ئەفریقا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
کیشوەری ئەفریقا

ئەفریقا، لە دوای ئاسیاوە لە ڕووی گەورەیی و ئاپۆرەوە دووھەمین کیشوەری جیھانە. ئەگەر دوورگە دراوسێیەکانیشی ھەژمار بکەین بە نزیکەی ٣٠٫٢ میلیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشە، ٦٪ی گشت ڕووبەری زەوین و ٢٠٫٤٪ی گشت ڕووبەری وشکایییەکانی داپۆشیوە.

کیشوەری ئەفریقا لە یەک ڕوانگەدا ژمارەی دەوڵەتەکان: ٥١ دەوڵەتی سەربەخۆ

ڕووبەر: ٣٠٬٣٧٠٬٠٠٠ کم٢

ژمارەی دانیشتوان: بەپێی دووەم سەرژمێری ساڵی ٢٠١٦ نزیکەی ١٬٢٢٥٬٠٨٠٬٥١٠ کەسە

چڕی دانیشتوان: ٣٦٫٤/کم٢

بەرزترین لوتکە: کلیمانگارۆ لە تانزانیا (٥٨٩٥ م)

درێژترین ڕووبار: ڕووباری نیل (٦٦٩٥ کم)

گەورەترین وڵاتی لە ڕووبەردا: سوودان (٨١٣٬٥٠٥٬٢ کم٢)

گەورەترین وڵاتی لە دانیشتواندا: نێجیریا

گەورەترین شار: قاھیرە (١٢ میلیۆن کەس)

گەورەترین وڵاتی لە ناردنی نەوتدا: لیبیا

گرنگترین بەرھەمە کشتوکاڵییەکان: گەنم، گەنمەشامی، زەیتون، ترێ، قامیشی شەکر، خورما، ترشەمەنییەکان، پاقلەی سوودانی، مۆز، لۆکە و لاستیک.

سەروەتە کانزایی و کانییەکان: بەترۆل، خەڵوز، ئاسن، مس، ئاڵتون، ئەڵماس، فۆسفات، کۆباڵت، کڕۆم و تەنەکە.

ھەرێمی ئاو و ھەوا:

  1. ھەرێمی کەمەرەیی
  2. ھەرێمی خولگەیی
  3. ھەرێمی بیابانی گەرم
  4. ھەرێمی دەریای ناوەڕاست
  5. ھەرێمی ئاووھەوای دەریای شێدار
  6. ھەرێمی ئەسیوبی (حەبەشە)

سەرچاوەکان[دەستکاری]