شێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شێی ھەوا (بە ئینگلیزی: Humidity) یان ڕادەی شێ بە گشتی دوو جۆرە: شێداری ڕەھایی و شێداری ڕێژەیی؛ شێداری ڕەھا بریتییە لە کەڵەماوی ئاو بە کیلۆگرام یان گرام کە لە ھەر یەک لە قەبارەی ھەوادا بەردەستە. ئەو ڕێژەیەی کە بۆ بۆشایی ئاو پێویستە بۆ ئەوەی قەبارەیەکی دیاریکراوی ھەوای پێ بچەسپێنێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای ھەوادا، توانای خەزنکردنی ھەڵمی ئاو بۆ ھەر یەک قەبارەیەک زیاتر دەبێت. شێی ڕێژەیی بریتییە لە بڕی ئەو شێیەی کە لە قەبارەی ھەوادا لەگەڵ پلەی گەرمی دیاریکراوی ھەوادا خۆی دەگونجێنێت. ھەوای بێ ھەڵم (بێ شێ) پێی دەوترێت ھەوای وشک. ھیچ جۆرە ھەوایەک لە کەش و ھەوادا نییە کە بڕێک شێی نەبێت، تەنانەت لە کەش و ھەوای سەر بیابانەکان و ھێڵی بەرزەکانی ئاسمانیش بڕە شێیەک ھەر ھەیە. ڕووی زەریاکان و ئاوی ڕووکەش و خاکە سەرسەوزەکان سەرچاوەی شێداری ھەوان کە ئەوانیش لە ئاکامی ھەور و باران دەستیان کەوتووە. بەرزترین بڕی ئاو لە ھەوادا ٣–٤٪ ە.[١]

ئاستی ھەڵمژراوی ئاو لە کەش و ھەوادا ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە ھاوسەنگ ڕاگرتنی پلەی گەرمی کەش و ھەوای زەوی. لەبەر ئەوەی ئاو شەپۆلە تیشکییە درێژەکانی خۆر دەشکێنێتەوە-. بۆیە ئەگەر ڕێژەی ئاو لە کەش و ھەوادا کەم بێت پلەی گەرما زۆر بەرز دەبێت.

نمە پێو

نزیکەی ٥٤٠ کالۆری پێویستە بۆ گۆڕینی یەک گرام ئاو بۆ ئاوی ھەڵمژراو (چەسپاو بە ھەوادا)، ئەم بڕە وزەش لە گەرمای خۆر چنگ دەکەوێت. لەبەر ئەوە، کردارەکە وەک سووڕێک وایە لە نێوان گۆڕانکارییەکانی ئاو لەھەوادا. ھەر کە ھەوا گەرمتر بێت، دەتوانرێت ھەڵمی ئاو زیاتر لە ھەوادا ھەڵبگیرێت، بەڵام ھەرچۆنێک بێت کۆگای ئاو لە ھەوادا سنووردارە.[٢] ئەوە کاتێک دێت کە ھەڵمی ئاو دەچێتە ناو ھەواوە، وەک تەنکێکی باش لە ئاو دەردەکەوێت. لەم حاڵەتەدا دەوترێت کە ھەوا بە ھەڵماوی ئاوەوە گەرمکراوە.[٣]

گۆڕانکارییەکانی ھەوای شێدار[دەستکاری]

شێداری ڕەھا[دەستکاری]

بڕی ھەوای ئاو بۆ ھەر یەک لە قەبارەی ھەوا پێی دەوترێت ڕەگەزی ڕەھا یان ڕەگەزی شێ. یەکەکەی گرامە بۆ ھەر مەترێکی سێجا یان میلیگرام بۆ ھەر لیترێک.

بە گشتی ئێمە ھەوای وشک بە گازی تەواو دەزانین و یاسای گشتی گازە پڕەکان pv = RT بەکاردێنین. ژمارەی یەک مەتر سێجای ھەوا ١٢٩٣ گرام و چڕی ئاوەکە ٦٢٫٠ دادەنێین لە ھاوکێشەکەدا.

شێی تێر[دەستکاری]

ئەگەر زۆرترین بڕی کەشاوی ئاو لە پلەی گەرمییەکی بەردەوامدا بچێتە ناو ھەواوە، ئەوە دەوترێت کە ھەوا لەم پلەی گەرمایەدا بە ھەڵماوی ئاوەوە چەسپاوە و شێداریییەکی تێری ھەیە: فشار یان ئیستیاسیتی کەشاوی ئاو لەم حاڵەتەدا پێیدەوترێت پاڵەپەستۆی ئاو.

شێی ڕێژەیی[دەستکاری]

شێی ڕێژەیی پێی دەوترێت ڕێژەی شێی ڕەھا لە پلەی گەرمی T بۆ شێی سروشتی لە ھەمان پلەی گەرمادا. بە واتایەکی تر، ڕێژەی ھەڵماوی ئاو لە قەبارەیەکی دیاریکراوی ھەوادا لە پلەی گەرمی Tدا بۆ زۆرترین کێشی کەشاوی ئاو بەرز بووبێتەوە.

پاڵەپەستۆی ئاو[دەستکاری]

کەش و ھەوا تێکەڵە لە گازەکان، ھەریەکەیان فشارێکی ڕێژەییان ھەیە. پاڵەپەستۆی ھەوا لە ھەر خاڵێکدا یەکسانە بە کۆی فشارە لاوەکییەکان کە لەلایەن ھەر گازێک جێبەجێ دەکرێت کە لەناو پێکھاتەی ھەوایەکە ھەیە، لەوانە بڕی ئاو. بڕی ھەڵمژراوی ئاو لە ھەوادا دەگۆڕێت لەگەڵ شوێن و کات. کاتێک فشاری بەرزی ڕووکەشی ئاو (یان زەوی) لە کاتێکی دیاریکراودا و لە پلەی گەرمایەکی دیاریکراودا، پەستانی بەشێک لە ھەڵماوی ئاو لەو کاتەدا و پلەی گەرما پێی دەوترێت پەستانی سەرتاپایی.[٤]

ئەگەر ھەوا گەرمتر بێت ئەوا گەردیلەکانی زیاتر لێک دەکشێن بەمەش بواری ھەڵگرتنی ئاو زیاتر دەبێت ئەوکاتیش کەش و ھەوای سەرەوەی ڕووکەشی ئاو (زەوی) شێداری تێر دەبێت، بۆیە پاڵەپەستۆی بەشەیی کەشاوی ئاوەکە پشت بە پلەی گەرما دەبەستێت و لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمادا.

  • شێی ڕەھا شێێکی چڕە کە وەک دڵۆپە لەسەر تەنێک و ڕووکەشی جیاواز دەبینرێت. لە شەوانی ساف و ھێمندا، زەوی بە خێرایی لە ڕێگەی تیشکەوە سارد دەبێت، لە ئەنجامدا پلەی نزمتری تیشکدان لە ھەوای نزیک ڕوودەدات. پاشان ئەو ھەوایەی دەوروبەرەی کە سارد دەبێتەوە بە پەیوەندی لەگەڵ زەوی سارد دەبێتەوە.[٥]

دڵۆپی شەونم[دەستکاری]

ھەرکاتێک تێکەڵەیەک لە ھەوای ھەڵم سارد دەبێت لەگەڵ ڕەگەزی ڕەھای بەردەوام، شێی ڕێژەیی دەگاتە ١٠٠٪ و لەم ڕادەیەی دیاریکراوی شێداریدا بە پلەی یەکی دیاریکراوی شێدار دەبێت. پلەی گەرمایەک کە ١٠٠٪ ڕێژەیی شێی بێت پێی دەوترێت خاڵێکی شێدار. (W)(شەونم) دروست دەبێت کاتێک کە چڕبوونەوە لەژێر پلەی گەرمی خاڵی بەستنەوە ڕوودەدات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "WeatherQuestions.com: What is water vapor?". weatherstreet.com. Retrieved 2021-08-15.
  2. ^ "Bad Clouds FAQ". personal.ems.psu.edu. Retrieved 2021-08-15.
  3. ^ "Water Vapor Myths: A Brief Tutorial". www2.atmos.umd.edu. Retrieved 2021-08-15.
  4. ^ Lide, David R. (2004). CRC handbook of chemistry and physics: a ready-reference book of chemical and physical data. Internet Archive. Boca Raton: CRC Press. ISBN 978-0-8493-0485-9.
  5. ^ "NOAA – Air Resources Laboratory – FAQ – What is atmospheric humidity and how is it measured?". web.archive.org. 2017-10-18. Retrieved 2021-08-15.