥. OCLC ١٠٢٠٤٤٠٨٨١.
- ↑ Tarricone، Rosanna (٢٠٠٦). «Cost-of-illness analysis». Health Policy (بە ئینگلیزی). ٧٧ (1): ٥١–٦٣. doi:١٠.١٠١٦/j.healthpol.٢٠٠٥.٠٧.٠١٦. PMID ١٦١٣٩٩٢٥.
- ↑ «Jordan, the Geographic and Economic Potential». The Economic Development of Jordan (RLE Economy of Middle East). Routledge. ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤. لاپەڕە ٨٤–١١٤. doi:١٠.٤٣٢٤/٩٧٨١٣١٥٧٤٥١٦٩-١٤ (ناچالاک July 12, 2025). ژپنک ٩٧٨-١٣١٥٧٤٥١٦٩. لە ١ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: DOI inactive as of تەممووز 2025 (بەستەر)
- دەروازەی ئابووری
- دەروازەی کۆمەڵگا
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی وڵاتەکان
- دەروازەی کۆمپانیا
- دەروازەی تەکنۆلۆژیا
- دەروازەی سیاسەت
| ئەم کۆمپانیا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم مێژوو وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم تەکنۆلۆژیا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |