بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیمپراتۆریەتیی مەغۆل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فراوانبوونی ئیمپراتۆریەتی مۆنگۆل

ئیمپراتۆریەتیی مەغۆل یان ئیمپراتۆریەتیی مۆنگۆل (بە ئینگلیزی: mongol empire)یەکێکە لە ئیمپراتۆرییەکان کە لە ناوەڕاستی ئاسیاوە لە سەدەکانی ١٢ و ١٣ فەرمانڕەوایەتیی دەکرد کردوە. ئەو ئیمپراتۆرییەتە بە فەرمانڕەوایەتیی کردنی ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا بۆ دەریای ژاپۆن و بەشێکی زۆری سیبیریا و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و نیمچەدوورگەی ھیندستان و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە گەورەترین ئیمپراتۆرییەتیی مێژووی جیھان، لە لووتکەی دەسەڵاتیدا فەرمانڕەوایەتیی ٣٣٫٠٠٠٫٠٠٠ کم٢ کردووە کە دەکاتە ٢٢٪ی کۆی گشتی ڕووبەری جیھان، لەگەڵ کۆی گشتی ١٠٠ ملیۆن کەس.[١][٢]

دامەزرێنەر و خانی یەکەم جەنگیز خان کە ساڵی ١٢٠٢ ھاوکات لەگەڵ یەکخستنی خێڵە تورک و مۆنگۆل لە ناوەراستی ئاسیا و بە تایبەتی مەنگۆلیای ئێستا ئەم ئێمپراتۆراتۆرییەشی دامەزراند.

ناوی سەرکردەکانی مەغۆل

[دەستکاری]

ئەمەش ناو و ماوەی فەرمانڕەوایەتیی خاگانە مەزنەکانی مەغۆلەکانە:

- چەنگیز خان: ١٢٠٢ - ١٢٢٧

- ئۆگدای خان: ١٢٢٩ - ١٢٤١

- گیووک خان: ١٢٤٦ - ١٢٤٨

- مۆنگکۆ خان: ١٢٥١ - ١٢٥١

- کوبلای خان: ١٢٦٠ - ١٢٩٤

- تووغان تەیموور خان: ١٣٣٣ - ١٣٧٠

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Charles Philip Issawi-Cross-cultural encounters and conflicts, p.24
  2. http://www.eeb.uconn.edu/people/turchin/PDF/Latitude.pdf ٢٧ی ئایاری ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.