ھیندستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

پۆتانەکان: ٢١°N ٧٨°E / ٢١°N ٧٨°E / 21; 78

India
کۆماری ھیندستان
سروود: 
پایتەخت نیودلھی
٢٨°٣٦.٨′N ٧٧°١٢.٥′E / ٢٨.٦١٣٣°N ٧٧.٢٠٨٣°E / 28.6133; 77.2083
گەورەترین مومبای
زمانە فەرمییەکان ھیندی، ئینگلیزی
دەوڵەت
 -  سەرۆک کۆماری ھیندستان پراتیبا پاتیل
 -  جێگری سەرۆک کۆمار موحەممەد حەمید ئەنساری
دراو ڕووپیەی ھیندی (INR)
ناوچەی کاتی کاتی ستانداردی ھیندی (UTC+٠٥:٣٠)
لایەنی لێخوڕین چەپ
پاوانی ئینتەرنێت ‪.in

ھیندستان یان ھندستان یان ھیند (بە ئینگلیزی: India) وڵاتێکی ڕووبەر گەورەیە بەجۆرێ حەوتەمین وڵاتی گەورەی جیھان لەڕووی ڕووبەرەوە وە وڵاتەکە دەکەوێتە باشووری کیشوەری ئاسیا کە بە شێوەی کۆماری فیدراڵی بەڕێوە دەبرێت. پایتەختەکەی شاری دێھلی نۆیە و دراوەکەی ڕووپیەی ھیندییە ھەروەھا ڕێژەیەکی زۆری خەڵکی تیایە ھەروەھا ساڵانە ڕێژەیەکی زۆر برنج بەرھەم دێنێت. بەپێی ساڵی ٢٠١١ ژمارەی دانیشتووانی ھیند نزیکەی ١٫٢ ملیاری کەس بووە ئەوەش دووەم گەورەترین وڵاتە لەڕووی زۆرترین ڕێژەی دانیشتووان. ناوی ھیندستان لەوشەیەکی یۆنانییەوە ھاتووە ئەویش وشەی ھیندووسە (Indus) کە بەمانای ئەو کەسانەدێت کە لەنزیک ڕووباری سیند دەژین. ھیندستان بەوڵاتێکی فرە زمان و ئایین و چاند دەناسرێتەوە.

هێمایە فەرمیە نەتەوەییەکانی هیند[دەستکاری]

هێمایە فەرمییە نەتەوەییەکانی هیند
ئاژەڵی نەتەوەیی 2005-bandipur-tusker.jpg
باڵندەی نەتەوەیی Pavo muticus (Tierpark Berlin) - 1017-899-(118).jpg
درەختی نەتەوەیی Banyan tree on the banks of Khadakwasla Dam.jpg
گوڵی نەتەوەیی Sacred lotus Nelumbo nucifera.jpg
شوێنەواری ئاژەڵی نەتەوەیی Panthera tigris.jpg
National aquatic marine mammal PlatanistaHardwicke.jpg
جانەوەری نەتەوەیی King-Cobra.jpg
شوێنەواری مامالی نەتەوەیی Hanuman Langur.jpg
میوەی نەتەوەیی An Unripe Mango Of Ratnagiri (India).JPG
پەرستگای نەتەوەیی New Delhi Temple.jpg
ڕووباری نەتەوەیی River Ganges.JPG
چیای نەتەوەیی Nanda Devi 2006.JPG

جوگرافیا[دەستکاری]

نیمچە دورگەی ھندستان دەکەوێتە باشووری ئاسیا و لەسێ لاوە بە ئاو دەورەدراوە و حەوت وڵاتی دراوسێی ھەیە، دراوسێکانی ھندستان: لە خۆرئاواوە پاکستان لە باکووری خۆرھەڵاتەوە بەنگلادش و نیپاڵ و بۆتان لە باکوورەوە چین لە باشوورەوە سنووری ئاویی ھاوبەشی لە گەڵ سریلانکا ھەیە.

زنجیرە چیای هیمالایا نیمچە دورگەی هیندی لە بانی تبت جیا دەكاتەوە

دانیشتووان[دەستکاری]

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی ھیندستان ١,٢٦٧,٤٠١,٨٤٩ کەس بووە کە دەکاتە ١٧.٥٠ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٢٦.٦ ساڵە. ھەروەھا ٣٢ لەسەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.[١] لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە ھندستان دووەم وڵاتی جیھانە و بە گەورەترین وڵاتی دیموکراسی جیھان ناسراوە. لە ناو خۆی وڵات بەردەوامبوونی تێکھەڵچوون و ئاڵۆزی لە نێوان لایەنە ئەتنی و ئایینیەکاندا گورزی کاریگەری لە ژیانی سیاسی وەشاندووە و ھەندێک جار ئەم ڕووداوانە، دیموکراسی و عەلمانیەتی وڵاتی ڕووبەڕووی مەترسی گەورە دەکەنەوە.

مێژوو[دەستکاری]

دوای زیاتر لە سەدەیەک داگیرکردن لەلایەن بەریتانیا و دەیان ساڵ لە ئابووریەکی داخراو، خەریکە ھیندستان دەبێتە زلھێزێکی جیھان. لە ساڵی ١٩٤٧ سەربەخۆیی لە بەریتانیا ڕاگەیاند و ھەر لەو ساڵەدا پاکستانی لێ جیابۆوە، ئەم جیابوونەوەیە بووە ھەوێنی ئاڵۆزی و پێکدادانەکانی ساڵانی دواتر لە ناوچەکەدا لەوانە سێ شەڕی گەورە لەگەڵ پاکستان بە ھۆی ھەرێمی کشمیرەوە. لە ساڵی ٢٠٠٤ خولێکی نوێی دانوسان لە نێوان ھەردوولا دەستی پێکردوە. لە گەڵ ئەوەشدا کە ناوبەناو ھەندێک کردەوەی توندوتیژی و تەقینەوە باڵ دەکێشن بەسەر ئەم دانوستانەدا، زۆرجار کاربەدەستە ھندییەکان دەست و پێوەندەکانی پاکستان بە ئەنجامدانی ئەم کردەوانە تۆمەتبار دەکەن، بەڵام ھەردوولا بەردەوام ھەوڵی ڕەواندنەوەی ئەم گرژیانە دەدەن. لە ساڵی ١٩٨٤ ئەندێراغاندی سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی ھیندستان لەلایەن پاسەوانانی خۆیەوە کە لە سیکە توندرەوەکان بوون، تیرۆر کرا. ھۆکاری ئەم کردەوەیە فەرمانێکی سەرۆک وەزیران بو بە سوپا تاکو میلیشیا سیکەکان لە پەرستگای ئاڵتونیی لە شاری ئامریسار دەربکەن. لە ساڵی ١٩٩٢ تێکدانی مزگەوتی بابری لەلایەن ھندیە توندڕەوەکان، شەڕو تێکھەڵچوونی موسوڵمان و ھیندۆسییەکانی لێکەوتەوە. دوای سەربەخۆیی ھندستان، جەواھر لەعل نەھرۆ یەکەم سەرۆک وەزیرانی دوای دامەزراندنی کۆمارێکی سۆشیالست بوو. جەواھر لەعل نەھرۆ لەم پێناوەدا پەرەی بە ژێرخانی ئابووری وڵاتدا و بەشێک لەم سیاسەتانە لە قۆناغەکانی دوایی بوونە بارێکی قورس لەسەر بوجەی ئەو وڵاتە. لە کۆتایی ھەشتاکان ھندستان دەرگاکانی خۆی بەرەو دونیای دەرەوە واڵا کرد. چاکسازی ئابووری و خستنەگەڕی سەرمایەی دەرەکی لە لایەن حکومەتەوە ھاندرا. ئێستا زۆربەی وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیھان لە ڕووی ئابووری و سیاسیەوە خوازیاری ئەوەن پەیوەندی پتەویان لەگەڵ ھندستان ھەبێت، تەنانەت چین کە سەردەمێک دوژمنی ھندستان بوو پەرەی بە پەیوەندیەکانی خۆی داوە لەگەڵ ئەم وڵاتەدا.

حکوومەت[دەستکاری]

دابەشبوونی میری لەو وڵاتە بەسێ داموودەزگا بەستراوەتەوە کە ناوەندی یاسادانان بریتییە لە پەرلەمان وە ناوەندی جێبەجێکردن حکوومەتە وە ناوەندی سێیەم دادگایە.

پەرلەمانی ھیندستان دەکەوێتە نیو دەلھی پایتەختی وڵاتەکە وە بەسەر دوو دەستە دابەشکراوە کە دەستەی یەکەمیان دەستەیەکی باڵایە پێێ دەڵێن (Rajya Sabha) وە دەستەی دووەم لەوی دییان نزمترە بەناوی (Lok Sabha) کە بە ماڵی خەڵک ناسراوە. دەستەی Rajya Sabha لە ٢٥٠ ئەندام پێکدێت وە دەستەی Lok Sabha لە ٥٥٢ ئەندام پێکدێت.

دەستەی سەرۆکایەتی حکوومەت لە سەرۆک و جێگری سەرۆک و سەرۆکوەزیران پێکدێت لەگەڵ وەزیرەکانی حکوومەت. پێنج ساڵ جارێک ھەڵبژاردن بۆ سەرۆک وڵاتەکە دەکرێت. سەرۆک دەتوانێت سەرۆکوەزیران ھەڵبژێرێت کە ئەوییان زۆرترین دەسەڵاتی ھەیە. لەوەتەی ١٦ی ئایاری ٢٠١٤ەوە نارێندا مۆدی لە پلەی سەرۆکوەزیرانی ھیندستانە.

ئابووری[دەستکاری]

ھیندستان یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین گەشەی ئابووری تێدا ڕوودەدات کە ئابووری ئەو وڵاتە سێیەم وڵاتە لەم بوارە کە تەنیا بەرھەمی ناوخۆی ئەو وڵاتە بە ٤٧٩٨ میلیارد دۆلار دەخەملێنرێت. ئابووری وڵاتەکە بەندە بە کشتووکاڵ، کارخانە، کارەبا، ئەلیکتڕۆنی، بەرھەمھێنانی خۆراک، نەوت، ماددە کیماییەکان.

تاج مەحەل یەکێ لە شوێنەگرنگەکانی هیند کە سەرچاوەیەکی ئابووری زۆری هەیە لەڕووی گەشتیاریەوە بۆ هیندستان یەکێکیشە لەشوێنەوارەکانی ڕێکخراوی یونیسکۆ

زمان[دەستکاری]

ھیند بەوڵاتێکی فرە زمان ناسراوە کە ٢٣ زمانی فەرمی و دانپێنراو ھەیە لەو زمانە، بەڵام زمانی ھیندی لەپاڵ زمانی ئینگلیزی بەزمانی سەرەکی و فەرمی وڵاتەکە دادەنرێت وە زمانی ھیندی زۆرترین قسەکەری ھەیە. جگە لەھیندی زمانی ئاسامی، زمانی بەنگالی، زمانی بۆدۆ، زمانی دوگری، زمانی گوجەراتی و زمانی کننادی، زمانی کەشمیری، زمانی ئوردوو. زمانی تێلووگوو، زمانی تامیلی و چەندەها زمانی دیش لە هیندستان بوونی هەیە.

ڕاگەیاندن[دەستکاری]

دوای کۆتایی ھاتنی قۆرخکردنی ڕاگەیاندن لە لایەن حکومەتەوە، ئەم پیشەیە زۆر پێشکەوتووە و ڕێژەی کەناڵە ئەھلیەکان لە ھندستان لە زیادبووندان و کەناڵەکانی تایبەت بە ھەواڵ بینەرێکی زۆریان ھەیە. ھەندێک لەم کەناڵانە ٢٤ کاتژمێر بەرنامە بڵاو دەکەنەوە. چەند کەناڵی دیکەش مۆڵەتی فەرمییان بۆ بڵاوکرنەوەی بەرنامەکانیان بەدەست ھێناوەو وا بڕیارە بەم زوانە دەست بەکاربن. ڕادیۆ ئەھلیەکانیش لە زیادبووندان، بەڵام تەنیا ڕادیۆی میری "ئال ئیندیا " ڕێگەی پێدراوە ھەواڵ بڵاو بکاتەوە. چاپەمەنیەکانی ھندستان یەکجار چالاک و لەسەر پێن، لەگەڵ پەرەسەندنی چینی مام ناوەندی کۆمەڵگاشدا خوێنەر و ژمارەی ڕۆژنامەکانیش لە زیادبووندایە. ڕێژەی بەکارھێنەرەکانی تۆڕی ئینتەرنێت لە ساڵی ٢٠٠٧ نزیکەی ٤٢ ملیون کەس بووە.

چاپەمەنییەکان[دەستکاری]

دێکان ھێڕاڵد
ھندستان
ھندستانوستان تایمز
پایۆنیر
ئیندییەن ئێکسپرێس
ئێستیتز مەن
تایمز ئۆف ئیندیا
ئیشین ئیج
ئیندیا تودەی
ئاوت لۆک

تەلەفزیۆن[دەستکاری]

دوردارشان-حکومی
زی تی ڤی
ئێستار تی ڤی
سۆنی ئینتێرتینێ مێنت تی ڤی
ئاج تەک-کەناڵی ٢٤ کاتژمێرەی ھەواڵ
نیودلھی تی ڤی
سان نێت وۆرک

ڕادیۆ[دەستکاری]

ئال ئیندیا رادیۆ-حکومی
رادیۆ میرچی
رادیۆ سیتی
رێد ئێف ئێ

سینەما[دەستکاری]

ھیند یەکێکە لە چالاکترین وڵات لە پەخشکردن و دەرھێنانی فیلم کە یەکی لە گەورەترین ڕێکخراوی جیھانی سەرپەرشتی دەکات بەنێوی بۆلیوود(بالیڤوود) کە بارەگای فەرمی دەکەوێتە شاری بۆمبای پایتەختی کۆنی ھیندستان

وەرزش[دەستکاری]

وەرزش لە هیندستان: ((تۆپی پێ)) و ((تایکواندۆ)) و یاری ((کریکیت))، یاری کریکیت زۆرترین جەماوەری هەیە، بەتایبەتی لە یارییەکانی جامی جیهانی کریکیت کە هیندستان تا ئێستا سێ جار بووەتە پاڵەوانی ئەو جامە.

ھەواڵنێری[دەستکاری]

پرێس تراست ئۆف ئیندیا

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. Countries in the world (ranked by 2014 population)(ئینگلیزی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٥.